کۆنگرەی “یەکێتی، چارەسەری و ئازادی” لە شنگال دەستیپێکرد

شەشەمین کۆنگرەی ئەنجوومەنی خۆبەڕێوەبەریی دیموکراتیکی شنگال بە جۆش و خرۆش و هیوایەکی زۆرەوە بە بەشداری ٣٠٠ میوان و نوێنەر و بە داواکاری یەکیتی، چارەسەری و ئازادی دەستیپێکرد.

شنگال 

 

ئەنجومەنی خۆبەڕێوەبەری دیموکراتیکی شنگال بە بەشداری ٢٥٠ نوێنەر شەشەمین کۆنگرەی ئاسایی خۆی لە دۆڵی قەرس بەڕێوە دەبات. جگە لە نوێنەران، لە کۆنگرەکەدا کەسایەتییە ئێزیدیەکان و نوێنەری پارتە سیاسییەکان و سەرکردەی عەشیرەتەکان و هتد بەشدار بوون.

 

کۆنگرە کاتژمێر ١٠:٠٠ بە مەراسیمێک دەستیپێکرد. وتاری دەستپێکی کۆنگرە لەلایەن  نایف شەمۆ، هاوسەرۆکی پێشووی ئەنجومەنی خۆبەڕوەبەری دیموکراتیکی شنگال، پێشکەشکراو باسی لەوەشکرد، یەکەمین کۆنگرە لە ساڵی ٢٠١٥ بەسترا و لەو کاتەوە ئەنجومەنەکە بە ئیرادەی گەل و شێوازی دیموکراسی بەڕێوەدەبرێت و لە درێژەی قسەکانیدا وتی: چونکە ئەنجومەنەکە لەسەر بنەمای دروست دامەزرا، کاری باش کراوە، ئێمە لەگەڵ شەهیدەکانمان گەیشتینە ئەم ئاستە، لەگەڵیان وەستاین، وەک ئیدارەیەکی سەربەخۆ ئامانج و خواستمان ئەوەیە کە ئەم کۆنگرەیە ببێتە هاوپەیمانییەکی ئێزیدی بۆ ئەوەی هەموو پێکهاتەکان بتوانن پێکەوە بژین.

 

دوای وتاری سەرەتایی، دایکی پاکیزە هەروەها بەناوی بنەماڵەی شەهیدانەوە لە کۆنگرەکەدا قسەی کردو وتی: بە ناوی ڕێبەر ئاپۆ و شەهیدانەوە پیرۆزبایی لە کۆنگرە دەکەم، شەهیدی زۆرمان بەخت کرد و بەرگەی سەختی زۆرمان گرت بۆ ئەوەی بگەینە ئەمڕۆ، بە ناوی ئەو کەسانەی کە چەکی ئازادییان هەڵگرتووە و بەرگری لە شنگال دەکەن، پیرۆزبایی ئەم کۆنگرەیە دەکەین، دەبێت دەست یەکبگرین.

 

‘ئەم کۆبوونەوەیە کۆبوونەوەی خەڵکە، کۆبوونەوەی کۆمەڵگەیە"

لە بەردەوامی وتارەکاندا ڕیهام حجۆ، وتەبێژی تاژێ پەیامی ژنانی ئێزدی گەیاندو ڕایگەیاند، بەستنی ئەم کۆنگرەیە لە چوارچێوەی دۆخی شەڕ لە ناوچەکەدا زۆر گرنگە، ئێمە وەک پێکهاتەی ئێزدی لێرە کۆبووینەوە بۆ ئەوەی گفتوگۆ لەسەر کێشەکانی خۆمان بکەین، لە ماوەی ١٠ ساڵی ڕابردوودا تێکۆشانێکی گەورە بەڕێوەچوو، هەڤاڵانمان کە گیانی خۆیان بەخشی لە پێناو کۆمەڵگاکەیاندا وتیان ئێمە قەرزاری گەلەکەمانین، ئێمەش قەرزادی گەلەکەمانین، قەرزاری منداڵان و خانەوادەی شەهیدانین، بۆ شنگالێکی ئازاد، کۆمەڵگایکی ئازاد و ژنی ئازاد ئێمە لە تێکۆشانی خۆمان بەردەوان دەبین.

 

وتەبێژی تاژێ ڕاشیگەیاند، هەڵوێستی ژنانی ئێزدی بۆ تێکۆشان بۆ شنگالێکی ئازاد ڕوونە، بۆ یەکڕیزی کۆمەڵگاکەمان، بۆ ئەنتێگراسیۆنی دیموکراتیک و بۆ چارەسەرێکی دیموکراتیک هەر چی بەکەوێتە سەرشانمان ئامادەین، ئێزدی نەک تەنها لە شنگال لە ڕۆژئاوا و باکوور و بەتایبەت لە باشووری کوردستانیش لەژێر هەڕەشەدایە، هەموو ئەمانە لەژێر بەرپرسیارێتی ئێمەدایە، دەبێت گفتوگۆکانمان لەسەر بنەمای هاوپەیمانی، چارەسەر و ئازادی بەڕێوەببەین.

 

دوای پەیامی تاژێ، پەیامێکی نووسراوی یەکێتی ئێزدی ڕۆژژئاواو یەکێتی ئێزیدی ئەرمەن خوێندرایەوە. یەکێتیی ئێزیدی ئەرمەنستان لە پەیامەکەیدا وتی: وەک کۆمەڵگەی ئێزدی لە ئەرمینیا، بەدواداچوون بۆ کار و هەوڵەکانتان دەکەین، دەبینین کە چەندین پێشکەوتن و دەستکەوتی بەدیهاتووە، شانازی بە خەباتی ئێوە دەکەین، بەڵام هێشتا مەترسییەک لە شنگالدا هەیە، پێویستە خۆمان بە پێی هەڕەشە و مەترسییەکانی ئێستا ڕێکبخەین بۆ ئەوەی جارێکی دیکە لە فەرمانەکان تێپەڕ نەکەین.

 

یەکێتیی ئێزدی ڕۆژئاوا هەروەها پیرۆزبایی کۆنگرەی کرولە پەیامەکەدا هاتووە: ئێمە ئاهەنگ دەگێڕین بۆ خەباتی گەلی ئێزیدیمان. هیوادارین ئەم کۆنگرەیە ببێتە ئامرازێک بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی عێراق و بەتایبەتی شنگال، و کۆمەڵگاکەمان بە ئازادی خۆی بگات. ئێمە سەدان ساڵە لە خاکێکی بێگانەدا ژیاوین، زۆر باش دەزانین ژیان لە دەرەوەی وڵاتەکەمان و لە دەربەدەریدا چەندە سەختە، ژیان بە کەرامەتەوە مانەوەیە، و ژیان لەسەر خاکی خۆمان بەم هۆیەوە بەرخۆدان و خەباتی ئێوە لەسەر خاکی داپیران و باپیرانمان زۆر واتادارو پیرۆزە.

 

 

دوای خوێندنەوە و سەیرکردنی پەیامەکان، دیوان بۆ بەڕێوەبردنی کۆنگرە هەڵدەبژێردرێت.

بەرنامەی کۆنگرە کە لەلایەن دیوانەوە بەڕێوەدەبرێت، بەم شێوەیەیە:

– خوێندنەوەی دیدگاکانی ڕێبەر ئاپۆ بۆ کۆمەڵگەی ئێزدی، گرنگی بنیاتنانی کۆمۆنەکان و چوارچێوەی ئەنتێگراسیۆنی دیموکراتیک.

– خوێندنەوەی ڕاپۆرتی کار و چالاکییەکانی دوو ساڵی ڕابردووی مەخەدەشە، گفتوگۆ و هەڵسەنگاندنی ڕاپۆرتەکە.

– خوێندنەوە و پەسەندکردنی پەیمانی کۆمەڵایەتی ئەنجوومەنی نوێی گەلی شنگال.

– دیاریکردنی بەرنامە و پلان بۆ قۆناغی نوێی کارکردن.

– دامەزراندنی لیژنەی هەڵبژاردن، هەڵبژاردنی هاوسەرۆکان و جێگرانی هاوسەرۆکانی ئەنجوومەنی گەلی شنگال.

– پەسەندکردنی ئەندامانی ئەنجوومەنی گەلی شنگال و مەراسیمی سوێندخواردن.