لە زاخۆ ئاگر لە کامپی ئاوارەکان کەوتەوەو چەند چادرێک سووتان

بەیانى ئەمڕۆ ١١ی ئادار، ئاگر لە کامپی بێرسڤێ لە زاخۆ کەوتەوە، بەهۆیەوە چەند چادرێک سووتان.

ناوەندی هەواڵ

 

بەڕێووەبەرایەتی بەرگری شارستانی زاخۆ لەبارەى کەوتنەوەى ئاگر لە کامپێکى سنوورەکەیان ڕاگەیەندراوێکى بلاوکردەوەو تێیدا هاتووە: بەیانى ئەمڕۆ ئاگر لە کامپی بێرسڤێ لە سنوورەکەمان کەوتەوە.، بەهۆیەوە چەند چادرێکی دانیشتووانى ناو کامپەکە سووتان.

 

لەبارەى هۆکارى ڕووداوەکەوە بەڕێوەبەرایەتی بەرگری شارستانی زاخۆ هیچ زانیارییەکى نەخستووەتەڕوو.

 

کامپی بێرسڤێ لە ساڵی ٢٠١٤ کرایەوە و هەزار و ٥٥٥ خێزانی ئێزدى تێیدا دەژین و چەند جارێک ئاگر لەو کامپە کەوتووەتەوەو زیان بە دانیشتووانى ناو کامپەکە گەیشتووە.