"لە بەرەکانی بەرگریەوە تا شەقام و کۆڵانەکان ژنان ڕێکخستنی گەورە دەکەن"
زیندان حسۆ، ئەندامی دەستەی جێبەجێکاری کۆنگرەی ستاری ناوچەی دەربەسیەی کانتۆنی حەسەکە ڕایگەیاند، کە لە گەرمەی زیادبوونی هێرش و هەڕەشەکانی دەوڵەتی تورکیای داگیرکەر، ژنان خاوەنی خاکی خۆیانن و خۆیان ڕێکدەخەن و کلتوری شەڕی گەلی شۆڕشگێڕ گەورە دەکەن.
سۆرگول شێخۆ
حەسەکە- لە دژی هەموو جۆرە هێرشێک، ژنان بە چەندین شێوە ڕێبازی خاوەندارێتی لە خاکەکەیان هەیە و سیستمی بەرگریان بەهێز دەکەن زیندان حسۆ، ئەندامی کۆنگرەی ستاری ناوچەی دەربەسیەی کانتۆنی حەسەکە، باسی لەو بابەتە کرد.
"ئەوانەی کە دژایەتی هێرشەکان دەکەن و چەند ڕۆژێکە لەسەر شەقامەکانن و ئەم داگیرکارییە شەرمەزار دەکەن، ژنانن، بەهۆی شۆڕشەکەمانەوە هەمیشە شۆڕشی ژنان ڕووبەڕووی هێرشی توند دەبنەوە، هۆکاری هێرشکردنە سەر ژنان لەلایەن دەوڵەتی تورکەوە بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە، کە ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان وتی: "ئەو پڕۆژانەی کە لە نیوەی ڕێگادا ماونەتەوە، ژنان تەواوی دەکەن و سەردەکەون بۆیە بارگرانیمان لەم شۆڕشەدا قورسە دەوڵەتی تورک هەوڵ دەدات بە ئامانجگرتنی سیستمی ژنان ئەو پڕۆژەیە ببەزێنێت".
"ژنانی کورد بە پڕۆژەکانیان ئاڵۆزی چارەسەر دەکەن"
زیندان رایگەیاند، کە ناسنامەی سیاسی ژنان بە ئامانج گیراوە و لە بەردەوامیدا وتی: "بە کۆمەڵکوژیی هەڤرین خەڵەف ناسنامەی سیاسی ژنانیان کردە ئامانج هەوڵیان دا ئەو هەنگاوانە ببەزێنن، دەیانویست بە ژنانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا بڵێن ئەگەر لە دەزگا و لایەنە کاریگەرەکاندا شوێن بگری ئەوا چارەنووسی ئێوە وەک هەڤرین خەڵەف دەبێت، بەڵام ئەمڕۆ ژنان لەسەر مێز دادەنیشن و باسی سیاسەت دەکەن ئەمڕۆ ژنانی باکور و رۆژهەڵاتی سوریا لەسەر مێز دادەنیشن و باس لە چارەسەرکردنی کێشە و قەیرانەکانی سوریا دەکەن، ئەمڕۆ ژنانی ڕۆژئاوا بە دوای پرۆژەکانیان لە وڵاتاندا دەگەڕێن و هەوڵی چارەسەری دەدەن".
"شەڕڤانان لە بەرەکانی پێشەوەو دایکان لە شەقامەکاندا یەکتر تەواو دەکەن"
زیندان حسۆ رایگەیاند، کە ژنان خۆیان لە دژی هێرش و هەڕەشەکانی دەوڵەتی تورکیای داگیرکەر رێکدەخەن و وتی: "شەو و ڕۆژ ژنان لەسەر شەقامەکان و لەسەرپێن و ئیدانەی ئەو داگیرکارییە دەکەن، ژنان هەروەها ڕۆڵێکی زۆر گرنگ دەبینن لە بواری گشتی و سەربەخۆدا لە ساڵی ٢٠٢١دا بۆ ژنان و ئەو دەستکەوتانەی کە بەدەستیان هێناوە زۆر جیاواز بوو، ئێستا خەڵک گەیشتوونەتە ئەو ئاستەی کە کەلتووری شەڕی شۆڕشگێڕانی خەڵک خۆی لە خۆیدا گەشە کردووە هەروەها هێزەکانی پاراستنی کۆمەڵایەتی ژنان توانیان ئەمساڵ زیاتر دروستبکەن و تیمی گەنجانیش ئامادەبن بۆ بەرگرییەکی گەورە هەروەها شەڕڤانان لە بەرەکانی شەڕ و دایکان لە شەقامەکاندا خاک و کەرامەتی خۆیان دەپارێزن پەیمانی مرۆڤایەتی دەپارێزن.