کەژەکە: بەڵێنمان بۆ ڕزگاركردنی ژنانی ئێزدیی دووپات دەكەینەوە
کوردیناسیۆنی کەژەکە ڕایگەیاند، هێز و دەستەکانی پشت کۆمەڵکوژییەکە شەرمەزار دەکەین، دەشڵێن، بەڵێنمان دووبارە دەکەینەوە لە ڕزگارکردنی ئەو ژنە ئێزدییانەی لە چاوەڕوانی ڕزگاربووندان.

ناوەندی هەواڵ
کوردیناسیۆنی کۆمەڵەی ژنانی کوردستان -کەژەکە، بە بۆنەی ١١ـەمین ساڵیادی فەرمانی سەر کۆمەڵگەی ئێزدییەکان لە شنگال ڕاگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە.
دەقی ڕاگەیەندراوەکەی کەژەکە بەم شێوەیەیە:
“لە ٣ـی ئابی ٢٠١٤ دا لە شنگال لە دژی ئێزدییەکان بە دەستی داعش قڕکردن ئەنجام دار، لە ١١ـەمین ساڵیادی قڕکردنەکەدا، داعش و هەموو هێزە هەژموونگەراکانی پشتی قڕکردنەکە بە توندی شەرمەزار دەکەین، بە ڕێزەوە هەزاران شەهیدی قڕکردنەکە یاد دەکەینەوە.
هەرگیز ئەو ژنە ئێزدییانەمان لەبیرنەکردووە و کە ڕفێندراون و کراون بە کۆیلە و لە چاوەڕوانی ڕزگاربووندان، بەڵێنمان بۆ ئازاد کردنییان دووبارە دەکەینەوە. سڵاو لە گەل و ژنانی ئێزدی دەکەین کە ماوەی ١١ ساڵە لە دژی هەموو جۆرە هێرش و کۆمەڵکوژییەک لەسەر بنەمای خۆبەڕێوەبردن و خۆپاراستن لە بەرخۆداندان.
هێزێکی نێونەتەوەیی سەرمایەدار ، لە پێناو ئامانجە گڵاوەکانی بەبێ هیچ لە بەرچاوگرتنێک درێژە بە قڕکردنی گەلان، گرووپە ئاینییەکان، پێکهاتە ئیتنیکییەکان، ژن و منداڵان دەدات. لە ژێر ناوی ‘سەرلەنوێ داڕشتنەوەی ڕۆژهەڵاتی ناوی’، ‘هاوسەنگی هێزی نوێ’ و ‘پێشبڕکێی هەژموونی هەرێمی’ قڕکردن وەک سیاسەتێک بەڕێوەدەبرێت. دوێنێ لە شنگال، موسڵ، دواتر لە کۆبانێ، ڕەقە، مەنبج بە دەستی داعشی قڕکەر. لە ئێستایش لە غەزە بە بەرچاوی هەموو مرۆڤایەتییەوە بە سەدان هەزار بە برسیتیکردنێکی بە مەبەست قڕدەکرێن.
لە سوەیدا لە دژی گەلی درووزی، لە کەناراوەکانی سووریا لە دژی گەلی عەلەوی-نوسەیری، خەڵکی مەسیحی و بە تایبەت ژنان دەکوژرێن و پەرە بە ژنکوژی دەدرێت، ئەمەش مرۆڤایەتی خستووەتە مەترسییەوە. بە سەدان هەزار مرۆڤ لە شوێن و حاڵی خۆی دوور دەخرێتەوە، بەناوی پاکتاوی ئەتنکییەوە گۆڕانی دیمۆگرافی بووە بە کارێکی ڕۆژانە.
داعش و پەیکەرە تاریکەکەی، کە لە هەموو بەها مرۆڤایەتییەکان، ویژدان، سۆز و پیرۆزییە ئاینییەکان دابڕاوە، لە ڕۆژهەڵاتی ناوین وەک هێزێکی هەژموونی و سیستەمێکی سیاسی دەناسرێتەوە. ئەم کۆمەڵکوژییە لە ڕاپۆرتە فەرمییەکانی نەتەوە یەکگرتووەکاندا تۆمار دەکرێت، بەڵام هێشتا لە بیابانەکانی سووریا، لە دێرەزۆر، ڕەقە، تەبقا و پالمیرا ئەو کۆمەڵکوژیانەی داعش کە بەتایبەت لە دژی خەڵکی عەرەبی سوونی ئەنجامی داوە هێشتا هەڵنەدراونەتەوە.
ژمارەی ئەو ژنانەی کە لەلایەن داعش و هاوشێوەکانییەوە ڕفێندراون، کوژراون، توندوتییژیان بەرانبەر کراوە و وەک کۆیلە دیل کراون، ڕۆژ بە ڕۆژ لەگەڵ فراوانبوونی ئەو خاکە سیاسییەی لە لایەن هێزە هەژموونگەراکانەوە کراوەتەوە ڕوو لە زیاد بوون. ژنکووژی کە هێزی هەژموونییە نێونەتەوەیی و هەرێمییەکان، چ بە ئاشکرا و چ بە شارەوەی پشتگیری دەکەن، بە شێوەیەکی سیستەماتیک بەڕێوەدەبرێت.
گەلی کورد و عەرەب و ئاشووری کە لە شەڕی داعشدا دەیان هەزار لە باشترین کچ و کوڕی خۆیان لەدەست داوە. ڕژێمێک لەسەر بنەمای عەقڵییەتی داعش کە دژی مافی ژیانی گەلان و ژنان و بیروباوەڕی ئایینییە، بە شێوەیەکی تاکڕوەی و دوژمنکارانە بەرانبەر بە پێکهاتە دیموکراسییەکان بەسەریاندا دەسەپێندرێت.
ڕێبازەکانی وەک ‘یان بەم شێوەیە ئەم سیستەمە قبوڵ دەکەن، هەموو بەهاکانتان تەسلیم دەکەن، یان قڕ دەکرێن’ وەک پرسێک بەسەر گەلەکانماندا دەسەپێنرێت. زلهێزه نێونەتەوەییەکان لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا، ڕێکخراوە جیهادییەکانی هاوشێوەی داعش، دووژمنانی ژنان و گەلان بە ڕەوا دەبینن بۆ گەلان. بەربەستەکانی بەر بە پێشکەوتنی دیموکراسی و ئاشتی لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بەرژوەندی بنەڕەتی ئەم هێزانەیە.
لە دژی ئەم سیاسەتانەی قڕکردن و ژنکوژییە، بە تایبەت لە ١٥ ساڵی کۆتاییدا، مرۆڤایەتی و ڕۆژهەڵاتی ناوین بوون بە گەواهیدەری بەرخۆدانێکی شکۆمەندانە. لە دژی هەموو جۆرە هێرشێکی پاشڤەڕۆ، تاکڕەویانە، نەتەوەپەرستی، دووژمنایەتیکردنی گەل و ژنان، پێکهاتەی لەم شێوەیە، نەریتی ژیانی پێکەوەیی ئاشتییانە، دەوڵەمەندی چاندی دێرینی ڕۆژهەڵاتی ناوین، پێکەوەژیانی فرەچەشنانە و نەریتی تێکۆشانی هاوبەش، چاند و نەریتێکی نوێی پەرە پێداوە. ئەزموونی خۆپاراستن، ژیانی هاوبەش و تێکۆشانی گەلانی کورد، عەرەب، سووریانی، ئەرمەنی، ئێزدی، عەلەوی کاریگەر هێنەرە. ئەم ئەزموونە زۆر بە خێرای وەک مۆدێلێکی چارەسەری و ژیانی جێگرەوە کاریگەری لەسەر گەلانی ڕۆژهەڵاتی ناوین و جیهان دادەنێت.
ئەم ئەزموونە نە لەسەر دەوڵەت-نەتەوە، نە لەسەر ئایینپەرەستییە، لەسەر خۆبەڕێوەبەریی و خۆپاراستنی گەلان و کەلتوورەکان، بەشداری ئازادی ژنان لە ژیانی کۆمەڵگەدا و هاوبەشبوون لە بەهاکانی کۆمەڵگەدا، خۆی وەک مۆدێلێکی چارەسەری بنەڕەتی دەخاتە ڕوو.
ئەزموونی ڕۆژئاوا و باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا، بە تایبەتی لە لایەن گەلانی عەلەوی و درووزییەکانی سووریادا و هەروەها لە لایەن گەلانی دیکەوە پەسند کراوە. ئەمە پێش هەمووشتێک وەک شۆڕشێکی کەلتووری و زیهنی سەرهەڵدەدات.
بۆ گەلانی ڕۆژهەڵاتی ناوین کە ١٥٠ ساڵە لە ژێر سیاسەتەکانی “پەرتکە و زاڵبە”ی هێزە هەژموونخوازە دەرەکییەکان، دەوڵەتە نەتەوەپەرەستەکان، نکۆڵیکەر و پاوانخوازەکان کە نکۆڵی لە فرەچەشنی کەلتووری و فرەڕەنگی دەکەن، چارەسەری دیموکراتیک، ئاشتیانە و مۆدێلەکانی کۆمەڵگەی دیموکراتیک وەک دەرمانە. لەبەر ئەمەش لە لایەن گەلان و ژنانەوە بە خێرای پەسند دەکرێت و ئەوان بەرەو تێکۆشانی هاوبەش، چارەسەری خۆیان و تێکۆشان بۆ ئەمە دەبات.
نە لە سیاسەتەکانی دەوڵەت-نەتەوەیی، تاکگەرایی و نکۆڵیکردنی دەوڵەتانی هەرێمەکە، نە لە سیاسەتەکانی “پەرتکە و زاڵبەی”ی هێزە هەژموونگەرە نێونەتەوەییەکان مەحکومن. دەبێت گەل، ژن، گرووپە باوەڕییەکان، پێکهاتە ئەنتیکیەکان چارەسەری ئاشتیانە و دیموکراتیک پەرەپێبدەن. پەرەپێدانی هێزی چارەسەری هاوبەشی دیموکراتیک و پشتگیری یەک بێگومان گەلان و ژنان بەرەو سەرکەوتن دەبات. لەم ڕووەوەوە ڕاگەیاندراوەکەی ڕێبەرێتیمان لە ٢٧ـی شووبات کە پرۆسەی ئاشتی و کۆمەڵگەی دیموکراتیک دەستپێکرد، تەنها لە تورکیا و کوردستاندا سنووردار نابێت، بەڵکوو لە بنەڕەتدا بۆ گەلانی ڕۆژهەڵاتی ناوین وەک مانیفێستۆی چارەسەری و ژیانی دیموکراتیکی سەدەی نوێیە.
هەرکەسێک وڵاتەکەی خۆش بوێت، گەلەکەی خۆی خۆش بوێت، ڕێز لە بەهاکانی مرۆڤایەتی بگرێت، بەدوای ژیانێکی دیموکراتیکدا دەگەڕێت، دەبێت خاوەندارێتی لەم مانیفێستۆی چارەسەری و ژیانی دیموکراتیک بکات.!
لەسەر ئەم بنەمایە، بە تایبەتی بانگەواز لە گەلانی ڕۆژهەڵاتی ناوین و ژنان، هەموو گەلانی جیهان دەکەین لە دژی سیاسەتەکانی قڕکردن و ژنکوژی ناڕەزایەتی ڕێکخستنیان و کاریگەرییان نیشان بدەن. بناغەی بەرخۆدان و تێکۆشانی هاوبەش بە هێز بکەن و خاوەندارێتی لە ئیرادەی چارەسەری دیموکراتیک بکەن. بانگەواز لە هەموو دامودەزگاکانی مافەکانی مرۆڤی نێونەتەوەیی، بازنە ڕۆشنبیرەکان و دیموکراتیکەکان دەکەین لە بەرانبەر ئەم هێرشە دژە مرۆییانە دەنگیان بەرز بکەنەوە.”