کەژەکە: داوا لە هەموو گەلەکەمان دەکەین کە میراسی شەهیدان بپارێزین
کۆردیناسیۆنی کەژەکە لە کەسێتی حەقی کارەر، عەلی حەیدەر قەیتان و ڕەزا ئاڵتووندا شەهیدانی مانگی ئایاری بە شکۆ و پێزانینەوە یاد کردەوە و بانگەوازی بۆ پاراستن و فراوانکردنی میراسی شەهیدانی مانگی ئایار کرد.

ناوەندی هەواڵ
کۆردیناسیۆنی کۆمەڵەی ژنانی کوردستان (کەژەکە) بە ڕاگەیاندراوێک یادی شەهیدانی مانگی ئایاری کردەوە و گوتی: "لە مێژوویی تێکۆشانماندا مانگی ئایار وەک مانگی شەهیدان مانادار بووە." و کەژەکە بانگەوازی بۆ بۆ پاراستن و فراوانکردنی میراتی شەهیدانی مانگی ئایار کرد.
ڕاگەیاندراوەکەی کەژەکە بەم شێوەیە:
"مانگی ئایار ئەو مانگەیە بۆئەوەی ببێتە شایستەی شەهیدان و مانادارترین وەڵامگۆیی یادکردنەوەیان، هەنگاوی دەستپێکی لێیەوەنرا. لە ١٨ـی ئایاری ١٩٧٧دا دوای ئەوەی هاوڕی حەقی کارەر شەهید کرا، کە ڕێبەر ئاپۆ پێی دەگوت 'ڕووحی شاراوەمە'، بۆ دڵسۆزبوون بە شەهیدان بڕیاری دامەزراندنی پەکەکەی دا. لە پێشەنگانی شەهیدانی تورکیا؛ دەنیز، یوسف و حوسێنەکان لە سێدارە، سینان، ئالپاسلان و قادرەکان لە نورحەق، ئیبراهیم کایپاککایە لە ژووری ئەشکەنجە نەمر بوون، سیمبوڵی چالاکی داستانی گازی؛ ئولاش بایراقتاوغلوو و شەهیدانی گازی میراتێکی مەزنیان بۆ ئێمەی ڕێچکەگرانیان جێهێشت. لە شۆڕشی کوردستاندا لە هاوڕێ حەقی کارەرەوە تا بگات بە خەلیل چاڤگون، فەرهاد، ئەشرەف، مەحموود، نەجمی، محمەد قەرەسونگور و ئیبراهیم بیلگین، غوربەت ئایدن، ئایتەن باگۆک، ڕۆژبین سەرحەد، هێلین، مەسلا مونزور و شیرین عەلمهۆلی، ئەرداڵ، هێرش و ئاندۆک، فەرزاد کەمانگەر و قاسم ئەنگین بە سەدان شەهیدمان بەهای بەشداری بەهاکانی شۆڕشی کوردستانیان کرد و بەشداری کاروانی نەمران بوون. شۆڕشگێڕانی تورکیا و کوردستان بە نەمرێتی خۆیانەوە شۆڕشی یەکگرتووە و بەهاکانی دیموکراسییان ئافراند. لە مێژووی تێکۆشانماندا مانگی ئایار وەک مانگی شەهیدان بەم شێوەیە مانادار بوو، بووە هەڵگری بەها.
'تێکۆشان لە ئاست شایستەییاندابێت'
لەم دوایانەدا لە کۆنگرەی ١٢ـەمینی پەکەکەدا شەهیدبوونی هەردوو هەڤاڵ عەلی حەیدەر قەیتان (فواد) و ڕەزا ئاڵتوون ڕاگەیاندرا کە لە کاتی جیاوازدا شەهید بوونە. لە کەسێتی هەڤاڵ فواد و هەڤاڵ ڕەزادا بە ڕێز و پێزانینەوە هەموو شەهیدانی مانگی ئایارمان یاد دەکەینەوە و بەژنمان لەئاست بیرهێنانەوەیاندا دادەنەوێنینەوە.
شەهیدان ژیان، خەوون، هیوا، ئیرادە و حەسرەتی خۆیان ڕاگەیاند و لە پێناوییدا جەنگان؛ وێڕای ئەمەش هەموو کاتێک لە ئاست گەلەکەیاندا خۆیان بە قەرزدار زانیووە. هەریەک لەوان بۆ ژیانی شکۆدار و ئازاد دەستییان پێکرد، بە تێکۆشان و ژیانیان بوون بە ڕێگەی خۆیان. ئێمەیش هێز و ئیرادەمان لەم هاوڕێی قارەمانانەوە وەرگرتووە. وەک ئەوەی ڕێبەر ئاپۆ دەڵێت، 'تێکۆشانمان هاوکات تێکۆشانە لە ئاست شایستەبوونی شەهیداندا'. تێکۆشانی ئێمەیش مەزنکردنی تێکۆشانی ئەو هاوڕێ قارەمانانەیە کە بوونە پارتیبوونی ڕاستەقینە و تێکۆشانمان ببێت بە شایستەیان.
شەهیدە ڕاگەیاندراوەکانی ئەم دواییە بازنەیەکی بەنرخن
ئەو شەهیدانەی ئەم دواییە شەهیدبوونیان ڕاگەیاندرا بازنەیەکی ئەم بەهایانەن، کادرانی پێشەنگی دامەزرێنەری پەکەکە هاوڕێ فواد بووە سیمبوڵی 'دڵسۆزی بە ڕێبەرێتی، حەقیقەت و ژیانی پیرۆز'. هەمووژیانی وەک دەروێشێک ژیا. وەک لێگەڕێکی حەقیقەت ژیا، بە دوای مانادا گەڕا. هاوڕێ فواد بە پارادایمی دیموکراتیک، ئیکۆلۆژی و ئازادیخوازی ژن خۆی بەهێز کرد، ڕازاندییەوە و وەک هاوڕێیەکی ژنان ژیا. لە کەسایەتی خۆییدا هەم تایبەتمەندییەکانی پیاوی هەژموونخوازی سەرکەووت کرد، هەم بە گوتەکانی ڕێبەر ئاپۆ پیاوەتی لە کەسێتی خۆییدا کوشت، بۆ ئافراندنی هاوڕێیەتی ژن زۆر مانادار و پاک تێکۆشا.
کادری پێشەنگی کۆمەڵگەی سیاسی و ئەخلاقی هاوڕی فواد پەیوەندی مۆراڵی ئاکاری هێنایە ئاراوە و هەموو ژیانی بە مۆراڵێکی مەزنەوە بەسەربرد. هەڤاڵ فواد لە وەڵامدانەوەی ساتەوەختی شۆڕشگێڕییدا، هەموو ژیانی وەک شۆڕشگێڕێکی ئەو ساتەوەختانەی شۆڕش ژیاوە. شۆڕشگێڕێکی مەزن بوو کە بە ئاوەز و سۆزەوە هەنگاوی نا. ڕێبەر ئاپۆ وتی، 'پارادیمەکانم لەکوێ بێت، ئەوا من لەوێم'. هەڤاڵ فواد ٢٤ کاتژمێرە پارێزنامەکانی خوێندەوە، ٢٤ کاتژمێرە لەگەڵ ڕێبەر ئاپۆدا ژیاوە. شتی هەرە گرنگیش ئەوەیە نەک بە تەنها ئەم بەهایەیی لە کەسێتی خۆیدا ئافراندووە، هەروەها بۆ کۆمەڵایەتیبوونیش هەوڵی دا.
هاوڕێی سەرەتای ڕێبەر ئاپۆ بوو
هەڤاڵ ڕەزا ئاڵتوونیش یەکێکە لە هاوڕێ سەرەتاییەکانی ڕێبەر ئاپۆ، لە ڕێگەی هەڤاڵ کەمال پیرەوە ڕێبەر ئاپۆیی ناسی، تا کۆتا ساتی تێکۆشانی وابەستەی ڕێبەر ئاپۆ بوو، وە درێژەی بە تێکۆشانی دا. وی ڕێچکەگرێکی مەزنی ئاپۆیی بوو کە هەموو کاتێک پەرەی بەخۆی دەدا و لە کوێ پێویستبووایە لەوێ بوو. هەموو کاتێک دەیگێڕایەوە تێکۆشان، بەرخۆدان و سەرکووتنی لە دایکی قارەمانییەوە فێربووە.
هاوڕێ فواد و هاوڕێ ڕەزا هەمووکاتێک ژیانی خۆیان لەسەر بنەمای پەیوەندی سۆسیالیستی لەگەڵ ژندا بە بنەما دەگرت. بە هۆشمەندی لە مرۆڤ بووندا، پێداگری لە سۆسیالیزم و بزاوتندا و هاوکات لە ڕاستینەی سەردەمی سۆسیالزمدا ژیان و ئەزموونیان کرد. بە گوتنی، 'هەموو شتێکیش بگۆڕێت، ئاپۆیی هەمیشەییە' هەمووکاتێک خۆیان وەک ئاپۆیی دەناساند. لە فکر، یاد و چالاکییەکاندا یەکنگیربوون. بە شێوەیەکی ئازاد بیرییان کردەوە، بەبێ ترس قسەیان کرد و هێندەی دەبڕینیان پراکتیکیشییان کرد. زانایانی سەردەمیی چیا و کوردستانن.
بانگەوازی پاراستی میراتییان کرا
هاوڕێ فواد و هاوڕێ ڕەزا ڕێپێوانیان بۆ دۆزینەوەی کلیلێک بۆ کۆمەڵکووژی دێرسیم لە سەرهەڵدێرترین چیادا دەستپێکرد. لەمرۆدا بە ئاسانی دەتوانین بڵێین ئەو کلیلانەی ونکراون دۆزراونەتەوە و ئیدی نەک بە تەنها دەرگاکانی چیاکانی دێرسیم گەیشتووە بە هێزی ئەوەی هەموو دەرگاکان بە جوانی بکاتەوە. تەڤگەری ئازادییمان کە پارتێکی شەهیدانە، بە ڕەنج و ئەو بەهایانەی لەلایەن ئەم هاوڕێیانەوە ئافرێندراوون، بووە بە پارتێکی نەمر. ڕێپێوانی لەسەر ڕێچکەیی ئەم هاوڕێیانە، هەبوونی ئاپۆیی هاوشێوەیەیان، مەزنترین بەرپرسیارێتی هاوڕێیانمان، گەنجان، ژنان و گەلی هێژای وڵاتپارێزمانە. هاوڕێ فواد و هاوڕێ ڕەزا بە ژیان و پەیوەستبوونیانەوە بە هێڵی ڕێبەرێتی ڕێ و ڕێبازی تێکۆشانی سەردەمی نوێیان هێنایە ئاراوە. بۆئەوەی هەموو کاتێک وەک ئاپۆییەک تێبکۆشین و ئەو ڕەگەزانە ئەزموون بکەین، پێوەرێکی مەزنیان بۆ دەرخستووین.
لەسەر ئەم بنەمایە جارێکی دیکە لە کەسێتی هاوڕێ حەقی کارەر، هاوڕێ فواد و هاوڕێ ڕەزادا بە ڕێز، شکۆ و خۆشەویستییەوە هەموو شەهیدانی مانگی گوڵانمان یاد دەکەینەوە. بانگەوازی لە هەموو گەلمان، بە تایبەت لە ژن و گەنجان دەکەین ئاشنای ئەم هاوڕێیانە ببن و خاوەنداری لەو میراتییە بکەن کە ئەوان بونیادیان ناوە و بەهێزتری بکەن."