کەژەکە: ببنە ئەڵقەیەکی ئاگر لە دەوری ڕۆژئاوا

کۆردیناسیۆنی کەژەکە بە وتنی “ڕۆژئاوا بۆ ژنانی جیهان قەڵای ئازادییە” و “وڵاتی مرۆڤایەتی گەورەیە” دژی ئەو تاریکییەی دەسەپێندرێت بانگەوازی ببنە ئەڵقەی ئاگر لە دەوری ڕۆژئاوای کرد.

ناوەندی هەواڵ

 

کۆردیناسیۆنی کۆمەڵەی ژنانی کوردستان "کەژەکە" سەبارەت بە هێرشی چەتەکانی دەوڵەتی تورک و جۆلانی، بانگەوازیی سەفەربەریی مرۆڤایەتی کرد.

 

بانگەوازییەکەی کەژەکە بەمشێوەیەیە:

“هێرشی قڕکردن بۆ سەر ڕۆژئاوا بڕیارێکی قڕکردنە دژی ٦٠ ملیۆن گەل کوردستان و ژنانی کورد، ئەو هێرشەی کە بە هێرشی سەر حەلەب دەستیپێکرد و لەسەر بنەمای پاکتاوکردنی ئیدارەی خۆبەڕێوەبەریی و هێزی خۆپاراستنی ڕۆژئاوا بەڕێوەدەچێت، بڕیارێکی قڕکردنە دژی هەموو ناسنامە ئەتنیکی، ژن و ئاینییەکان. داعش و هێزە ڕێکخەرەکانی بە بەرخۆدانی هاوبەشی گەلی کورد، گەلان، ژنان، دەستە باوەڕییەکان و شەڕڤانانی مرۆڤایەتی شکان. ڕۆژئاوا مۆدێلێکی داستانانەی ژیانی ئازاد و یەکسانە لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و جیهانیش. ئەو مۆدێلەیە کە گەلی کورد چۆن دەیەوێت لەگەڵ گەلانی دیکە و باوەڕ و هەموو ناسنامە جیاوازەکاندا بژی.

 

هێزە هەژموونخوازەکان هەوڵ دەدەن کفنێکی نوێ بۆ گەلی کورد بدوورن، کە بە قوربانییەکی زۆرەوە پەیمانی لۆزان و سیستمی کۆلۆنیالیزم کە گەلی کورد لە سەدەی بیستەمدا ڕووبەڕووی ئینکاری و وێرانکاری و جینۆساید کردەوە، شکاند و ئێستا بە هێزی گەیشتن بە پێگەی سیاسی خۆیان لە سەدەی بیست و یەکدا ڕووبەڕووی ئەم دۆخە دەبنەوە.

 

ڕۆژئاوای کوردستانە! داوا لە هەموو حزب و بزووتنەوە کوردییەکان و بزووتنەوە و ڕێکخراوەکانی ژنان و هەموو گەلەکەمان دەکەین بۆ ڕۆژئاوا سەفەربەربن و لە دەوری ڕۆژئاوادا ببنە ئەڵقەیەکی ئاگ. نابێت ئەوە لەبیر بکرێت کە ئەگەر ڕۆژئاوا بکەوێت، هێرشی قڕکردن دژی گەلی کورد، هەموو بەشەکانی کوردستانیش دەگرێتەوە. ئێمە لە ساتێکی مێژووییداین. با بە بەرخۆدانی گەلی کورد ببینە وەڵام بۆ پێگەی خۆمان لە سەدەی بیست و یەکدا. ئێمە لە دەستی نادەین. بە بەرخۆدان گەلی کورد کفنی قڕکردن دەدڕێنێت و سەردەکەوێت. هەرگیز هیچ چارەنووس و پلانێکی تر قبوڵ ناکەین.”