کوردانی لوبنان هاوسۆزی خۆیان لەگەڵ بەرخۆدانی ڕۆژئاوای کوردستان دووپات دەکەنەوە

پێکهاتەی کورد و ژنانی لوبنانی ڕەخنەیان لە بێدەنگی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی سەبارەت بە ڕووداوەکانی ڕۆژئاوای کوردستان گرت و دەڵێن: ئازادکردنی ئەندامانی داعش لە زیندانەکان مەترسی لەسەر جیهان دروست دەکات نەک تەنها سووریا.

سوزان ئەبو سەعید

 

بەیروت-پێکهاتەی کورد لە لوبنان هاوسۆزی خۆی لەگەڵ بەرخۆدانی ڕۆژئاوای کوردستان دووپات کردەوە، لەگەڵ پێشێلکاری چەتەکانی هەتەشە لە میانی خۆپیشاندانێکی ناڕەزایەتیدا کە لە لایەن پێکهاتەی کوردەوە بە بەشداریی دانیشتووانی لوبنان ڕێکخرابوو.

 

خۆپیشاندەران ئیدانەی کردەی چەتەکانی هەتەشەیان کرد و ئاماژەیان بە زیانلێکەوتووان و برینداربوونی مەدەنی و بەئامانجکردنی سیستماتیکی ژنان و منداڵان و هێرشکردنە سەر دامەزراوە پزیشکییەکان، لەوان ناوەندی مانگی سووری کورد لە شارۆچکەی عەریشە لە نزیک شاری حەسەکە کرد.

 

هۆشدارییان دا لە مەترسییە بەردەوامەکانی هەڵکشانی سەربازی کە مەترسی لەسەر پەیکەری کۆمەڵایەتی و ئاسایشی ناوچەکە دروست دەکات، پانکارتیان بەرزکردەوە کە بێدەنگی نێودەوڵەتییان سەبارەت بە ڕووداوەکان شەرمەزار کرد و دروشمیان دژی تورکیا و جۆلانی وتەوە، هەروەها ڕەتکردنەوەی یەکجارەکی خۆیان لە کۆنترۆڵکردنی ئەو کەسانەی کە بە "تیرۆریست" پێناسەیان کردووە بەسەر دامەزراوەکانی دەوڵەتی سووریادا.

 

نور ئەحمەد، ئەندامی کۆمەڵەی نەورۆز دووپاتی کردەوە، کە هەڵوێستەکەی هاوارێکە بۆ بەرگریکردن لە زمان و نەتەوە و ناسنامە و گەلی کورد ئاشتی و شکۆمەندی دەوێت و بەدوای شەڕدا ناگەڕێت، هەروەها بەهۆی تاوانەکانی کوشتن و کۆمەڵکوژی لە دژی ژنانی وڵاتەکەم و گەلەکەم و زمانەکەم زۆر کاریگەریمان لەسەر بوو، ئێمە داوای شکۆمەندی خۆمان و ناسنامە و مافەکانی خۆمان دەکەین و بەرگری لێدەکەین، ئێمە شەڕمان ناوێت، بەڵکو ئاشتیمان دەوێت، بەڵێ من ئاشتیم دەوێت بۆ گەلەکەم، بۆ ئازادی خۆم و بۆ ناسنامەکەم.

 

مێرڤات حەمو ڕەخنەی توندی لە "بێدەنگی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی" گرت، ئەو قوربانیانەی کورد لە شەڕی دژی داعشدا بیرهێنایەوە، هۆشداریشیدا لەوەی ئازادکردنی ئەندامانی داعش لە زیندانەکان مەترسی لەسەر هەموو جیهان دروست دەکات، نەک تەنها سووریا.

 

ئاماژەی بەوەشکرد، جیهان مرۆڤایەتی خۆی لەدەستداوە، جۆلانی هاتووە بۆ حوکمڕانی ناوچەکە، هەموومان دەزانین چەکدارێک بووە لە ڕیزەکانی داعش، لە سووریا شەڕی کردووە، ئەمڕۆش لە کۆشکی سەرۆکایەتیدایە، ئەم تیرۆریستە نوێنەرایەتی گەلی سووریا ناکات، پێویستە هەموو وڵاتان واز لەم تیرۆرە نەهێنن کە گەلی کورد لە ڕۆژئاوای کوردستان تووشی دەبێت، ئەوەی دانیشتووانی گەڕەکی شێخ مەقسود و ئەشرەفییە و براکانمان لە کەناراوەکان و سوەیدا تووشی دەبن.

 

ڕوونیشیکردەوە، ئەوان هێرشیان کردە سەر زیندانەکانی داعش و ئەمەش نەک تەنها هەڕەشە لە ئاسایشی سووریا دەکات بەڵکو هەموو جیهانیش، دەستبەرداری دەستکەوتەکانیان نابن و تا دوا هەناسە بەرگری لە خاکەکەیان دەکەن.

 

سەوسان بەشیر بەگ، بانگەوازێکی مرۆیی بۆ وەستاندنی خوێنڕشتنەکە بڵاوکردەوە و داوای کرد دەرفەتێک بدرێت بە دایکان و منداڵەکان بۆ ئەوەی بە ئارامی بژین و شەڕەکە ئاوەدان بکرێتەوە، وتی: من ئەمڕۆ لێرەم بۆ ئەوەی لەگەڵ گەلەکەمان لە سووریا بوەستم کە گۆشەگیرییان لەسەرە، ئێمەی کورد زۆرمان بەخشیوە بە سووریا، هەروەها ناناوەندی مافی ئێمەیە، ئاشتیمان دەوێت نەک شەڕ، ئێمە ئاسایشمان دەوێت، چونکە زۆر تووشی نادادپەروەری و ستەم و خیانەت بووین.

 

جەختیشی لەوە کردەوە، دەمانەوێت دەنگمان ببیستن و پشتیوانی گەلی کوردمان بکەین کە ئەمڕۆ لە سووریا تووشی نادادپەروەری و ئەشکەنجە دەبن، دڵمان ئازاری هەیە بۆ ئەو نادادپەروەریەی کە ڕووبەڕوویان بووەتەوە و بەردەوامیش ڕووبەڕووی دەبنەوە، کوردان لە هەموو جیهان ئەمڕۆ کۆدەبنەوە بۆ پاڵپشتیکردنی گەلەکەمان.