کەژەکە هەڵمەتی "ئێستا کاتی ژنە"ی دەستپێکرد
کەژەکە بە بۆنەی ڕۆژی ٨ـی ئادار هەڵمەتی “ئێستا کاتی ژنە”ـی ڕاگەیاند و ئازادیی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆ و جێبەجێکردنی پڕۆسەی کۆمەڵگەی دیموکراتیکی وەک چوارچێوەی سەرەکی تێکۆشان دەستنیشان کرد.
ناوەندی هەواڵ
کۆردیناسیۆنی کەژەکە، بە بۆنەی ٨ـی ئازار ڕۆژی جیهانیی ژنان ڕاگەیەندراوێکی نووسراوی بڵاوکردەوەو ئاماژەی بەوەکردوە، ئێستا کاتی تێکۆشانی هاوبەشی ڕێکخراوەیی هەموو ژنانی جیهانە لە دژی سیستەمی پیاوسالاری، کاتی تێکۆشانی خۆپاراستن و دامەزراندنی خۆبەڕێوەبەری ژنانی جیهانە.
ڕاگەیاندراوەکەی کەژەکە بەم شێوەیەیە؛
“ئێمە بە بەرپرسیارێتییەکی گەورەی کۆمەڵایەتی و مێژووییەوە خاوەندرای لە پەیامی ڕێبەر ئاپۆ دەکەیەن کە لە یەکەمین ساڵیادی بانگەوازی ئاشتی و کۆمەڵگەیەکی دیموکراتیکدا لە ٢٧ـی شوبات درا، بەڵێن دەدەین ئەرکی “هێزەی پێشەنگ” کە ڕێبەر ئاپۆ داوایەتی بە ئێمەی ژن، جێبەجێ بکەین.
ئێمە بە ڕووداوی مێژوویی چووینە مانگی ئازارەوە، مانگی ئازار لێگەڕینی ئازادیی سروشت بە بەهار تاجدار دەکات، لە هەمان کاتدا بۆ مێژووی ئازادیی ئێمەی ژنان ڕۆڵی دایکایەتی سەختترین و شایستەترینی بینیوە، ٨ـی ئازار بۆتە سیمبولی بەرخۆدانی ئازادیی ژنان.
جەژنی ژیانەوە و بەرخۆدانی نەورۆز، لە کەسایەتی کورداندا گۆڕا بۆ ئاگری ئازادی بۆ هەموو بندەستان، گەلان و ژنان، ئازار مانگی شەهیدانمانە، کە بە جەستەیان ئاگری ئازادییان داگیرساند و بە بەرخۆدانی ناوازەی خۆیان بۆ ئازادی بوونە نەمر، بەم بۆنەیەوە لە کەسایەتی شەهیدانی ٨ـی ئازار و نەورۆزدا، هەموو شەهیدانی شۆڕش و دیموکراسی بە ڕێز و خۆشەویستی و سوپاسگوزارییەوە بەبیر دەهێنینەوە و ڕایدەگەیەنین، کە ئاگری ئازادی دەگۆڕین بۆ گۆڤەندی ژیانی ئازادی گەلان و دەبینە هێز، پێشەنگ و جەوهەری ژیانی کۆمیناڵ.
لە مێژووی تێکۆشانی دژواری ٥٢ ساڵەماندا، لەسەر بناغەی پرسی ئازادیی ژن و چارەسەری ئەم پرسە، وەک تەڤگەری ژن بە هەڵمەت و کەمپەین قۆناغەکانی تێکۆشانی گرنگمان بۆ بەکۆمەڵایەتیکردنی هۆشمەندیی ئازادی بەرەوپێشبرد، لەم سێ ساڵەی دواییدا، هەڵمەتەکەمان “بە ژن ژیان ئازادی بەرەو شۆڕشی ژن هەنگاو دەنێین” نەک تەنها لە کوردستان و ناوچەکە، بەڵکوو لەسەر ئاستی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و جیهان، هۆشیاریی ئازادیی ژن و سیستەمی سەرلەنوێ بنیاتنانەوەی بەرخۆدانی پێشخست.
فەلسەفەی ژن ژیان ئازادی ئیتر تەنها فەلسەفەیەکی تیۆریی نییە، وەک درووشمێکی جیهانی تەنها بە ژنانەوە سنووردار نەماوە، وەک فەلسەفە و هیوایەکی ڕزگاریی بۆ پیاوانیش لە گۆڕەپانەکدا بڵاوبووەتەوە.
بە بانگەوازی مێژوویی، کۆمەڵایەتی، فەلسەفی و مانیفێستۆی کۆمەڵگەی کۆمۆناڵی ڕێبەر ئاپۆ، ئێمە لەبەردەم قۆناغێکی ڕۆشنگەری و لەدایکبوونەوە و سەرلەنوێ بنیاتنانەوەین، بەبۆنەی ٨ـی ئازار، ڕۆژی جیهانیی ژنانی ڕەنجدەر، هەڵمەتی “بە ژن ژیان ئازادی بەرەو شۆڕشی ژن هەنگاودەنێین” کۆتایی پێ دەهێنین، ئەمڕۆش ڕایدەگەیەنین کە ئێمە بۆ ئەوەی ئازادیی گەلان و ژنان بگاتە ستاتۆیەکی درێژخایەن، هەڵمەتێکی ستراتیژی دەست پێ دەکەین.
ئەم هەڵمەتە بە درووشمی “ئێستە کاتی ژنە” دەست پێ دەکەین، ئەم هەڵمەتە دژی کۆیلایەتی ژن و بێستاتۆیی، بێناسنامەیی، بێیاسایی و سیاسەتی شەڕی تایبەتی دوژمن دژی ژن و هەموو جۆرە توندوتیژییەک دژی ژنە، هەڵمەتێکە تاوەکو تێکۆشانمان لە شۆڕشی نێگەتیڤەوە بگوازێتەوە بۆ شۆڕشی پۆزەتیڤ، بۆ بنیاتنانی سیستەمەکەمان لەسەر بنەمای ئازادیی ژن و ئیکۆلۆژی و دیموکراتیک و کۆمەڵگەی کۆمۆناڵ، ئێستە کاتی ئازادیی ژنە!
ئەم هەڵمەتە، فەلسەفەی ئازادیی ژن و هاوڕێتی و سیستەمی ڕێبەرێتی بەرەوپێش دەبات، ئازادیی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆ مسۆگەر دەکات، هەلومەرجی کار و ژیانی ئازاد بۆ ڕێبەر ئاپۆ دەڕەخسێنێت و ئاستەنگەکانی بەردەم سیاسەتی دیموکراتیک و پرۆژەی کۆمەڵگەی دیموکراتیک لادەبات.
لەسەر بناغەی ئاشتی و کۆمەڵگەی و چارەسەرکردنی پرسی دوو سەد ساڵەی کورد، ئەڵتەرناتیڤی چارەسەری قەیرانی جیهانییش دەخاتەڕوو، لەم ڕووەوە، ئازادیی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆ شایستەی تێکۆشانێکی جیهانییە بە پێشەنگایەتی ژنان.
جەستەی ژن وەک کەرەستەی شەڕ بەکاردێت، ژنان ڕووبەڕوی هەراسانکردن، دەستدرێژی و کوشتن دەبنەوە، ژن دژی سیاسەتی شەڕی ڕەگەزپەرستی،ئایینی و نەتەوەپەرستی شەڕ دەکەن، فەلسەفەی ژن ژیان ئازادی خۆپاراستن، دیموکراسی، یەکسانی و ئازادی دەپارێزێت، ئێستا کاتی ئەوە هاتووە ژنان ئەم بەهایانە بکەنە شتێکی ژیانی لە کۆمەڵگادا و ناسنامەیەکی ڕێکخراو بەدەست بهێنن.
لەم دوو سەدەیەیی کۆتاییدا کورد و کوردستان بە سیاسەتەکانی تواندنەوە، ژینۆساید و پیلانگێڕی نێونەتەوەیی دابەشکراوە، کورد وێڕای ئەوەی لە ناوەندی جەنگی سێهەمی جیهانیدایە، هاوکات ئامانجی جەنگەکەشە و هەمیشە دووچاری جەنگ بووەتەوە، تێپەڕاندنی ئەم سیاسەتانە، بە یەکێتیی نەتەوەیی کە مێژوویی کوردان دادەڕێژێتەوە و بە یەکێتیی نەتەوەیی ژنان ڕێتێچووە.
لەسەر ئەم بنەمایە لە دژی سیاسەتەکانی ژینۆسیاد و بۆ بونیاتنانی دیدگای نەتەوەی دیموکراتیک، دەڵێین “ئێستا کاتی یەکێتیی نەتەوەیی ژانانە”، بانگەواز لە هەموو ژنانی کورد دەکەین کە بە پەرەدان بە یەکێتی نەتەوەیی، بەرپرسیارێتی مێژوویی بگێڕن و پرۆسەکە بە یەکێتیی نەتەوەیی تاجدار بکەن، بۆ پێکهێنانی پێگەی کوردان و بۆئەوەی ڕاستیی کوردستان وەرگەڕێت بۆ حەقیقەت، ئێستا سەردەمی ژنە!.
لە ڕۆژئاوا یەپەژە بە هێزی پاراستن، بە ڕێکخراوبوونی ژن و بە سیستەمە یەکسان و هاوسەرۆکایەتییەکەی بووە زەمینەی ژیۆلەتیک و ستراتیژی شۆڕشی ژن، لە دژی تاریکایەتی داعش و هەتەشە لە سووریا، کوردستان، ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و سەرانسەری جیهان وەک ئەستێرەیەک دەبریسکێتەوە، بە ئێستایشەوە ئەم شۆڕشی ژنی ڕۆژئاوایە پێگەیەکی بەدەست نەهێناوە و مەترسییەکان لە ئارادان.
بۆئەوەی یەپەژە نەک بە تەنها وەک هێزی پاراستنی ڕۆژئاوا، وەک هێزی پاراستنی هەموو ژنانیش ببێتە خاوەن پێگە، دەبێت لە دەستووردا یەکسانی ژن-پیاو و لە هەموو ژیاندا مافی بەشداری ئازاد-یەکسانی ژن مسۆگەر بکرێت، بۆ دامەزراندنی پێگەی شۆڕشی ژن کات کاتی پاراستنی ڕۆژئاوا، شۆڕشی ژن و یەپەژەیە، لەگەڵ شۆڕشی ژنی ڕۆژئاوادا ئیستا کاتی ژنە.
قوڵبوونەوەی شەڕ وابەستەیە بە کۆیلایەتی ژنەوە، گەر ژن ئازاد بێت، ئەوا کۆیلایەتی، ژیان و پێوانەگەلێک کە سیستەمی پیاوسالاری لەسەر ژنی دەسەپێنێت تێپەڕدەکرێن، هەروەها جەنگ، سیستەم و چاندیی توندوتیژیش دەبڕێنەوە، لەسەر ئەم بنەمایە مەزنکردنی بزووتنەوەی ئاشتی ژن و یەکێتی تێکۆشان، دەبێتە ستراتیژی تێکۆشانی هەمەلایەنە، لە دژی توندوتیژی و شەڕی سەر ژنان و کۆمەڵگە، دەڵێیین کات کاتی ئاشتی و خۆپاراستنە.
بەدەستهێنانی ئاستی جیهانیی هەژموونگەرایی دەسەڵاتداری پیاو، ڕێکخستنبوونی تێکۆشان لە ئاستی جیهانییدا دەکاتە ناچاری، وەک ئەوەی لە دۆسییەی ئەپستێن دا دەرکەوت، چیتر زیهنییەتی داعش و بکووژی کاستیکی دووژمنی ژن و منداڵان جیهان بەڕێوەدەبات، ئاینگەرایی، زایندپەرستی، نەتەوەپەرستی لە شەڕی دژ بە ژندا یەکانگیربوون، ئێستا کاتی تێکۆشانی هاوبەشی ڕێکخراوەیی هەموو ژنانی جیهانە لە دژی سیستەمی پیاوسالاری، کاتی تێکۆشانی خۆپاراستن و دامەزراندنی کۆنفیدراڵیزمی ژنانی جیهانە، تێکۆشانی جیهانی ژنان و سیستەمەکەی، کۆمەڵگەی ئازاد و دیموکراتیکی لێ بەرهەم دێت. بۆیە ئێستا کاتی ژنانە!
هەڵمەتەکەمان هاوکات بۆ تێپەڕاندی قەیرانە هەنووکەییەکان و ناکۆییەکانی نێوان ژن و پیاو، ئامانجی گۆڕانکاریکردنە لە عەقڵێتی پیاوسالاری لەسەر پێوانە دیموکراتیک، ئازادیی و یەکسانەکان، لەسەر ئەم بنەمایە داوا لە پیاوانی ئازادیخواز دەکەین بە هێڵی ئازادیی ژن و لەسەر بونیاتنانی ژیانی دیموکراتیک، کەسێتی ئازاد و ژیانی نوێ بەشداری هەڵمەتەکە ببن.
کۆمەڵگەی مێژوویی کە سەرەتا لەلایەن ژنەوە دامەزراوە، بە پێشەنگایەتی ژن، کۆمەڵگەی کۆمیناڵ، دیموکراتیک، ئازادیخواز، ئیکۆلۆژیک ئاشتییە، ڕووبەڕووی ئەرکێک بووینەتەوە کە کۆمەڵگەی ئازاد و دیموکراتیک لە کاتی خۆیدا نوێ بکەینەوە و مێژوو بۆ بەرژەوەندی ژنان و گەلان وەرچەرخێنین،ڕێکخستنبوونی کۆمیناڵ وەک سیستەمی ئازاد، خۆبەریوەبەری، بەڕێوەبەریی خۆسەر و هاوبەش، چارەسەریی گێژا و قەیرانەکانی کۆمەڵگەیە، بۆیە ئێستا کاتی ژنە، کاتی دامەزراندنی ژیانی کۆمۆناڵە!
لەسەر ئەم بنەمایە داوا لە هەموو ژنان دەکەین بە بەهێزترین شێوە بەشداری هەڵمەتەکەمان ببن، خۆیان ڕێکخراو بکەن و پرۆسەکە بە سەرکەوتن تاجدار بکەن کە لە لایەن ڕێبەر ئاپۆوە دەستپێکراوە، هەروەها بانگەوازی لە هەموو دامەزراوە و بزووتنەوە دیموکراتیک و ئازادیخوازەکانی ژنان دەکەین خاوەنداری لە هەڵمەتەکە بکەن و پشتگیری بکەن.
ئێمە ٨ـی ئازار، ڕۆژی جیهانی ژنان لە هەموو ئەو ژنانە پیرۆز دەکەین کە لە ١ـی ئازارەوە تا ٨ـی ئازار بۆ لێگەڕێنی ئازادی لە گۆڕەپانەکان و کۆمەڵگەدا دەبن، بە ڕێزداریی و پێزانییەوە یادی شەهیدی مەزنمان سەما یوجە دەکەینەوە کە بووە سیمبوڵی زیندووڕاگرتنی فەلسەفی ئازادیی ژن، بەو میراتییەیی کە هەڤاڵ سەما بە چالاکییەکانی ڕادەستی کردووین ڕۆڵ بگێرێن و لە ٨ـی ئازارەوە تا ٢١ـی ئازار ببینە پرد، ڕۆحی هەڵمەتی “ئێستا کاتی ژنە” بگەیەنین بە بەهاری نەورۆز”.