لە ٧ ڕۆژدا ١٤٦ ژن و ٢٧١ منداڵ لە غەززە کوژراون

وەزارەتی تەندروستی غەززە بڵاویكردەوە، لە ماوەی ٧ ڕۆژدا ١٤٦ ژن و ٢٧١ مناڵ لە غەزە کوژراون، دەشڵێن، ٢٧٧ ژن و ٤١٢ منداڵ بریندار بوون.

ناوەندی هەواڵ

 

لە بەرەبەیانی ٧ی مانگی تشرینی یەكەمی ٢٠٢٣وە چەكدارانی حەماس لە ڕێگەی هەزاران مووشەكەوە هێرشیان كردە سەر ئیسرائیل، دواتر ئیسرائیل هێرشی پێچەوانەی بۆ كەرتی غەزە دەستپێكرد، لە ئەنجامدا بە هەزاران كەس بوونە قوربانی.

 

وەزارەتی تەندروستیی غەززە ئاماری کوژرا و برینداربوونی ژنان و منداڵانی غەزەی ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوەو تێیدا هاتووە، لە ١٨ـی مانگی ئاداری ئەمساڵدا تا ئێستا ٦٧٣ کەس لە غەزە کوژراون، کە ١٤٦ ژن و ٢٧١ منداڵ بوونەتە قوربانی.

 

ئاماژە بەوەشکراوە، هەزار و ٢٣٣ کەس بریندار بوون، کە ٢٧٧ ژن و ٤١٢ منداڵ بوونەتە قوربانی.

 

بەهۆی بۆردوومانەكانی ئیسرائیلەوە، تا ئێستا ٥٠ هەزار و ٢١ کەس لە غەزە كوژراون، هەروەها ژمارەی بریندارەكانیش گەیشتووەتە ١١٣ هەزار و ٢٧٤ كەس.