کوشتنی ژنێک بەهۆی دووبارە هاوسەرگیری کردنییەوە
لە کرمان ژنێک بەهۆی دووبارە هاوسەرگیرییەوە لەلایەن منداڵەکانییەوە کوژرا.
ناوەندی هەواڵ
ڕاگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی شاری کرمان لە وڵاتی ئێران، دەستگیرکردنی سێ کاسیان ڕاگەیاند کە تۆمەتبارن بە کوشتنی ژنێک، سێ کەسەکە پێکهاتوون لە هاوژینی پێشووی ژنەکە و کچ و کوڕێکی، کە دایکیان کوشتووە، لە کاتێکدا بڕیاربووە دووبارە هاوسەرگیری بکاتەوە.
بەپێی زانیارییەکان ژنێکی تەمەن ٥١ ساڵ، لە ساڵی ٢٠١٨دا بێسەروشوێن بووە، دوای سێ ساڵ پۆلیسی کرمان دوو منداڵی ژنەکە و هاوژینەکەیان بە تۆمەتی کوشتنی ژنەکە دەستگیرکرد، لە لێکۆڵینەوەکاندا کچی کوژراوەکە دانی بەوەدا ناوە کە هەرسێکیان ژنەکەیان کوشتووە و پاشان سوتاندویانە لە ساڵی ٢٠١٨دا.
ت.پ