کۆنگرەی ستار پابەندبوونی خۆی بە ڕێبازی ساڵح موسلیم دووپات دەکاتەوە
کۆردیناسیۆنی کۆنگرەی ستار بۆ کۆچی دوایی ساڵح موسلیم، سیاسەتمەداری دیاری کورد کە هەوڵەکانی کاریگەریی قووڵی لەسەر خەباتی کورد بەجێهێشتووە، سەرەخۆشی دەکات و پابەندبوونی خۆی بە ڕێبازەکەی دووپات دەکاتەوە.
ناوەندی هەواڵ
کۆردیناسیۆنی کۆنگرەی ستار تیشکی خستە سەر ڕۆڵی سەرەکیی ساڵح موسلیم، سیاسەتمەداری کورد لە خەباتی ڕزگاریخوازیدا و کاریگەرییە قووڵەکانی لەسەر شۆڕش و کۆمەڵگە بە درێژایی ساڵانی چالاکیی سیاسی و کۆمەڵایەتی.
لە ڕاگەیاندراوەکەدا، کە ١٢ی ئادار بڵاویکردووەتەوە، لیژنەی کۆردیناسیۆنی کۆنگرەی ستار ماتەمینی بۆ کۆچی دوایی سیاسەتمەدار و دیپلۆماتکاری ناسراوی کورد ساڵح موسلیم ناسراو بە"أبو ولات" ناساندووە و ئاماژەی بەوە کردووە، کە یەکێک بووە لەو کەسایەتیانەی کە لە هەشتاکانی سەدەی ڕابردووەوە تا کۆچی دوایی جێپەنجەیەکی قووڵی لەسەر خەباتی کورد بەجێهێشتووە.
جەختی لەوە کردەوە، کە کۆچی دوایی، زیانێکی گەورەیە بۆ بزووتنەوەی سیاسی کورد و بۆ هەموو ئەوانەی دەیانناسی و لە گەشتەکەیدا یاوەری بوون، خەباتێکی درێژخایەن و چەسپاوی ئەنجامدا، بەبێ ئەوەی هەرگیز سازش لەسەر بنەماکانی بکات، ڕووبەڕووی جۆرەها چەوساندنەوە و بەئامانجگرتن بووەوە.
ڕایگەیاندووە، ساڵح موسلیم نزیکەی پێنج دەیەی ژیانی خۆی بۆ بەرگریکردن لە ئازادی کوردستان و بەهاکانی گەلەکەی تەرخانکردووە، لە بەرامبەر هێرشەکانی ڕژێمی بەعس و دەوڵەتی تورکیادا ڕاوەستاوە، لە هەموو هەلومەرجێکدا هەڵوێستی بنەمای خۆی پاراستووە.
لە ڕاگەیاندراوەکەدا، ئەوەش هاتووە، لە ساڵانی سەرەتای هاتنی ڕێبەر ئۆجالان بۆ گۆڕەپانی سووریا و ڕۆژئاوای کوردستان، ساڵح موسلیم لە یەکەم کەسەکان بوو کە لە تەنیشتی وەستایەوە، سەرباری هەڵمەتەکانی گرتن و ئەشکەنجەدان و شەڕی دەروونی کە بە ئامانجی دوورخستنەوەی لە خەبات کردبووە ئامانج، سەرقاڵی کاری سیاسی و ڕێکخراوەیی بوو، لەگەڵ ئەوەشدا، بە بەرخۆدانێکی بەرچاو ڕووبەڕووی ئەو فشارانە بووەوە و پابەندبووە بە هێڵی خەباتییەوە.
لێژنەی هەماهەنگی ڕوونیکردەوە، وەک کۆمەڵناسێک، ڕۆڵێکی دیار و بەرچاوی لەناو کۆمەڵگەی ڕۆژئاوای کوردستاندا بینیوە، لە ماوەی ١٤ ساڵی شۆڕشدا جێپەنجەیەکی ڕوونی بەجێهێشتووە، هەروەها وەک سیاسەتمەدارێکی کاریگەر دەرکەوت کە توانی دۆزی گەلی کورد بە جیهان بگەیەنێت و بە متمانە و زانیارییەوە بەرگری لێ بکات، لە ساڵانی شۆڕشدا کەوتە بەر هێرشی سیاسی و میدیایی لەلایەن دەوڵەتی تورکیاوە، کارەکتەر و هەڵوێستی خۆی کردە ئامانج، لەگەڵ ئەوەشدا، بە ئارامیەکی زۆرەوە ڕووبەڕووی ئەو هێرشانە بووەوە، خۆڕاگری و بنەماکانی خۆی پاراست.
بەگوێرەی ڕاگەیاندراوی لیژنەکە، ساڵح موسلیم دوو خول وەک سەرۆکی پارتی یەکێتی دیموکراتی ”پەیەدە” کاری کردووە، لەو ماوەیەدا بەهۆی ڕۆڵی لە بەهێزکردنی هۆشیاری نەتەوەیی و چەسپاندنی بەهاکانی ڕێزگرتنی یەکتر، خۆشەویستی و ڕێزی گەلەکەی بەدەستهێناوە، ئەمە جگە لە باوەڕی نەگۆڕی بە ئاشتی و دیموکراتیک، هەروەها هیوای بینینی ڕێبەر ئۆجالان بۆ تەواوکردنی ڕێگایەک بۆ چارەسەرێک.
دووپاتی کردەوە، کە پەیوەندییەکەی بە پرۆژەی ڕێبەر عەبدوڵا ئۆجالانەوە بێ چەواشەکارییە، لە بەرامبەر ئەو هێرشانەی کە دەکرێتە ئامانج، لە بەرگریکارە سەرسەختەکانیدایە، هەروەها ئەو کەسە نزیکە بوو لە خەڵک، لە مامەڵەکانیدا سادە بوو، توانی بە خۆشەویستییەوە پەیوەندی لەگەڵ منداڵاندا هەبێت، لەگەڵ ژنانی خاوەنی هاوڕێیەتی ڕاستەقینە، هەمیشە هەوڵی دروستکردنی خێزانێکی دیموکراتیکی دەدا، ئەم سیفەتانەش جێگەی تایبەتی لە دڵی خەڵکی ناوچە جیاوازەکاندا بەدەستهێنا.
ئاماژەی بەوەدا، کە قسە ناتوانێ دادپەروەری لەگەڵدا بکات، ئەو یەکێک بوو لەوانەی کە بە ئازارەکانی گەلەکەیدا ژیاوە، تا دوا سات ڕووبەڕووی سیاسەتی نکۆڵی بووەوە، ماندوو نەناسانە کاری دەکرد بۆ ئەوەی دۆزی کورد بگەیەنێتە بەرچاوی جیهان.
لە کۆتای ڕاگەیاندراوەکەیدا کۆردیناسیۆنی کۆنگرەی ستار یادی ساڵح موسلیمیان کردەوە و بە دیپلۆماتکارێکی گەورە و پاڵەوانی ژنان و دۆستی گەل و پیاوێکی خاوەن بیری قووڵ و باوەڕێکی نەگۆڕ بە فەلسەفەی ڕێبەر ئۆجالان پێناسەی کرد، هەروەها تا خەونەکانی بەدی دێن، بەردەوام دەبین لە خەباتی.