کورد لە بودجەی ٢٠٢٤دا بوونی نییە

بێریتان گونەش، پەرلەمانتاری پارتی دەم باسی لە بودجەی وەزارەتی ڕۆشنبیری تورکیا کرد و ڕایگەیاند کە زمانی کوردی نەبیندراوە.

ناوەندی هەواڵ

 

لە لیژنەی گشتیدا، کۆبوونەوەکانی پڕۆژەیاسای بودجەی ساڵی ٢٠٢٤ی ئەنجومەنی نوێنەران بەردەوامە، بێریتان گونەش، پەرلەمانتاری پارتی یەکسانی و دیموکراسی گەل "دەم" بە ناوی پارتەکەیەوە قسەی کرد سەبارەت بە کۆبوونەوەکانی نێوان وەزارەتی ڕۆشنبیری و گەشتوگوزار و وەزارەتی کار و ئاسایشی کۆمەڵایەتی.

 

چەند شوێن لە بودجەدا داندراوە؟

بێریتان گونەش تیشکی خستە سەر کارەکانی مام موسا "موسا عەنتەر" و کارەکانی پەیمانگای کوردی، پەیمانگای کوردی ئیستەنبوڵ و دامەزراوە کوردییەکان کە دەستیان بەسەردا گیراوەو وتی: سەیری وەزارەتی ڕۆشنیبیری دەکەین، هیچ شتێک دەربارەی کورد ناکات، هەروەها دەستتان بەسەر ئەو دامەزراوانە گرت کە بە زمانی کوردی کار دەکەن. ئایا ئەمە جینۆسایدی کولتووری و زمانەوانی نییە؟.

 

"کوا کورد"

بێریتان گونەش لە قسەکانیدا ئاماژەی بەوەکرد، دەبێت گەلی کورد بگەڕێنەوە بۆ مێژوو و وتی: با بڕۆن بۆ زاگرۆس، سەیری هورییەکان و گۆتییەکان بکەن، با ڕوو لە ئیمپراتۆرییەتی مەد بکەن و کورد لەوێ ببینن، دەزانین کە تۆ هەزاران گۆرانی کوردی و ئەرمەنیت کردووە بە تورکی، گۆرانییەکانی سەیران مانگی و گۆرانی حەسەن زیرەک "ئەی نشتیمان" دەزانن نەخێر، تۆ نازانیت، تۆ گۆرانی "Aglama Yar" " و "Ankaranin taşina bak’ بە تورکی دروست کردووە.

 

"لە عەفرین ناوی جیهان لە گۆڕاندایە"

وتیشی: قەیوم بۆ سەدان ساڵ بەردەوام دەبێت لە سیاسەتەکانی، ناوی گەڕەکەکانی ئاشتی و ڕووبارەکە گۆڕاوە پەیکەری ئوگور کایماز لەناوچوو چۆن ویژدانت زیانی پێنەگەیشتووە بەهۆی وێرانکردنی پەیکەری ئوگور کایماز کە لە تەمەنی ١٢  ساڵیدا بە ١٣ گولـلە کوژرا؟ ئێوە نەتاندەویست بچن بۆ عەفرین و ناوی ئەو شوێنانەتان گۆڕی، بۆچی ئەم شتانە لە بودجەدا ناخەیتە ڕوو؟ ئایا ئێمە بەرپرسیارێتی پاراستنی هەموو زمان و کلتوورەکان نین؟.

 

لە کۆتایی قسەکانیدا بێریتان گونەش تیشکی خستە سەر لێدوانەکەی وەزارەتی ڕۆشنبیری "زمانەکەمان ناسنامەی ئێمەیە" و وتی: زمانەکەمان ناسنامەی ئێمەیە، زمانەکەمان شەرەفی ئێمەیە. زمانمان مێژوو و کولتووری ئێمەیە، هەمیشە خاوەنداری لیدەکەین، گونەش لەو چەند زولەکەدا بە زمانی کوردی قسەکانی کرد.