دەنگدان لە باکوری کوردستان و تورکیا کۆتایی هات

کاتژمێر ١٧:٠٠ دەنگدان بۆ خولی دووەمی هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی کۆمارلە باکوری کوردستان و تورکیا کۆتایی هات.

ناوەندی هەواڵ

 

کاتژمێر ٠٨:٠٠ دەنگدان بۆ خولی دووەمی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی کۆماری تورکیا دەستیپێکرد و دەنگدان کاتژمێر ١٧:٠٠ کۆتایی هات.

 

بە گشتی ١٩١ هەزار و ٨٨٥ سندوق بۆ ٦٠ ملیۆن و ٧٢١ هەزار و ٧٤٥ دەنگدەر لە ٩٧٣ قەزا دانراون، بە گشتی ١٩١ هەزار و ٨٨٥ سندوقی دەنگدان لە ١٠٩٤ دەستەی هەڵبژاردنی قەزاکان دانراون، لە سەرجەم بنکەکانی دەنگدان دەنگ درا.

 

بە درێژایی ڕۆژ لە زۆرێک لە شار و قەزاکان ساختەکاری و سەرپێچی هەڵبژاردن ڕوویدا.

 

کاندیدی یەکێتی میللەت و سەرۆکی جەهەپە کەمال کلیچدارئۆغڵو و کاندیدی یەکێتی جمهور و سەرۆکی ئاکەپە تەیب ئەردۆغان چوونە ناو کێبڕکێی هەڵبژاردن، لە خولی یەکەمی هەڵبژاردندا هەردوو کاندیدەکە هەڵنەبژێردراون.

 

لە زۆرێک لە شارەکان کاری نا یاسایی ئەنجامدراوە

هەر لە یەکەم ساتەکانی دەنگدانەوە هەواڵی ناڕێکی و سەرپێچی زۆر هەبوو، هەر لە هێرشی پۆلیس و سەرباز و پاسەوانانەوە تا دەگاتە هەڕەشەکانی ئاکەپە، هەر لە هێرشکردنە سەر ئەندامانی دەستەی دەنگدان تا بەکارهێنانی ڕێگای کراوە، لە ڕێگری کردنی نوێنەر و دادوەرەکانەوە تا سەرپێچی ١٤٢، دەنگدان لە جیاتی دەنگدەرە مردووەکان و لێدانی نوێنەران، ژمارەیەکی زۆر سەرپێچی تۆمارکراوە.