کوردە ئەحمەد: قەیرانێکی گەورەی کۆمەڵایەتی بۆ ژنان دروستکراوە

کوردە ئەحمەد، توێژەر و کۆمەڵناس دەڵێت: داگیرکەران لە ڕێگەی بەهێزیانەوە دەتوانن کولتووری کوردی بشێوێنن، یان ژنبوونی بەهێزی کورد بشێوێنن، بەڵام ژنانی کورد بە درێژایی مێژوو توانیویانە لە خەبات و شۆڕشدا بەردەوامیان هەبێت.

هێلین ئەحمەد

 

سلیمانی_ هەڕەمی ژیان پەیوەسەتە بە ژنەوە، کاتێک کۆمەڵگەیەکی ئازاد دەبیندرێت، لە ناویدا ژنانێکی ئازاد ژیانی تێدا دەکەن، کولتوور و فەرهەنگی کورد ژنانێکی بەهێزو خەباتگێڕ تێیدا ژیان و دەژین، بەڵام هێرشە فکری و جەنگییەکانی دەوڵيتانی دراوسێ و پاڕچەبوونی کورد بەهۆی دەوڵەتانی زلهێزەوە، ڕەنگی و کولتووری دەرەکی بەسەر ژنانی کوردا ڕژاوە، تا ژنانی ئازاد لە ناو کورددا سەرکۆنە بکرێن، ژنان بە ئەقڵیەتی خێڵەکی و دەرەکییەکان لە چوارچێوەی ماڵەکان و دوور لە خەبای کار و تێکۆشان دەهێڵدرێنەوە، دەوڵەتانی زلهێز لە دەنگی ژنو شۆڕشی و بەرخۆدانییەکانی ژن دەترسن، سەرەرآی خەبات و گیانبەختکردنی ژنان لە پێناو خاک و مافەکانیانە، لە جەستەی پیرۆزیان دەترسن، سەرەڕای قەتیسکردن و زیندانی کردنی ژنان لە فەرهەنگی داگیرکەراندا، ژنان لە ڕێگەی شۆڕش و بەرخۆدانییەکانیانەوە بەگژ داگیرکەردا دەچنەوە، کۆتا شۆڕش شۆڕشی "کەزییە" بوو، کە ژنان لە ڕێگەی ئەو شۆڕشەوە بەرخۆدانییەکانیان چڕتر کردەوە. 

 

"هێز و ئیرادەی ژنی کورد دەوڵەتی داگیرکەری هێناوەتە لەرزین "

کوردە ئەحمەد، توێژەر و کۆمەڵناس وتی: بە هۆکاری دابەشبوونی نێودەوڵەتی کورد، خاک و نیشتیمانمان پارێزراونییە، بۆیە تاکەکانی بەردەوام ڕووبەڕووی توندووتیژی جەستەی و دەروونی دەبنەوە، لە ناو ئەو بارودۆخەدا ژنان زەبری توندیان بەردەکەوێت، قیرانێکی گەورەی کۆمەڵایەتی بۆ ژنان دروستکراوە، کە یەکێکە لە گەڕان بەدوای ئەرک و مافەکانی ژنبووندا، ئەرک و مافەکانی لە چیدا خۆی دەبینێتەوە، لە بەرامبەردا توندوتیژی بەرامبەر ژنان دەکرێن، توندوتیژییەکان خۆیان لە هاوسەرگیری زۆرەملێ ە نەبوونی هەلی کار و ئەشکەنجەدانی دەروونی و جەستەی ژناندا دەبیننەوە، لە تەواوی کۆمەڵگەکاندا ئەم جۆرە توندوتیژیانە ڕوبەڕووی ژنان دەبنەوە، بەڵام لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا بەهۆکاری کولتووری داگیرکاران و دەوڵەتانی داگیرکەری دراوسێوە،  ژنانی کورد زیاتر ڕوبەڕووی توندوتیژی و کوشتنەکان دەبنەوە، گۆڕانکارییەکان ئاماژە بە بەهێزی ئیرادەی ژن دەدەن، بەهێزی و بەرخۆدانیان پارێزگارییە بۆ شوناسی ژن لە ناوچەکەدا، لە ڕووی زمان و فەرهەنگ و کولتوورە ژنان توانیویانە پارێزگاری ئەنجامبدەن، شۆڕشی " کەزی" و " ژن، ژیان، ئازادی "، نیشاندەی هێز و ئیرادەی ژنان دەردەخات، سەرەڕای توندوتیژییەکان و کۆمەڵگە توندوتیژیان بەرامبەر ئەنجامبدات، بەڵام ژنان دەیسەلمێنن ئیرادەیان بەهێزە، بەرهەمی بەرخۆدان و بوێری و پێشەنگایەتی ژنان، پێشەنگایەتیان پەیڕەوی پەرەسەندی کۆمەڵگە دەکات، هەڕەمی ژیانکردن پەیوەستە بە ژنانەوە، واتە هەر کۆمەڵگەیەک ئازادی بەدەستهێنابێت، ژنانی ئازاد تێیدا ژیان دەکەن، ژنان داڕێژەری داهاتووی کۆمەڵگەن، ژنانی کورد بەراورد بە ژنانی عێراق کە ژنانێکن ئەقڵیەتی پیاوسالاری و تارکپەرستی دایتەپاندوون، دەبیندرێت ئەقڵیەتی خێڵەکی دەیەوێت کچانێکی منداڵ بەیاسا هاوسەرگیری پێبکار، بەڵام لە فەرهەنگی کوردی و دابونەریتی کوردیدا ئەمە جێگەی نابێتەوە، چونکە ئاستی هۆشیاری بەرزترە.

 

" ژنانی کورد بە درێژایی مێژوو توانیویانە لە خەبات و شۆڕشدا بەردەوامیان هەبێت"

ئاماژەی بەوەشکرد، داگیرکەران دەیانەوێت کولتووری کوردی بشێوێنن، یان ژنبوونی بەهێزی کورد بشێوێنن، بۆیە دەبینین ڕوبەڕووی گرفت و توندوتیژی دەبێتەوە، لەم نێوەندا بڕیارداندا وڕوبەڕووی توندوتیژی و ئاستەنگ دەبێتەوە، دواجار لە نێو ئەو کولتوورە دەرەکییە سەپێندراوەدا کە کوژێنەرەوەی خوێنی بنەماڵەیەکە، کە بۆ ونبوونی ناسنامەیەک دەگەڕێتەوە، چونکە ژنانی کورد بە درێژایی مێژوو توانیویانە لە خەبات و شۆڕشدا بەردەوامیان هەبێت، نەوە دوای نەوە دەگوازرێتەوە، لە کۆمەڵگەی کوردیدا لە تەواوی پارچەکانی کوردستان جیاوازی زۆری لەگەڵ وڵاتانی داگیرکەردا هەیە، لە فەرهەنگی کولتووری کوردیدا جیاوازی ڕەگەزیمان نییە، دەبینین ژنان لە کایە سەربازییەکاندا چەکی بەرخۆدانیان هەڵگرتووە، بۆیە ئەو کێشە کۆمەڵایەتیانەی لە ناو خێزانەکاندا دروست دەکرێت، لە لایەن دەوڵەتی داگیرکەرەوە کێشەکۆمەڵایەتییەکان ڕووبەڕووی ژنان دەکرێتەوە، تا ژنان لە خەبات و بەرخۆدانییەکان پاشەکشەبکەن، کە لەو هێز و ئیرادەیەی ژنی کورد دەترسن، کە هێز و ئیرادەی ژنی کورد بەهێزیەکەی چاوی دژمنانی کورد دەتەقێنێت، کە چۆکی نامەردیان پێ دادەدات، بۆیە ڕێگرییەکان بۆ ژنان دروستدەکەن، سیستمێک دەخوڵقێنن ژنان دەبێت لە چوارچێوەی خێزاندا بمێنێتەوە ژنان بۆیان نابێت کار بکەن و بێنە دەرەوەی خێزانەکانیان، هەموو چاوەکان ترسیان لە پێشکەوتن و تواناکانی ژنان لە ناوچەکانی کوردنشیندا هەیە، چونکە دەزاندرێت ژنانی کورد هێز و ئیرادە و توانای پێکەوەی و بەڕێوەبردنی کاری سیاسیی و بەرگریکردن لە خاکیان هەیە، کە دەوڵەتانی داگیرکەری کورد دەهێننە لەرزین.

 

لە کۆتایی قسەکیشیدا کوردە ئەحمەد وتیشی: ئێمەی ژنان سەرەڕای ڕێگرییەکان و ئاستەنگییە دەرەکییەکان لە بەرخۆدان بەردەوامین، لە ڕێگەی نمایشکردن و ئیرادەی ژانەوە هەموو ڕۆژێکمان ٨ی ئادارە، کە بە ڕۆژی تێکۆشانی ژنان ناسراوە، هەرکاتێک بەردێک بخرێتە سەر بەردیک بۆ ژنان ئێمە هەوڵ و تێکۆشانی بۆ دەدەین، ئێمە بەردەوامین لە هەوڵدان بۆنمایشکردنی هێزو تواناکانی ژنان لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا، ژنان ڕۆڵیان لە تەواوی شۆڕشەکانی کوردا هەبووە کۆتا شۆڕش شۆڕشی کەزی بوو، کە تەواوی ژنانی کورد پشتگیری خۆیان دەردەبڕی و هەڵی بونیادنانی ناسنامەی ژنان دەدا، ڕۆژی تێکۆشانی ژنان لە تەواوی ژنانی جیهان و لە ناویدا ژنانی تێکۆشەری کورد پیرۆز دەکەم، سەری ڕێز و نەوازش بۆ تەواوی ژنانی شەهید کە لەپێناو ئازادی ژندا خەباتیان دەکرد دادەنەوێنم، لە جەنگەکاندا ژنان گیانی خۆیان بۆ ئازادی ژن و خاک بەختکرد، کەزیەکانیان بۆ ئێمەی ژنان بوە سومبوولی پێکەوەی و بەرخۆدانی ژنان، تێکۆشانەکانی ژنان بەردەوامی دەبێت، ڕۆژی تێکۆشانیژنان جیاوازتر لە ساڵانی دیکە بەرخۆدانی ژنان لە تەواوی پارچەکان نیشان دەدات.