لە ڕانیە ژنێک بەشێوەی گوماناویی گیانی لەدەستدا

درەنگانی شەوی ڕابردوو لە شارۆچکەی ڕانیە سەر بە ئیدارەی سەربەخۆی دەڤەری ڕاپەڕین تەرمی ژنێکی گەنجی تەمەن ١٩ ساڵ ڕەوانەی پزیشکی دادی ڕانییە کراوە و کە گوایە کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە.

ناوەندی هەواڵ

 

ڕۆژ بە ڕۆژ پێشێلکارییەکان بەرانبەر بە ژنانی باشووری کوردستان ڕوو لە زیاد بوون دەکات، عەقڵیەتی پیاوسالاری ڕێگەی بەخۆی داوە بۆ ژن کوشتن و لەئێستادا بۆ دەرچوون لە یاساو سزا گیان لەدەستدان ژنان گوماناوییە، لەنوێترین ڕووداودا لە ڕانیە ژنێک بەشێوەی گوماناویی گیانی لەدەستدا.

 

بەپێی زانیارییەکان، درەنگانی شەوی ڕابردوو لە شارۆچکەی ڕانیە سەر بە ئیدارەی سەربەخۆی دەڤەری ڕاپەڕین لە سنووری پارێزگای سلێمانی تەرمی ژنێکی گەنجی تەمەن ١٩ ساڵ ڕەوانەی پزیشکی دادی ڕانییە کراوە و کە گوایە کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە.

 

هەروەها لە ئێستادا تەرمەکە ڕادەستی کەسوکاری کراوەتەوە و لەلایەن پۆلیسی ڕاپەڕین پەڕاوی لێکۆڵینەوە بۆ ڕوودواوەکە کراوەتەوە.