کەژەکە بۆ ٢٥ی تشرینی دووەم داوای تێکۆشانی هاوبەشی بۆ هەموو ژنان کرد

کەژەکە بەبۆنەی ٢٥ی ئەم مانگە وەک ڕۆژی تێکۆشان دژی توندوتیژی دژی ژنان ڕاگەیەندراوێکی دەرکرد و داوای تێکۆشانی هاوبەشی بۆ هەموو ژنان کردو خوازیارە کە ٢٥ی ئەم مانگە وەک ڕۆژێک بۆ زیادکردنی تێکۆشان دژی توندوتیژی سەیر بکرێت.

ناوەندی هەواڵ

 

کۆردیناسیۆنی  کۆمەڵەی ژنانی کوردستان "کەژەکە" سەبارەت بە ڕۆژی ٢٥ی تشرینی دووەم، وەک ڕۆژی خەبات دژی توندوتیژی دژ بە ژنان بانگەوازی کرد و  پەیامێکی بۆ بەهێزکردنی تێکۆشانی هاوبەش بڵاوکردەوە.

 

ڕاگەیەندراوی کۆردیناسیۆنی کەژەکە بەم شێوەیەیە:

سێ پەپولە، خوشکانی میرابال کە بوونە ئامڕازی ڕۆژی ٢٥ی تشرینی دووەم، ڕۆژی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ژنان، لەوانەوە دەستپێدەکات تا دەگاتە ڕۆزا لۆکسمبۆرگ، ساکینە جانسز، شیلان کۆبانێ، ئاسیا، سێڤێ، پاکیزە، فاتمە، ئەڤین گویی، ژیان، ڕێحان، یوسرا و ناگیهان و زەلال حەسەکە و گوڵستان و هێرۆکان، ئێمە بە توندی ئیدانەی کوشتنی ئەو ژنە بەرخۆدێرانە دەکەین و بەڵێن دەدەین کە ئێمە میراسی ئەوتێکۆشانەی کە بەجێیان هێشتووە دەگەیەنینە ئازادی.

 

لە ژیانی کۆمەڵایەتیدا ژنانی هەموو نەوەیەک، لە منداڵییەوە تا گەنجی، لە پێگەیشتن تا گەورەبوون، هەموو ڕۆژێک، هەر ساتێک کە دەمێننەوە، دەکوژرێن، دەستدرێژی دەکرێتە سەریان، جەستەیان بەکاردەهێنرێت، ئەشکەنجە دەدرێن، هەراسان دەکرێت و زەلیل دەکرێن، هەندێکجار لە بەر چاوی هەمووان لە شەقام، لە گۆشە تاریکەکاندا دەستدرێژییان دەکرێتە سەر و دەکوژرێن، هەندێک جار تەرمەکانیان لە لای ڕووبار و لە ئاوی بەنداوەکان و هەندێک جار لە کەنار و هەندێک جار لە ژێر زەوییەکدا دەنێژرێن کە کەس نایبینێت، لە هەموو دارستانێکی دونیادا لاشەی ژن هەیە بەبێ ئەوەی بنێژرێت، ئەو کۆرپانەی چاویان بەڕووی ژیاندا دەکەنەوە، ئازار دەدرێن و بە شێوەیەکی دڕندانە دەکوژرێن. ژن و منداڵ لە مێشکیان لێدەدرێن و جەستەیان داگیر دەکرێت، هەموو ئەو ژن و منداڵانەی کە کوژران و توندوتیژی جەستەیی و دەروونییان بۆ کراوە، بۆ تۆڵەسەندنەوە و تێکۆشانی ئێمە هۆکارن، لێپرسینەوە لەم کۆمەڵکوژیانە هەم مەرجی ژیانە و هەم هۆکاری ژیانە بۆ ئێمەی ژن.

 

لە سەردەمی جەنگی جیهانی سێیەمدا توندوتیژی دژی ژنان زیاتر دەبێت

 

ئەو شەڕەی لە هەموو جیهاندا ڕوودەدات، لەڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و لە کوردستان، گەیشتووەتە بەرزترین ئاستی خۆی، ئەو شەڕانەی لە چوارچێوەی جەنگی جیهانی سێیەمدا ڕوودەدەن،ڕووخان و خراپبوونی مۆدێرنیتە سەرمایەداری و سیستمی پیاوسالاری نیشان دەدەن و لەگەڵ لاوازبوونیان، لە هەموو لایەکەوە ناچارکۆمەڵکوژی و قەیرانەکان دەبن، لە سەردەمی جەنگی جیهانی سێیەمدا، توندوتیژی دژی ژنان ڕۆژ لە دوای ڕۆژ زیاتر دەبێت، تا ئەو کاتەی تەڤگەرەکانی ژنان تێکۆشانێکی یەکگرتوو و ڕێکخراو و خۆپاراستن لە دژی ئەم توندوتیژییە فرەلایەنە کە لە زیادبووندایە، ئەنجام نەدەن، توندوتیژی زیاتر زیاتر دەبێت، وەک گرێی ئێستا، تا زیاتر بڕوات، زیاتر توند دەبێتەوە و و ژن و کۆمەڵگە و سروشت دابەش و لاواز دەکات.

 

وەک تەڤگەری ژنان، لەدژی ئەم سیاسەتە جەنگیانە لە جیهاندا، دانانی سیاسەتەکانی خۆپاراستن، ئاشتی و چارەسەرکردن بە شێوەیەکی بەهێزتر و کاریگەرتر بووەتە پێویستییەکی ژیانی.

 

توندوتیژی دژی ژنان لە هەموو سات و بوارەکانی ژیانی ڕۆژانەدا ڕوودەدات و سەرچاوەی خۆی لەم شەڕانەی دەسەڵات و ڕەگەزپەرستییەوە وەردەگرێت، هەر لەو شەڕەوە کە لە ئۆکرانیا دەگوزەرێت، ئەو شەڕەی کە ساڵێکە لە فەڵەستین بەردەوامە، ئەو شەڕە نوێیەی کە لە لوبنان دەستی پێکردووە و شەڕی ناوخۆ لە وڵاتانی وەک یەمەن و سودان و ئەسیوبیا کاریگەری لەسەر هەزاران ژن و منداڵ هەیە. لە جوگرافیاکانی وەک ئەمریکای لاتین، ئەفغانستان، هیندستان، ئێران و هتد، کۆمەڵکوژییەکی سەخت لەسەر ژنان دەکرێت، دیسانەوە لەو وڵاتانەی کە ناوەندی مۆدێرنیتی سەرمایەدارین و ئێمە پێی دەڵێین جیهانی ڕۆژئاوا،وەک نێچیری پیرهەبۆک، کۆمەڵکوژییەکی توند بەسەر ژناندا دەشاردرێتەوە و پەردەپۆش دەکرێت.

 

پێویستە ئەم شەڕانە بوەستێنین، ئەوانەی دەکوژرێن، دەستدرێژییان دەکرێتە سەر، ئاوارە دەبن، هەژار دەبن، لەم شەڕانەدا ناچاری برسێتی و نەخۆشی دەبن، توندوتیژی دژی ژنان، کە لە ئەنجامی عەقڵیەت و سیستمی هەژموونگەرانەی پیاوانەوە دێتە ئاراوە، هەم تایبەتمەندی جیهانی و هەم ناوخۆیی هەیە، لە هەمان کاتدا ئەم کۆمەڵکوژییانە کە لە ژنانەوە دەست پێدەکەن، دژی سروشت، منداڵ و هەموو کۆمەڵگە ئەنجام دەدرێن، کاتێک دژی توندوتیژی دەجەنگین، دەبێت بتوانین لە ناوخۆوە بۆ جیهان، یەک هێڵی تێکۆشان بەڕێوەببەین و بەیەکگرتوویی ژن و سروشت و منداڵ و کۆمەڵگە لە دژی بوەستین، لەم چوارچێوەیەشدا پێویستە بەتەواوی تێکۆشانی خۆمان لەدژی دەوڵەت و پێکهاتەکانی دەوڵەتی باند و پیاوسالاری هەژموونخواز و هەموو جۆرە عەقڵیەت و دامەزراوەیەک کە تاکی پیاوی گەشەسەندوو و زاڵیان هەبووە زیاد بکەین.

 

 

دیاریکردنی شێوازیڕێکخستن و تێکۆشان گرنگە

ئێمە لە سەردەمێکداین کە توندوتیژی فێر کراوە و کاردانەوە کۆمەڵایەتییەکان دژی توندوتیژی لاواز بووە. هەزاران کۆمەڵکوژی و حاڵەتی خراپ بەکارهێنان هەیە کە لێپرسینەوەیان لەگەڵدا ناکرێت و ئەنجامدەرانی پاداشت دەکرێن، دوای هەر کۆمەڵکوژی و ئازاردانێک بۆ ماوەی ٥-١٠ ڕۆژ لە کارنامەی کاردا بەجێدەهێڵدرێت و دواجار لەبیر دەکرێت، دەشاردرێتەوە و دوای چەند ڕۆژێک ڕووداوێکی هاوشێوە دووبارە دەبێتەوە، ئەمەش بە پلەی یەکەم لەبەر ئەوەیە کە ژنان و کۆمەڵگە فێڕی ڕووداوی بەم شێوە بوونە کە لەوە زیاتر نە شتێکە. لەمڕووەوە زۆر گرنگە هەڵوێستێکیڕوون دەرببڕین بەرامبەر بە توندوتیژیی ئەم شەڕە تایبەتەی کە لە پەرەسەندندایە، دژی سیاسەتەکانی ئاساییکردنەوە و پاساوهێنانەوە و فێرکردنی پەیامی "هەرگیز لێیەوە فێر نابین و لەبیرمان ناچێتەوە". بۆ ئەمەش گرنگە شێوازی ڕێکخستن و تێکۆشان پێناسە بکرێت.

 

وەستانێکی گشتی لەتێکۆشانی ژنان لە جیهاندا هەیە، هەرچەندە بەرخۆدان و ڕێکخستنی دابەشکراوی ژنان هەیە، بەڵام پێدەچێت کە چالاکبوونیان لە پێش کۆرۆناوە کەوتبێتە دواوە، سیستمی هەژموونخوازی هەوڵ دەدات لەڕێگەی ئەم دابەشبوونە، ناڕێکخراوی و نائومێدی و ترس دروست بکات، ئێمەش وەک هەموو تەڤگەرەکانی ژنان دەبێت ئەم ڕاستییە بە باشی شی بکەینەوە، ڕێگا و ئامرازەکان بدۆزینەوە بۆ بەهێزکردنی تێکۆشانی خۆمان لە دژی سیستمی پیاوانی هەژموونخواز، هەروەها ستراتیژ و تاکتیکەکانمان بەهێزتر بکەین، لە بەرامبەر سیستمی باڵادەستی پیاوان، دەوڵەت، نەریتە زایەندییەکان، تاکەکان و هێرشەکان، پێویستەتێکۆشان و پەروەردە و ڕێکخستن و بەرگریکردنێکی هاوبەش پەرە پێبدەین کە هەر کەسێک بتوانێت بە شێوازی خۆی بەشداری بکات.گرنگ نییە چ نەتەوە و ئایین و ڕەنگ و ڕەگەزێکە؛ پێویستە لەگەڵ فەلسەفە و کولتوری نەتەوەی دیموکراتیک و نەتەوەی دیموکراتیکدا کۆببینەوە و بەو تێگەیشتنەی کە جیاوازییەکانمان دەوڵەمەندییە، هێز و تێکۆشان لە دژی ڕەگەزپەرستی و ئاینپەرستی و زانستپەرستی و زایەندپەرستی زیاد بکەین کە سەرچاوەی سەرەکی توندوتیژی دژی ژنانن.

 

وەک تەڤگەرەکانی بزووتنەوەکانی ژنان لە چوارچێوەی پاراستنی جەوهەریدا بۆ هەمیشەیی کردن، سنووردار کردن، چەوساندنەوە و زاڵبوون بەسەر دەسەڵاتی پیاو، چی بکەین، چ هەنگاوێک بنێین، چ کردارێک بنێین و پەرەبە چ ڕێکخراوێک بدەین؟ لەم بابەتانەدا پێویستی بە زانین و گفتوگۆی جددی هەیە. وەک ژن بە دڵنیاییەوە دەبێ ئەم شەڕە تایبەتەی دوژمنی وێرانکەر و دەسەڵاتی پیاوانە بشکێنین، ئەمەش لەسەر بنەمای خۆپاراستن لەڕێکخراوێکی کۆنکرێتی و جددیشدا ڕوودەدات.

 

ژنان ڕووبەڕووی هەراسانکردن و ئازاردان و لەشفرۆشی دەبنەوە

لەجیهاندا ناوچەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست زۆرترین کاریگەری کۆمەڵکوژی ژنانی لەسەرە و لە وڵاتانی ڕۆژئاواشدا کە مۆدێرنیتەی سەرمایەداری زاڵە، کێشەی لەو شێوەیە نییە و ژنان ئازادن، تێڕوانینێکی هەڵەی دروست کردووە، بە تێکەڵکردنی میکانیزمەکانی دەسەڵاتی پیاو، تێڕوانینێکی هەڵە کە ژن ئازاد و یەکسانە، لەلایەن پیاوسالاری هەژموونگەراییەوە وەک تێڕوانینێکی شێواو بەرەوپێش دەچێت، زۆر گرنگە ڕووی ڕاستەقینەی زوڵم و چەوساندنەوە لە دژی ژنان ببینین و دەربکەوێت، کە بێ ئاگا ماوەتەوە و بووەتە شاژنی کاڵاکان و هەژموونی پیاوانەی مۆدێرنیتەی سەرمایەداری ڕۆژئاوایی.

 

ئەوەندەی مرۆڤ لەڕووخساری ڕەقی توندوتیژی تێبگات، پێویستە لەڕووخساری ماسکی نەرمی ئەو تێبگات کە پێی دەوترێت ''هێزی نەرم''. ئەو نەشتەرگەرییانەی کە لەسەر جەستەی ژن لەژێر ناوی مۆدە و جوانی و جوانکاریدا ئەنجام دەدرێن، هەموو بەشی جەستەی ژن دەکاتە کاڵا و پێشکەشی بازاڕ دەکات، ئازادی، لە سێکس و جەستەدا سنووردار دەکرێتەوە، ڕوانگەی ژن  سەبارەت بە جەستەی خۆی دابەش دەکات و لەگەڵ ئەمەشدا دابەشبوونی هۆشیاری لە ژناندا دروست بووە و دیسا بە بەشداریکردنی ژنان لە حزبەڕاستڕەوەکان،  شەڕە دەوڵەت پارێز و فاشیستەکاندا دەکەن، لە سەر ناوی ئەوەی کە ببێتە خاوەن ''ئیرادە'' ،  ئەمەش لایەنێکی دیکەی توندوتیژییە لە چوارچێوەی دەسەڵاتی نەرمدا، دیسانەوە ئەو ژنانەی بەهۆی شەڕ و هەژاری لە وڵاتەکانیاندا کۆچیان کردووە بۆڕۆژئاوا، ڕووبەڕووی ئیستغلالکردن و سووکایەتیکردن و لەشفرۆشی دەبنەوە، یەکێک لە کێشە جددیەکانی سەردەمی ئێمە ئەوەیە کە ژنانی کۆچبەرچی ژیاون.

 

یەکێتی ئەوروپا و بەشێک لە وڵاتانی ڕۆژئاوا چەمکی دەستدرێژی، نەرم دەکەنەوە و دەیخەنە ئاستی چەمکی "دەستدرێژی زایەندی" و بەم شێوەیە توندوتیژی پیاوان دەشارنەوە، تەنانەت لەیاسای یەکێتی ئەوروپاشدا هیچ ڕێککەوتنێک نییە لەسەر چەمکی دەستدرێژی، کێشە هەیە لە پێناسەکردنی یاسایەکی باو لە دژی، وەک ئەوەی بڵێی کە دەستدرێژی کردن وەک تاوان پێناسە ناکرێت.

 

پێویستە لە سیاسەتی پیاوان تێبگەین و ئاشکرای بکەین

لە لایەکی دیکەوە لەگەڵ بەهێزبوونی ڕێبازە فاشیستی و ئایینییە ڕاستڕەوەکان، سەپاندنی''خێزانی پیرۆز'' زیاتر و زیاتر ڕوو لە زیادبوون دەکات، لە مافی لەباربردنی منداڵەوە بۆ ئەو مافانەی کە لە زۆر بابەتدا بەدەستیان هێناوە، لێیان دەسەندرێتەوە و  ژنان ناچاری خێزان و منداڵان دەکەن و وشەی 'دایکی بەختەوەر' دەسەپێندرێت، هێزە ئیسلامییە دەسەڵاتدارەکان بۆ ئەنجامدانی ئەم کارە پشت بە وشەی فیترات دەبەستن و پاساو بۆ هەموو جۆرە خراپ بەکارهێنانێک دەبەستن، ئیرادە و توندوتیژی بە پێی بنەمای ئایدۆلۆژیاکانیان دەشکێنن، هەرچەندە سەردەمی ئێمە وەک دونیایەکی ئازادی و دواکەوتوویی پێشکەش دەکرێت، هەرچەندە بەپێچەوانەوە دەردەکەون، بەڵام مۆدێرنیتەی سەرمایەداری و مۆدێرنیتە نەریتییەکان لە بنەڕەتدا بریتین لە شکاندنی ئیرادەی ژن و بە کۆیلەکردنی ژن، هەر لەبەر ئەم هۆکارە دەبێ لە تایبەتمەندییە جیهانی و ناوخۆییەکانی سیاسەتە هەژموونگەرییەکانی پیاو تێبگەین و چارەسەری بکەین، کە چۆن دەبنە دوژمنێکی هاوبەش لە دژی ژنان و تێکۆشان بەرز بکەینەوە.

 

لە ئەوروپا، ئەمریکا، ئابیایالا، هیندستان، بەلوچستان، ئەفغانستان، ئێران، ئەفریقا، ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و لە زۆر شوێنی جیهان ژنان هەنگاو دەگرن و بەرەنگاری کوشتنی ژنان دەبنەوە، وەک کەژەکە سڵاو لە هەموو ژنە هاوڕێ و دۆستە بەرخۆدێرەکانمان دەکەین و داوایان لێدەکەین کە زیاتر پەرە بە هێزی هاوبەشی تێکۆشانیان بدەن و ئەم ٢٥ی تشرینی دووەمە وەک ڕۆژی گەورەتر کردنی تێکۆشانی هاوبەش لە دژی توندوتیژی وەربگرن.

 

هەر ژنێک بکوژرێت بانگەوازێکە بۆ شۆڕشی ژنان

ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست ناوچەیەکی گەرمی شەڕە، کۆمەڵکوژی ژنان و زیاتر لەبەرچاوی ئێمەدا ڕوودەدات، ڕژێمی سێدارەی دەوڵەتی ئێران،  چەتەکان لە ئەفغانستان، پێکهاتەی دەوڵەتی نەتەوەیی و چەتەکانی یەمەن، سودان، باکووری ئەفریقا و وڵاتانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە ناوەڕاستی هێرشێکی توندی دژ بە ژناندان، دەوڵەت و دامەزراوە ڕەگەزگەرا، نەریت و ئایدۆلۆژیاکانیان، لە لەسێدارەدان تا خەتەنەکردنی ژن، حیجابی زۆرەملێ و هاوسەرگیری منداڵ، هەموو جۆرە بێ ئیرادەکردن، یاسا و سیاسەتی کوشتارم بۆ خۆیان بە ڕەوا دەبینین، کردەوە و بەرخۆدان لە دژی ئەم هێرشانە زۆر گرنگە.

 

لەگەڵ ئەمەشدا بەرپرسیارێتی سەرەکی ئێمە دروستکردنی ئەجێندایەک لە دژی لەسێدارەدانی ژنان لە چالاکیی و ناڕەزایەتی و خۆپیشاندانەکانی ٢٥ی تشرینی دووەم و ئاشکراکردنی ڕژێمی ئێران، ئەو دەوڵەت نەتەوەییانەیە کە ئەم هێرشانە دژ بە مرۆڤایەتی ئەنجام دەدەن، سەدان ژن هەن کە لە ئێران لەسێدارە دراون یا لە ئێستادا چاوەڕێی لەسێدارەدانن، پێویستە وەک هاوڕێیانیان تێکۆشانی ئەوان کە  لە دەرەوەنە، ئاگاداریان بین و ئەمە ئەرکی سەرەتایی ئێمەیە وەک ژن، پێویستە لەسەر ڕێگای سەرهەڵدانی شلێر ڕەسوڵی و ژینا ئەمینییەکان بڕۆین، تێکۆشانی ژنان بۆ ئازادی زیاد بکەین و یادەوەری هەزاران ژنی وەک ئەوان بە زیندووی بهێڵینەوە.

 

لە ئەنجامی هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر غەززە و دوایین شەڕی لوبنان و لێکەوتەکانی، هەزاران ژن و منداڵ کوژران، ژنان و منداڵانی فەڵەستینی و لوبنانی لە بەردەم جیددیترین دەرئەنجامەکانی ئەم شەڕە هەژموونگەرایی و جینۆسایدەدان،جگە لە کۆمەڵکوژی، ڕووبەڕووی کێشەی جددی وەک برسێتی، هەژاری، نەخۆشی، لەشفرۆشی، دەستدرێژی و کۆچکردن دەبنەوە، زۆر گرنگە دژی دەرئەنجامەکانی جەنگی جیهانی سێیەم بجەنگین، هەروەها پێویستە بتوانین هاودەنگی و تێکۆشانی هاوبەشی ژنان لەم بوارەدا بەرەوپێش ببەین.

 

ئێمە دەبێت دەنگی ژنانی ئێزدی بین

ساڵی ٢٠٢٤ بۆ کوردستان بووە ساڵێک  کە هێرشی جینۆسایدی ژنان زیادی کرد، ڕژێمی فاشیستی ئاکەپە-مەهەپە، ئەمساڵ درێژەی بە هێرشە جینۆسایدییەکانی خۆی دا و هەمووان لە شاخەوە تا شار، لە گەریلاوە تا خەڵکی مەدەنی، لە ژنەوە تا منداڵ، لە هەموو شوێنێکی کوردستان کردە ئامانج، لەم دواییانەدا تاوانێکی دیکە زیاد کرا بۆ ئەو تاوانە جەنگییانەی کە ساڵانێکە بە ئامانجی خەڵکی مەدەنی و ژنان و منداڵان و دامودەزگا خزمەتگوزارییەکانی ڕۆژئاوا و شەنگال بەردەوامن، دەوڵەتی تورکی فاشیست لە هەموو ناوچەکانی کوردستان لە عەفرینەوە تا شەنگال، لە باشوورەوە بۆ باکوور، ڕۆژئاوا و مەخموور تاوان دژی ژنانی ئێزدی ئەنجام دەدات، دەوڵەتی ئاکەپە-مەهەپە تاوانبارە بە شەڕ، تاوانبارە بە جینۆساید، تاوانبارە بە کوشتنی ژن و منداڵ و سروشت، ساڵانێکە ئەمە بەسەر گەلی کورد و ژنانی کورددا دەسەپێنێت، لە ٢٥ی ئەم مانگەدا پێویستە ئەو ژن و منداڵانەی لە کوردستان کوژران و ئەشکەنجە و ئازار دراون لەبیرنەکەین و بە هاوارکردنی ناوی خۆیان بیانکەین بە هۆکاری خەبات و تێکۆشان، دەبێت دەنگی ئەو ژنە ئێزیدیانە بین کە تا ئێستاش بەدەست داعشەوەن و ئەو ژنانەی لە عەفرین و سەرێکانی لە شوێنەکانیان ئاوارە بوون.

 

لە کوردستان ئەو تاوانانە ئەنجام دەدەن بەبێ گوێدانە یاسا و مافەکان،  سنوورەکان و عەقڵیەتی دەوڵەت و سەرباز و پۆلیس و پاسەوان و پۆلیسی تایبەت و سیخوڕ و چەتەکانیان ئەو تاوانانە ئەنجام دەدەن و هەموو ڕۆژێک لەسەر خاکی تورکیا کۆمەڵکوژی ژن و منداڵ ئەنجام دەدەن، دەرئەنجامی ئەم شەڕە پیسەی جینۆسایدی ژن و منداڵ، ژن و منداڵی تورک بە جددیتر دەژین، لە تورکیا ڕەگەزپەرستی و نەتەوەپەرستی لە ئاستی کارەسات و ئاژاوەگێڕیدان، قەیرانی بیری مۆدێرنیتەی سەرمایەداری لەڕەگەزگەراییدا گیر بووە، توندوتیژی بە تایبەتی لەسەر پیاوان و لە سەرووی هەمووشیانەوە لەسەر ژنان و هەموو کەسێک ئەنجام دەدرێت، زۆر گرنگە تەڤگەرەکانی ژنانی کوردستان و تورکیا پێکەوە تێکۆشان بکەن و تێکۆشانی یەکگرتووی ژنان و تێکۆشان بۆ چارەسەرکردن لە دژی سەرچاوەی توندوتیژی فراوانتر بکەن.

 

ئێمە کولتوری بەرخۆدان زیاتر فراوانتر دەکەین

ئەو ژنانەی لە زیندانەکاندان، بە توندترین شێوە ئەشکەنجەی دەوڵەتی پیاوسالار ئەزموون دەکەن، ژنان لە زیندانەکانی تورکیا و باکووری کوردستان و ئێران زیندانی دەکرێن، ژنان لە زیندانەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و جیهان بەرپەرچ دەدەنەوە، وردە وردە ڕووبەڕووی هێرشە ڕەگەزگەراییەکانی دەوڵەتی پیاو دەبنەوە، لەم ٢٥ی تشرینی دووەمدا پێویستە هەموو ئەو هەڤاڵانەی ژن کە لە زیندانەکاندان، لە هەر شوێنێک بن، ئاگاداری بەرخۆدان بن و دەنگی خۆیان ببەنە مەیدانی چالاکییەکان، بە تایبەت بەرخۆدانی شەرەفمەندانەی دایکانمان کە سەرەڕای نەخۆشییە سەختەکانیان، بە تەمەنی زۆرەوە لە زیندانەکاندا دەهێڵدرێنەوە، بەرەنگاری دەوڵەتی فاشیستی تورک دەبنەوە، ناو و ژیان و کردەوەکانیان مەشخەڵێکە بۆ ئێمە. دیسان دایکی شەهیدان، دایکانی شەممە، کەسوکاری ئەو ژنە بێسەروشوێنانەی کە لاشەی منداڵەکانیان نەدراوەتەوە و ئێسکەکانیان لە کیسەیەکدا دراوە پێیان، بەردی بناغەی تێکۆشانی ژنانمانن، وەک کەژەکە سڵاو لە بەرخۆدانی شەرەفمەندانەی ئەو دایکە قارەمانانە دەکەین و جارێکی دیکە ئەو بەڵێنە دووبارە دەکەینەوە کە لە ٢٥ی ئەم مانگەدا کلتووری بەرخۆدان زیاتر بەرفراوان دەکەین.

 

کچان و منداڵان بە گشتی ڕووبەڕووی ئاستێکی بەرزی توندوتیژی دەبنەوە، منداڵان زیاتر بێ پارێزن، کاتێک باس لە بەرگریکردن لە ژنان دەکرێت، دەبێت ئەوە بزانین کە ئەرکی سەرەکی پاراستنی منداڵانە. ئەو ڕاستیانەی کە لە کەسایەتی ناریندا سەریان هەڵدا، زیاتر کارەساتەکەیان ئاشکرا کرد، منداڵان یان لەڕووی جەستەییەوە دەکوژرێن یان ئیرادەیان بە تەواوی دەشکێت، ڕێگریکردن لەم کارە ئەرکی سەرەکی تەڤگەرەکانی ژنانە، هەر لەبەر ئەم هۆکارە، بەبۆنەی ٢٥ی ئەم مانگەوە، لە دەستدرێژیکردنە سەر منداڵانەوە تا دەگاتە کوشتنی بەکۆمەڵ و کاری منداڵان و ئیستغلالکردن بە شێوازی جۆراوجۆر، پێویستە زۆر لایەن لەبەرچاو بگرین و بە وردی بابەتی چۆنیەتی پاراستنی منداڵەکانمان لەبەرچاو بگرین، منداڵان هەموو منداڵی ئێمەن، دەبێت ئاگاداری منداڵەکان بین پێش ئەوەی بکوژرێن.

 

پێویستە هەموو بوارەکانی ژیان بکەینە بەرەکانی تێکۆشان

لە کوردستانیش سوپای ژنان ٣٢ ساڵی خۆی تەواو کرد، یەژا ستار کە پێشەنگی سوپای ژنانمانە، خەباتێکی زۆر بەهێزی خۆپاراستنی لە دژی دەسەڵات و دەوڵەتی پیاوان و کولتووری ڕەگەزپەرستی، دژی ستەم و فاشیزم بەڕێوە دەبات، تاکتیک، هێزی دەروونی، شارەزایی و ڕۆحی فیداکاری، لە ناو یەکگرتووی یەکدا، ڕاستی ژنە گەریلایەک ک ەئازایانە لە بەرامبەر سوپای تورکیابە پاڵپشتی ناتۆ دەجەنگێت و هەموو چەکی قەدەغەکراو لە چەکی کیمیاییەوە تا چەکی ئەتۆمی تاکتیکی بەکاردەهێنێت، بەرخۆدان دەکات، لەوتێکۆشانەدا هەزاران ژنی شۆڕشگێڕ شەهید بوون و باجێکی زۆریان دا، ئێمە بەروار دەرسیمی، بێریتان نورهەق، ئاخین موش، د. سارا، ئاسیا عەلی و هەموو هەڤاڵانی ژن کە لەتێکۆشانی دژ بە توندوتیژیی پیاوان شەهید بوون و لە کەسایەتی ڕۆژگەر هێلینیشدا بە خۆشەویستی و ڕێز و سوپاسەوە هەموو هەڤاڵانی پیاو بەبیردە‌هێنینەوە، هەموو ئەو هاوڕێ ژن و پیاوانەی لەم خەباتەدا گیانیان لەدەستدا، شەهیدی دروستکردنی کولتوورێکی دیموکراتیکی پێکەوە ژیانی ئازادن لە بەرامبەر کولتوری توندوتیژیدا، بەڵێنمان لە ٢٥ی ئەم مانگە پێیان ئەوەیە کە شایەنی یادەوەرییەکانیان بین و بگەینبە ئامانجەکانمان.

 

یەژا ستار ڕۆڵی پێشەنگی لەم تێکۆشانەدا بینی، یەپەژە لەڕۆژئاوا، یەژەشە لەشەنگال و هەپەژە لەڕۆژهەڵات ئەم تێکۆشانەیان بە نمونە وەرگرت و تێکۆشانی خۆپاراستنی ژنانیان بەهێزتر و فراوانتر کرد، ئەم خەباتە هەم لەڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و هەم بۆ ژنانی جیهان نموونە و مۆدێلێکە، زانیاری زیاتر و تێگەیشتن لەم نەخشە و ڕێکخستنی بەپێی بنەماکانی گرنگ دەبێت.

 

ئەوەی ژن و دایکانمان لە کۆمەڵکوژی و توندوتیژی پیاوی دەسەڵاتدا رڕزگار دەکات، خۆپاراستن و ڕێکخستن و تێکۆشانە، ڕزگاربوون بە تەنیا و بەبێ تێکۆشان و بەبێ خۆپاراستن ڕوونادات، ئەگەر ئێمە وەک ژن خۆمان ڕێکبخەین و تێکۆشان بۆخۆپاراستن بکەین، دەتوانین بژین، ببینە هێز و سەرچاوەی ژیان و بەسەر ئەم توندوتیژییە پیاوانەدا کە بۆتە ئەکتۆپوس زاڵ بین، تێکۆشانمان دەبێت ڕێکخستن دروست بکات، خۆپاراستن دروست بکات و ببێتە سەرچاوەی ژیان، هەر لەبەر ئەم هۆکارە پێویستە هەموو بوارەکانی ژیان بکەینە بەرەی تێکۆشان و لە هەموو شوێنێک کورسی ژنان دروست بکەین و ڕاستییەکان بڵێین و دەسەڵاتی پیاوان بخەینە سەر کورسییەکانی دادپەروەری.

 

بۆ ئەمەش؛

وەک کەژەکە داوا لە هەموو تەڤگەرەکانی ژنان لە جیهاندا دەکەین، بەتایبەت ژنانی کوردستان و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، ٢٥ی تشرینی دووەمی ئەمساڵ وەک هەڵمەتێک ڕێکبخەن کە بۆ ماوەی ١٥ڕۆژ بەردەوام دەبێت.

 

با ڕۆژی ١٠ی تشرینی دووەم تا ٢٥ی ئەم مانگە بکەینە ڕۆژانی هەڵسەنگاندن و ئاشکراکردنی توندوتیژی پیاوان بەرامبەر بە ژنان، لە هەمان کاتدا پەرە بە هۆشیاری خۆپاراستن و ڕێکخستن لە بەرامبەر ئەم توندوتیژییە بدەین، داوا لە ژنان دەکەین هێزی خۆیان یەکبخەن و هێزی خۆیان لە دەوری دروشمی "بە ژن، ژیان، ئازادی خۆمان دەپارێزین"، لەڕاستی ڕۆژی ئەمڕۆماندا کە کوشتاری بەکۆمەڵ لەڕووی جەستەیی و دەروونییەوە زیادی کردووە، با بە "ژن، ژیان، ئازادی" خۆمان و ژیانی خۆمان بپارێزین کەڕێبەر ئاپۆ وەک فۆرمولەیەکی ئەفسوناوی دەریخست، هەر لەبەر ئەم هۆکارەش ​​با هەموو بوارێکی ژیان بکەینە بوارەکانی چالاکی و زانین، دەستمان یەکتر بخەین و دەنگمان بۆ دەنگی یەکتر زیاد بکەین، لە کۆتاییدا دەبێت دەسەڵاتیپ یاو لەناوببەین و ژیانێکی ئازاد بونیاد بنێین.