کوردستان کۆچەر: دۆسیەی یەپەژە کەیسێکی چارەنووسسازە و سووریا پێویستی بە ئەزموونی هەیە

کوردستان کۆچەر، ئەندامی کۆنسەی سەربازی یەپەژە، دەڵێت: پرسی پاراستن پرسێکی زۆر گرنگە، دۆسیەی یەپەژە کەیسێکی چارەنووسسازەو ئەزموونەکەی لە پاراستنی کۆمەڵگەی نموونەییە.

ڕۆنیدا حاجی

 

حەسەکە- لە شۆڕشی ڕۆژئاوای کوردستاندا لە کەسایەتی هەر شەڕڤانێک لە یەپەژە سەلمێندرا کە ژن نموونەی هێزو متمانەو پاراستنە لە مەیدانی بەرگریدا، دوای ١٤ ساڵ لە شۆڕش، کە هەر هەنگاوێکی لەلایەن ژنانەوە لە هەموو بوارێکدا نرا، قەسەدەو یەپەگەو یەپەژە پێکەوە شەڕی داعشیان کردو جیهانیان لە گەورەترین مەترسی پاراست کە هەڕەشەی لە هەموو جیهان دەکرد، ئەمڕۆ حکومەتی دیمەشق بە فەرمی دانی بە ڕۆڵی ژنان و دانپێدانانی یەپەژەدا نەناوە.

 

ڕۆژی ٢٩ی کانوونی دووەم ڕێککەوتنێک لەنێوان قەسەدەو حکومەتی دیمەشق واژۆ کرا، بەڵام تا ئەمڕۆش ڕۆڵی ژنان و دانپێدانانی یەپەژە لە گەیشتن بە یەکگرتن جێبەجێ نەکراوە.

 

کوردستان کۆچەر، ئەندامی کۆنسەی سەربازی ڕایگەیاند، پاراستن لایەنێکی بنەڕەتیی ژیانه و تەنها بەهەڵگرتنی چەک سنووردار نیە، لەم قۆناغەی پێیدا تێدەپەڕین، بەرگری بۆ ژنان زۆر گرنگه چونکه بیری پاوانخوازانه هێرشێکی دڕندانەیە بۆ ئارامبوونی ژن، بۆیه ڕێکخستن، هۆشیارکردنەوەی مرۆڤ چەکێکی بەهێزە، هاوشانی بەرگری سەربازیە.

 

”بە پێشەنگایەتی یەپەژە، ناسنامەی ژن پارێزراو بوو”

کوردستان کۆچەر ڕایگەیاند، کە لە شۆڕشی ڕۆژئاوای کوردستاندا بە پێشەنگایەتی یەپەژە چەندین دەستکەوتی گرنگ بەدەست هاتوون، یەپەژە بەرپرسیارێتیەکی گەورەی لە پاراستنی بوونی ژنان لە کۆمەڵگە و دەرفەتی دامەزراندنی دامەزراوە و ڕێکخراو و دامەزراوەکانی ژنان لە ئەستۆ گرت و وتی: یەکێک لە جوانترین دەستکەوتەکانی بەدەست هاتوو لە ژێر پێشەنگایەتی یەپەژەدا ئاستی هۆشیاری و متمانە بەخۆبوونە، پێش شۆڕش ژنان نەیاندەتوانی بۆچوونی خۆیان لەسەر هیچ بابەتێک دەرببڕن، بەڵام ئێستا دەبینین ژنان چۆن هاوبەشی بۆچوونەکانیان دەکەن و بە متمانەوە باس لە ڕۆڵ و بوونی خۆیان دەکەن لە کۆمەڵگەدا، هەروەها کاتێک ژن هەنگاوێکی بەهێز و متمانەبەخۆی دەنا، پێی دەوترا پیاو، بەڵام متمانەیان پێی نەبوو بە ناسنامەی ژن، بۆیە ئەمڕۆ لە سایەی خەباتی یەپەژە، ژنان بوونەتە ژن بە ناسنامە و ئیرادەیان.

 

”یەپەژە مێژوویەکی گەورەی خەباتی هەیە”

کوردستان کۆچەر وتی: یەپەژە مێژوویەکی گەورەی خەباتی لەدوای خۆی بەجێهێشتووە، لە سایەی ئەم خەباتەدا کۆمەڵگە گۆڕاوە و لە تیرۆر پارێزراو بووە کە هەڕەشە بوو بۆ سەر هەموو جیهان، ژنان لە هەموو شوێنێکدا ئازارێکی هاوبەشیان هەیە و ڕەتکردنەوەی یەپەژە ڕەتکردنەوەی ناسنامەی ژن و خەباتی مێژووییە، هیوادارین هەموو ژنان خەبات بکەن بۆ بوونیان، ئامانج لە ڕەتکردنەوەی یەپەژە نکۆڵیکردنە لە ڕۆڵی ژنان و هەندێکجاریش دەیانەوێت سووریا بەرەو ڕۆژانی تاریک ببەن.

 

”سووریا پێویستی بە ئەزموونی یەپەژە هەیە”

کوردستان کۆچەر جەختی لەوەکردەوە، کە ئەو هەڵمەتەی کە لە لایەن ڕێکخراوەکانی ژنانەوە دەستیپێکردووە مایەی پێزانین و پاڵپشتی و هێزەو لە کۆتایی قسەکانیدا وتی: پێویستە هەموو ژنان بزانن کە ڕەتکردنەوەی یەپەژە شەڕێکە دژی هەموو ژنان، ئەزموونێکی فراوان و سەرکەوتوومان هەیە کە کەس ناتوانێت نکۆڵی لێ بکات، هەرکەسێک ئامانجی بونیادنانی سووریایەکی نوێیە، پێویستە ئەزموون لە خەباتی ئێمە لەناو یەپەژەدا بەدەستبهێنێت، ئێمە بۆ هەموو جیهان و بۆ هەموو ژنان خەباتمان کرد، ئێمە شەڕمان کرد و بۆیە مافی ئەوەمان هەیە وەک هێزێکی ژنان وەربگیرێن.