"خانەنشینی لە ئێران واتای گواستنەوەیە بۆ کاتێکی سەختتر"

یەکێک لە ژنە خانەنشینەکان دەڵێت: " خانەنشینی تەنها بەشی کرێی خانوو و پارەی کارەبا دەکات و تەمەنم شەست و دوو ساڵە و چاوەکانم وەک پێویست نابینن و جەستەم ئەوەندە ماندووە کە چیتر ناتوانم کار بکەم."

هیماراد

 

سنە- مرۆڤ بە باوەڕی ئەوەی کە بزووتنەوەی ژینا بزووتنەوەیەکی هەمەلایەنە بووە، پێویستە گرنگی بە مانگرتنی بەربڵاوی هەموو پیشە و توێژەکانی ئێران بدات، ئەگەر پێش شۆڕشی ژینا گومان و ترس هەبووبێت بۆ بەشداریکردن لە مانگرتن و ناڕەزایەتییەکان، دەبینین دوای ئەوە ترسەکان نەما و گومانەکان گۆڕا بۆ دڵنیایی، تا ژمارەی بانگەوازەکان لە مانگانە و هەفتانە بۆ ڕۆژانە زیادی کرد و هەموو ڕۆژێک شایەتحاڵی دانیشتن و ناڕەزایەتی بەشێک لە کرێکاران و فەرمانبەرانی ئێران دەبینن.

 

لە ڕۆژی جیهانی ڕێزلێنان لە خانەنشینان لەگەڵ دوو ژنە خانەنشین گفتوگۆیەکمان کرد. س.ب یەکێکە لەو ژنە خانەنشینانەی کە بە سەختی دەژی و دەڵێت: " تەمەنم شەست و دوو ساڵە و خانەنشین بووم، ساڵانێکی زۆر سەرقاڵی کاری سەختی فەرش بووم، خێزانەکەمم بەڕێوە دەبرد، چونکە لە گەنجیدا ناچار بووم جیا ببمەوە و ئیتر بەنیازی هاوسەرگیری نەبووم، ویستم منداڵەکانم پەروەردە بکەم و لە ناڕەحەتی و سەرکەوتن دەریان بهێنم سەرەڕای ئەوەی هیچ پاڵپشتییەکی دارایی و پشتیوانی کەسیشم نەبوو، بەڵام هەستم بە هێزێک دەکرد لەخۆمدا وەک ئەوەی بتوانم هەموو شتێک بکەم، سێ منداڵ لە تەمەنی هەشت، دە، سیانزە ساڵی و خەونی خوێندنی باڵا و داهاتوویەکی گەش بۆ ئەوان ئەوەندە کاریگەربوو کە چەندین کاتژمێر کارکردن لەسەر فەرش و ماندووکردن بۆ من هیچ نەبوو."

 

"بیرم لەوە کردەوە بە شێوەیەکی سەربەخۆ کار بەکەم لەبری ئەوەی بۆ خاوەنکارێک کاربکەم".

س.ب دەڵێت: " سەرەتا بۆ خاوەنکارێک کارم دەکرد و مووچەیەکی زۆر کەمم پێدەدرا، وە پارەی بیمەم نەبوو، کاتێکی زۆری پێچوو تا گەیشتمە ئەو ئەنجامەی کە بۆچی بە شێوەیەکی سەربەخۆ کار نەکەم و هەموو تواناکانم بەفیڕۆ بدەم لە دوکانێکدا کە تیایدا قازانجەکەی دەچێتە گیرفانی پیاوێکی دڕندە و تەنها ماندوویەتیم بۆ دەمایەوە، تا ئەو کاتەی توانیم وردە وردە لە ماڵەکەی خۆمدا دەست بە کار بکەم، دوو کچ و کوڕەکەم بە چاودێریکردنم فێردەبوون و یارمەتیان دەدام، بەڵام نەمدەهێشت منداڵییان تێکەڵ بە سەختییەکانی کار ببێت و ڕێگەم پێدا کاربکەن ئەوەندەی کە خۆشی و چێژی هەبوو بۆیان."

 

س.ب دەڵێت: "منداڵەکانم بە زەحمەت دەیانخوێند و ئەمەش وزەی پێدەدام، و دەمزانی ڕۆژێک نەخواردن و شەوانە نەخەوتن و زیادەڕەوی لە کارکردن سوودی دەبێت و ژیانم زیاتر بەرگەی سەختییەکان دەگرێت، ڕۆژێک یەکێک لە هاوڕێکانم پرسیاری بیمەی کرد، منیش تا ئەو کاتە بە هۆی نەزانی بیرم لەوە نەکردوەتەوە، وتی کە لە تەمەنی پیریدا پێویستت بە کەس نابێت و لەگەڵ ئەمەشدا داهاتووت مسۆگەر دەبێت. "

 

س.ب لە درێژەی قسەکانیدا دەڵێت: "تێپەڕی و منداڵەکانم گەورە بوون و یەکێکیان ئەم وڵاتەی بەجێهێشت و دووەکەی تریش خوێندنیان تەواو کرد، یەکێکیان توانی کارێکی گونجاو بۆ خوێندنەکەی دەستبکەوێت و ئەوی تریان کارێکی ناحکومی هەیە چونکە ئەو باوەڕی بەوە هەیە کارێک هەیە لەم وڵاتەدا حکومەت سوکایەتیە بە زیرەکی کەسێک، من خۆم خانەنشینم بەڵام هێشتا لە خانوویەکی کرێدا دەژیم!"

 

"ئەمە ئەو داهاتووە نەبوو کە چاوەڕێم دەکرد و نەمدەویست وابەستەی کەس بم"

س.ب وتیشی: "بیرۆکەیەکی جیاوازم هەبوو سەبارەت بە خانەنشینی، پێم وابوو کە بە سەلامەتی لە ماندوێتی ئەم چەند ساڵە ڕزگارم دەبێت و هەناسەیەکی ئاسوودەیی هەڵمژم، بەڵام وا دیارە خەڵک لە ئێران ناگەنە خاڵی ئاسوودەیی و سەختەکان دۆخەکە هەمیشە بۆ ئێمە بە سەختی دەمێنێتەوە، خانەنشینی تەنها بەشی کرێی خانوو و پارەی خزمەتگوزارییەکانە، زیاتر نییە و لە تەمەنی شەست و دوو ساڵیدا چاوەکانم وەک پێویست نابینن و پەنجەکانم ماندووبوون، ئەمە ئەو داهاتووە نەبوو کە چاوەڕێی بووم، نەمدەویست لەم تەمەنەدا پێویستیم بە کەس هەبێت، بەڵام وا دیارە هیچ شتێک بە خواستی ئێمە ناڕوات."

 

"نەمدەزانی کۆتایی مرۆڤێکی باش بوون یەکسانە بە خەباتکردن لە سەختیدا"

س.ب، دەڵێت: " جگە لە مووچەی زۆر کەم، ئاسایشی کۆمەڵایەتی کەمترین تێچووی چارەسەرکردن دابین دەکات، سەردانی دکتۆر تەنها ١٥ تومەنە، زۆربەی دەرمانەکان دەبێت لە دەرەوە بە پارە بکڕدرێن، ئەمەش بە مانای چارەسەر نەکردن و مامەڵەکردن لەگەڵ نەخۆشییەکە دێت، هەمیشە حەزم دەکرد سەربەخۆ بم، بەڵام بە ڕێگەی ڕاست نەل نانی حەرام بە منداڵەکانم بدەم، بەڵام نەمدەزانی کە نرخی بوونی ڕاست لە سەختیدا خەبات دەکات، هاوسەرگیریم نەکرد و دەرگای دڵم داخست بۆ ئەوەی منداڵەکانم بە شەرەفمەندانە پەروەردە بکەم، بەڵام باجی شەرەفمەندبوون لە ڕژێمی ئێران یەکسانە بە نەهامەتی، ئەو کەسانەی کە چێژ لە ئاسوودەیی و خۆشگوزەرانی وەردەگرن تەنها ئەو کەسانەیە کە ستەم لە لاوازەکان دەکەن و دەیبەن مافەکانیان دوور دەخەنەوە و گرنگی بەو شتانە نادەن کە حەڵاڵە یان حەرام."

 

لە کۆتاییدا س.ب دەڵێت: "خانەنشینی لە ئێران بەتەنها بەشی ژیانی مرۆڤ دابین ناکات و مرۆڤ جگە لەوەش کارێکی تری هەبێت کە هەمان شتە و زۆربەی خانەنشینەکان لەبری ئەوەی پشوو بدەن و کاتێکی بەتاڵیان هەبێت بۆ ئەو شتانەی خۆیان پلانیان بۆ ڕۆژێکی لەو شێوەیە داناوە، خانەنشین بوون لە ئێران بە واتای گواستنەوە بۆ کاتێکی سەختتر دێت."

 

"کام ژیان پێی ناوترێت ژیان"

ژنێکی دیکەی خانەنشینکراو بە ناسنامەی م.خ لە پێوەندی لەگەڵ بارودۆخەکەیدا دەڵێت: " من خانەنشینی دەستەبەری کۆمەڵایەتیم و چەند ساڵێکە هاوسەرەکەم لەدەست داوە، شەش منداڵم هەیە کە سەرەڕای خوێندنیان بێکارن و منیش ماومەتەوە لەگەڵ ئەم خانەنشینییە کە پێنج ملیۆن تومەنە، بەڵام بەم بڕە هەڵاوسان و گرانبەهای نرخە چی بکەم بەم موچەیە، ناتوانم خواردن و جل و بەرگ بکڕم، هەموو شتێک ئەوەندە گران بووە پێنج ملیۆن بەسە بۆ چەند ڕۆژی یەکەم، بۆ ماوەی مانگەکەش ئەوەندە قەرز دەکەین کە توانای ئەوەم نییە بیدەم."

 

"وتم خانەنشینییەکی ئاسوودە و لانیکەم ئاسایشم دەبێت، بەڵام..."

م.خ لە درێژەی قسەکانیدا دەڵێت: "ساڵانە بەڵێن دەدەن کە مووچە زیاد دەکرێت، بەڵام کام زیادکردنە ئەو بڕە کەمەیە کە بەشی ژیانمان دابین ناکات، وتم کە خانەنشینییەکی ئاسوودەم دەبێت و لانیکەم ئاسایشم دەبێت ، بەڵام ناتوانم بەم مووچەیە بەرەو پێشەوە بچم."

 

لە تەمەنی ٦٠ ساڵیدا م.خ زۆر گەورەتر لە تەمەنی خۆی دەردەکەوێت و دەڵێت: "هەموو ساڵێک دەڵێم باشە، سوپاس بۆ خوا ئەمساڵ مووچە زیاد دەکرێت و ئارام دەگرین و دڵخۆش دەبین، نرخی هەموو شتێک لێرە بە شێوەیەکی بەرچاو بەرزبووەتەوە، کە بەیانیان لە خەو هەڵدەستین، نرخەکان چەند هێندە زیادی کردووە، بەڵام خانەنشینی هەر وەک خۆیەتی، چ جۆرە ژیانێک ئەمە پێی ناوترێت ژیان؟".

 

م.خ بە ڕووخسارێکی پڕ لە پەشیمانی ئاهێک هەڵدەکێشێت و بەردەوام دەبێت و دەڵێت: "هەرگیز نەمتوانی بەو شێوەیە بژیم کە پێویست بوو، نەمتوانی ئەو جلوبەرگانەم هەبێت کە دەمەوێت، ژیانم پڕە لە پەشیمانی و کەمیی و ئەمانە پێنج ملیۆن تومەن بەس پارە نییە بۆ ئەوەی بڵێم لە خانەنشینبوونم ڕازیم، خانەنشینیش هیچ جیاوازییەکی بۆ ئێمە نییە، تەنها جەستەمان لاواز دەبێت و ژیانمان سەختتر دەبێت."