کەیسی پەرلەمانتار فەلەکناس ئۆجا دواخرا
دادگاییکردنی فەلەکناس ئۆجا پەرلەمانتاری باتمانی هەدەپە بۆ ١١ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٢ دواخرا.
ئامەد
فەلەکناس ئۆجا پەرلەمانتاری باتمانی هەدەپە بە تۆمەتی "ئەندامبوون لە رێکخراوێکی نایاسایی" و بە تۆمەتی ئەو لێدوانانەی لە نێوان ساڵانی ٢٠١٥ و ٢٠١٦ داویەتی، ١٣ەمین دانیشتنی کەیسەکەی لە پێنجەمین دادگای باڵای تاوانەکانی ئامەد بەڕێوەچوو، بەهۆی گۆڕانی شاندی پێشوو لەدانیشتنەکەدا لێدوانی پێشوو خوێندرایەوەو نووسینگەی داواکاریش داوای تەواوبوونی بابەتەکانی کرد.
سەردار چەلەبی پارێزەری فەلەکناس ئۆجا لێدوانە نوسراوەکانی دووپاتکردەوە و داوای کرد دادگاییکردنی بەکرێگرتەکەی ڕابگیرێت.
شاندەکەی دادگا دانیشتنەکەی بۆ ١١ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٢ دواخست.