کۆردیناسیۆنی ژنان ڕاپۆتی "بوومەلەرزەی" ئاشکرا کرد

کۆردیناسیۆنی ژنان ڕاپۆرتی خۆی دەربارەی رەوشی ژنان لە ناوچە بوومەلەرزەلێدراوەکان لەدوای ٦ی شوبات، بڵاوکردەوەو ئاماژەی بەوەکردووە، ژنان داوای زۆرترین پاڵپشتی خۆراک و دەروونییان کردووە.

ناوەندی هەواڵ

 

کۆردیناسیۆنی ژنان ڕاپۆرتی خۆی بە ناونیشانی "ژنان لە ناوچە کارەساتەکان دوای بوومەلەرزەکەی ٦ی شوبات" ئاشکراکرد، ئاماژە بەوەکراوە ڕاپۆرتەکە باس لە کارەکانی "ناوەندی ژیانی ژنان" دەکات بۆ دامەزراوەکانی ناوچەکە، کە بڕیارە بە هەماهەنگی لەگەڵ کۆمەڵەی ئازادی و یەکسانی ژنان "KÖVED" لە ناوچەکانی کارەساتدا دابمەزرێنرێت و بە دەستنیشانکردنی پیداویستییەکانی ژنان ئامادەکاری بۆ دەرفەتی هاوکاری بکرێت.

 

ڕاپۆرتەکە ئاماژەی بەوەکردووە، کۆی گشتی ١٣٩ ژن، ٧١ ژن لە ئەدەنە و ٦٨ ژن لە هاتای تەمەنیان ٣٨ ساڵە. لە کۆی ١٠ ژن کە بەشدارییان لە لێکۆڵینەوەکەدا کردووە ٥یان کرێکاری ماڵەوە بوون و لە کۆی ١٠ ژن تەنها  ٣ ٢٩.٥% کاریان دەکرد.

 

 بەگوێرەی ڕاپۆرتەکە، ٧٥%ی ئەو ژنانەی بەشدارییان لە لێکۆڵینەوەکەدا کردووە ئاماژەیان بەوە کردووە کە زیانیان بەرکەوتووەو هەموویان داوای پشتیوانی تەندروستییان کردووە، زۆربەی ئەم داواکارییە بریتی بوو لە پاڵپشتی بۆ چارەسەری تەندروستی دەروونی، پاڵپشتی بۆ فشاری دەروونی دوای تراومادا و پاڵپشتی دەروونی کۆمەڵایەتی، بەڵام بەشێکی زۆری ژنان داوای پاڵپشتی خۆراکیان کردووە. ئەمە لە ڕاپۆرتەکەدا بە ڕێژەی ٧٠% دەرکەوتووە.

 

لە لایەکی ترەوە، ژنان دەربارەی پرسیاری "ئایا پێویستتان بە ناوەندی ژیانی ژنان هەیە لەم بارودۆخەدا؟" بە ڕێژەی ٩٦.٤% وەڵامی "بەڵێ"یان دایەوە.