"لەدایکبوونی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان لەدایکبوونی بیری ئازادیخوازییە کە ڕێڕەوی مێژووی گۆڕی"
ئاهەنگێکی جەماوەری بە بۆنەی یادی لەدایک بوونی ڕێبەر عەبدوڵا ئۆجالان لە بەیرووتی پایتەختی لوبنان بە بەشداری کۆنگرەی ستار و پارتی یەکێتی دیموکراتیک (پەیەدە) و سەدان ئەندامی کۆمەڵگەی کورد بەڕێوەچوو.

لوبنان- کۆنگرەی ستار و پارتی یەکێتی دیموکراتیک لە لوبنان ئاهەنگێکی جەماوەری بەرفراوانیان لە بەیروت سازکرد. لەمیانی گردبوونەوەکەدا، کۆنگرەی ستار بەیاننامەیەکی بڵاوکردەوە و دووپاتی کردەوە کە بەردەوامی گۆشەگیریی سەپێنراو بەسەر ڕێبەر ئۆجالان، هەوڵێکە بۆ خنکاندنی پڕۆژەی ڕزگاریخوازییەکەی و شکاندنی ئیرادەی ژنان و کۆمەڵگە.
ئەمڕۆ سێشەممە ٨ی نیسان بەیاننامەی کۆنگرەی ستار بڵاوکرایەوە،و تێیدا هاتووە، “لەدایک بوونی ڕێبەر ئۆجالان تەنها ساڵڕۆژی لەدایک بوونی کەسێک نییە، بەڵکو لەدایکبوونی بیرێکی ڕزگارکەرە کە ڕەوتی مێژووی گۆڕی، بە تایبەت لە خەباتی ژنان بۆ وەرگرتنەوەی ڕۆڵی پێشەنگی خۆیان لە کۆمەڵگەدا.درێژەی گۆشەگیری هەوڵێکە بۆ کوژاندنەوەی پڕۆژەی ڕزگاریخوازی و شکاندنی ئیرادەی ژن و کۆمەڵگە.خەبات بۆ ئازادی، خەباتە بۆ دادپەروەری و کەرامەت”.
کۆمەڵەی ڕۆشنبیری و کۆمەلایەتی نەورۆز و پارتی یەکێتی دیموکراتیش جەختیان لەسەر گرنگی هزری ئۆجالان کردەوە لە پرۆسەی ئازادی گەلان و پێشکەوتنی ژنان و پێویستی بەردەوامبوون لە تێکۆشان بۆ ئازادی جەستەیی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و ئازادی گەلان.
لە مەراسیمەکەدا پەیامێکی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان خوێندرایەوە ،کە تێیدا متمانەی خۆی بە گەنجان و ڕۆڵیان لە بەڕێوەبردنی گۆڕانکاری و ڕێکخستن و بنیاتنانی داهاتوودا دەردەبڕێت، تێیدا هاتووە: "خۆتان ڕێک دەخەن لە هەموو شوێنێک و لە هەموو شوێنێک خۆتان ڕێک بخەن."
ڕێوڕەسمەکە چەند بڕگەیەکی هونەری تایبەتی لەخۆ گرتبوو ، بریتی بوو لە گۆرانییە نەریتییەکانی کوردی بە دەنگی باندی "شەهید ڕۆژیندا"،نمایشی هەڵپەرینی بەناوبانگ، نەریتی لەلایەن تیپی "شەهید ڕۆژیندا" کە هەستێکی خۆشی و سەربەخۆیی بۆ کەشوهەواکە زیادکرد.