نەخۆشی دڵ و خوێنبەرەکان دەبێتە هۆی مردنی کەسانی بەتەمەن
هۆکاری سەرەکی مردنی کەسانی سەروو ٦٥ ساڵ نەخۆشی دڵ و خوێنبەرەکانە و پێشبینی دەکرێت لە ساڵانی داهاتوو نەخۆشییەکە بەڕێژەی ٪٣١ زیاتر بڵاوببێتەوە، بە شێوەیەکی سەرەکی کاریگەری لەسەر کۆمەڵگەی ڕەشپێست و ئیسپانییەکان دەبێت
ناوەندی هەواڵ
هۆکاری سەرەکی مردنی کەسانی سەروو ٦٥ ساڵ نەخۆشی دڵ و خوێنبەرەکانە و پێشبینی دەکرێت لە ساڵانی داهاتوو نەخۆشییەکە زیاتر بڵاوببێتەوە، بە شێوەیەکی سەرەکی کاریگەری لەسەر کۆمەڵگەی ڕەشپێست و ئیسپانییەکان دەبێت و زیانێکی زۆری لەسەر تەندروستی و کوالیتی ژیانی ئەمریکییە بەتەمەنەکان دەبێت.
تا ساڵی ٢٠٦٠، پێشبینی دەکرێت ڕێژەی بڵاوبوونەوەی نەخۆشییەکانی دڵ کە بەهۆی گیرانی خوێنبەرەکانەوە دروست دەبێت بە بەراورد بە ساڵی ٢٠٢٥ بە ڕێژەی ٣١٪ بەرزببێتەوە، سستبوونی دڵ بە ڕێژەی ٣٣٪ زیاد دەکات، جەڵتەی دڵ بە ڕێژەی ٣٠٪ زیاد دەکات و جەڵتەی مێشک بە ڕێژەی ٪٣٤ زیاد دەکات، بەپێی تیمێکی توێژەرانی زانکۆی هارڤارد و دامەزراوەکانی دیکە پێشبینیان کردووە گەورەترین بڵاوبوونەوەی نەخۆشییەکە لە نێوان ساڵانی ٢٠٢٥ بۆ ٢٠٣٠ بێت.
کەسانی بە تەمەن کە نەخۆشی درێژخایەنی دیکەیان هەیە ئەگەری تووشبوونیان بە نەخۆشییەکانی دڵ و خوێنبەرەکان زیاترە وەک، بەرزبوونەوەی پەستانی خوێن، شەکرە و قەڵەوی.
زیاتر لە ٪٨٠ی مردنی دڵ و خوێنبەرەکان لەنێو کەسانی پێگەیشتوودا ڕوودەدات کە تەمەنیان ٦٥ ساڵ یان زیاترە، بۆ ماوەی زیاتر لە دەیان ساڵ کۆی ژمارەی مردنەکانی دڵ و خوێنبەرەکان لەم گرووپە تەمەنییەدا بە شێوەیەکی بەردەوام بەرەو سەرەوە دەڕوات.
بەپێی زانیارییەکانی دامەزراوەی نیشتمانی دڵ، سییەکان و خوێن، لە نێوان کەسانی تەمەن ٦٥ ساڵ و سەرووتر، مردنی دڵ و خوێنبەرەکان لە نێوان ساڵانی ١٩٩٩ و ٢٠١٠ بە ڕێژەی ٢٢٪ دابەزیووە، ئەمەش بەڵگەیە لەسەر چارەسەرە پزیشکی و نەشتەرگەرییە نوێیەکان و چارەسەرەکان و دابەزینی بەرچاوی جگەرەکێشان، پاشان لە نێوان ساڵانی ٢٠١١ بۆ ٢٠١٩ ڕێژەی مردن بە ڕێژەی ١٣٪ بەرزبووەتەوە.
هەروەها ڤایرۆسی کۆڤید-١٩ بووەتە هۆی گیان لەدەستدانی زیاتر، تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا ئاڵۆزی جددی وەک خوێن مەینی درووستکرد و ملیۆنان کەسی بەساڵاچوو لە ترسی تووشبوون بە ڤایرۆسەکە خۆیان لە داوای چاودێری پزیشکی بەدوور دەگرن.
زۆربەی تووشبووانی ڤایرۆسەکە کەسانی کەم داهات بوون، یەکێک لە وردترین پشکنینەکان تا ئێستا، کە لە مانگی ئاداردا لە ڕۆژنامەی JAMA Cardiology بڵاوکرایەوە، ڕێژەی مردنی لە دانیشتوانی سپی پێستی ئیسپانی، ڕەشپێستی غەیرە ئیسپانی لە ساڵی ١٩٩٠ تا ٢٠١٩ لە هەر ٥٠ ویلایەت و ناوچەی کۆڵۆمبیا تاقیکردەوە.
دەریخستووە کە ڕەشپێستەکان لە زۆرترین مەترسی مردندا دەمێننەوە بەهۆی نەخۆشییەکانی دڵ و خوێنبەرەکانەوە، بەتایبەتی لە ویلایەتەکانی باشوور بەدرێژایی ڕووباری میسیسیپی و لە باکووری ڕۆژئاوای ناوەڕاست.
رێژەی مردن بەهۆی نەخۆشییەکانی دڵ و خوێنبەرەکان بۆ کەسانی ڕەشپێست لە ساڵی ٢٠١٩دا ٢٤٥ لە هەر ١٠٠ هەزار کەس بووە، بە بەراورد لەگەڵ ١٩١ لە هەر ١٠٠ هەزار کەس بۆ کەسانی سپی پێست و ١٣٥ لە هەر ١٠٠ هەزار بۆ کەسانی ئیسپانی، ئەنجامەکان بۆ ژنان لە هەر دیمۆگرافیکێکدا کەمتر بوون.
پێشکەوتنەکانی مردن بەهۆی نەخۆشییەکانی دڵ و خوێنبەرەکان لە کەسانی ڕەشپێستدا لە نێوان ساڵانی ٢٠١٠ و ٢٠١٩دا زۆر خاوبووەتەوە، لە سەرانسەری وڵاتدا، مردنی دڵ و خوێنبەرەکان بۆ ئەو گروپە بە ڕێژەی ١٣٪ دابەزیووە، کە زۆر کەمترە بە بەراورد بە دابەزینی ڕێژەی ٢٨٪ لە ساڵی ٢٠٠٠ بۆ ٢٠١٠ و دابەزینی ١٩٪ لە ساڵی ١٩٩٠ بۆ ٢٠٠٠.
لە میسیسیپی مردنی ڕەشپێستەکان لە ساڵی ٢٠١٠ تا ٢٠١٩ تەنها بە ڕێژەی ١٪ دابەزیوە، لەکاتێکدا لە میشیگان بە ڕێژەی ٤٪ دابەزیوە، لە ناوچەی کۆڵۆمبیا، لە ڕاستیدا بەرزبوونەتەوە بە ڕێژەی نزیکەی ٪٥.