کوشتنی خامنەیی پشتڕاستکرایەوەو ١٠٨ کەس لە هێرشی خوێندنگەکاندا کوژران

ژمارەی کوژراوانی هێرشی ئیسرائیل بۆ سەر خوێندنگەی مینابی سەرەتایی گەیشتە ١٠٨ کەس.هەروەها کوشتنی ئایەتوڵا خامنەیی ڕێبەری ئیسلامیش پشتڕاستکرایەوە.

ناوەندی هەواڵ

 

گرژییەکانی نێوان ئیسرائیل و ئێران گەیشتووەتە ئاستێکی نوێ و مەترسیدار، هێرشەکان خەڵکی مەدەنیان کردۆتە ئامانج، هەروەها کوشتنی ئایەتوڵا خامنەیی، ڕێبەری ئیسلامی ئێرانیان پشتڕاستکرایەوە، بۆ ئەمەش وڵاتەکە ٤٠ ڕۆژی ماتەمینی ڕاگەیاند، لە کاتێکدا ئەو پێشهاتانەی کە هاوسەنگی لە ناوچەکەدا دەهەژێنن بەردەوامن.

 

بە پێی ڕاپۆرتی تەلەفزیۆنی دەوڵەتی ئێران، ئایەتوڵا خامنەیی لە کاتژمێرەکانی سەرەتای ڕۆژی شەممە لە نوسینگەی خۆی لە هێرشەکاندا گیانی لەدەستداوە.

 

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی میزان کە بنکەکەی لە دادستانی مینابە، ژمارەی کوژراوانی هێرشی ئیسرائیل بۆ سەر خوێندنگەیەکی سەرەتایی کچان لە شاری میناب، لە پارێزگای هورمزگان لە باشووری ئێران، گەیشتووەتە ١٠٨  کەس.