کۆنگرەی ستار: هیوادارین ئەم نەورۆزو ڕەمەزانە ببێتە سەرەتای سەردەمێکی نوێ
کۆنگرەی ستار جەژنی نەورۆز و ڕەمەزانی پیرۆز کردو وتی: هیوادارین ئەم نەورۆز و ڕەمەزانە ببێتە سەرەتای سەردەمێکی نوێ کە ژنان لە سووریا بە ئازادی بژین.
ناوەندی هەواڵ
کۆنگرەی ستار بە بۆنەی جەژنی نەورۆز و ڕەمەزانەوە ڕاگەیاندراوێکی بڵاوکردەوەو هەردوو جەژنەکەی لە گەلانی سووریا پیرۆز کرد.
لە ڕاگەیاندراوەکەی کۆنگرەی ستاردا هاتووە:
لە مانگی ئاداری ئەمساڵدا کە جەژنی نەورۆز و ڕەمەزان کەوتوونە یەک کات، بۆ ئێمە زۆر مانادارە، وەک هەڤاڵانی ژن نەورۆز جەژنی بەرخۆدان و تێکۆشانە و ڕەمەزان جەژنی ئاشتی و یەکسانییە. بەم بۆنەوە لە ڕێبەر ئاپۆ پیرۆز دەکەین و رایدەگەیەنین کە ئەو ڕێگایەی بۆ دیموکراسی، یەکسانی و ژیانێکی ئازاد بناغەی داناوە، بەردەوام بۆ گەلان دەبێتە هیوای ژیان.
بەو هێزەی لە شەهیدانمان بەدەستمان هێناوە، ئەم نەورۆزە پیرۆز دەکەین و دەیکەینە نەورۆزی ئازادی و سەرکەوتن بۆ ئەوەی بتوانین خاوەنداری لە ئامانج و دۆزی ڕەوای ئەوان بکەین.
دیسان هەردوو جەژن لە گەلانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا، گەلی ڕۆژئاوا پیرۆز دەکەین، هاوکات جەژنی ڕەمەزان لە هەموو کۆمەڵگەی موسڵمانان پیرۆز دەکەین، هیوادارین جەژنی نەورۆز و ڕەمەزان ببێتە سەردەمێکی نوێ لە سووریا کە ژنان بتوانن بە ئازادی و بە ئیرادەی خۆیانەوە بژین، هەروەها مرۆڤەکان بە خۆشی و ئارامی پێکەوە بژین و دادپەروەری و ئاشتی لە سووریا و ڕۆژئاوای کوردستان بەرقەرار بێت. هاوکات جەژنی نەورۆز بەتایبەتی لە بەشەکانی تری کوردستان پیرۆز دەکەین.
جەژنی ڕەمەزان بۆ کۆمەڵگەی ئیسلامی بە واتای یەکڕیزی، پاڵپشتیکردنی مرۆڤەکان، هاوبەشی و بەهێزکردنی هاوسەنگیە کۆمەڵایەتیەکانە. هەر لە سەرەتای دەرکەوتنی لە مەدینەوە وەک ڕۆژی خۆشی، پێکەوەبوون و پشتیوانی مرۆڤەکان و نزیکبوونەوەیان لە یەکتر ناسراوە و راگەیەندراوە: "لەم چوارچێوەیەدا راستی ئیسلام ڕێزگرتنە لە ژیانی مرۆڤەکان، دژی توندوتیژی و نادادپەروەرییە. واتا دژی کردەوەی ئەو چەتانەیە کە ئەمڕۆ بە ناوی شەرع و ئیسلامەوە ئەنجامی دەدەن. بۆیە پێویستە گەلانی سووریا بە دڵنیاییەوە ئەم کردەوانە کە دژی مرۆڤ و هەموو ئایین و بیروباوەڕییەکانە قبوڵ نەکەن و ڕێگە نەدەن فیتنە و ئاژاوەگێڕی بخەنە ناو گەلانەوە. بۆیە داوا لە گەلانی سووریا دەکەین کە لە بەرامبەر ئەو جیاکارییەی کە لە نێوان گەلاندا دەکرێت، کار لەسەر ژیانێکی هاوبەش و یەکسان بکەن. بەدڵنیاییەوە ئێمە ناکەوینە پلانی ئەو دەوڵەتانەوە کە چاویان بۆ بەدەستهێنانی دەسەڵات و پارە تاریک بووە و چێژ لە سەربڕینی مرۆڤەکان وەردەگرن بۆ گەورەکردنی دەسەڵاتیان.
نەورۆز و ئەو جەژنانەی لە مانگی ئاداردا پیرۆز دەکرێن ڕێگە بە باوەڕ و کولتوورە جیاوازەکان دەدات کە بە هەستی هیوا و نوێبوونەوە لە گەڵ یەک کۆببنەوە و بەمەش هاوکارییەکی کۆمەڵایەتیەکان بەهێز دەبن. کاتێک ڕۆحی یەکگرتوویی، هاوبەشی و خوشک و برایەتی جەژن لەگەڵ ڕۆحی ئازادی و بەرخۆدانی نەورۆز تێکەڵ بە یەک دەبن، ڕوانگەیەکی گشتی و ئاشتیخوازانە بۆ داهاتوو سەرهەڵدەدات و وتراوە: "بەڵام مانگی ئادار بۆ گەلی کورد پڕە لە ئازار و بەرخۆدانە. سەرەڕای هەموو هێرشەکان، گەلی کورد ئەم مانگە بە دووبارە لە دایکبوونەوە و نەورۆز وەک چرای هیوا بۆ خۆی دەبینێت. ئەم ڕووناکییە نەک هەر کۆتایی بە تاریکی دەهێنێت، بەڵکو مژدەی ئازادی و ژیانەوەیە.
شۆڕشی ڕۆژئاوا و باکوورو ڕۆژهەڵاتی سووریا بە ١٥ساڵ ئەزموونی خۆی نیشانی داوە کە هەموو گەلان و باوەڕەکان دەتوانن پێکەوە و بە ئیرادەیەکی ئازاد بژین، واتە سووریایەکی بەو شێوەیەش دەکرێت دابمەزرێت گوتراوە: "بەڵام بەداخەوە ئەو دەوڵەتە، هێز و ناوەندە بەرژوەندخوازەکان تەنها بەرژوەندی خۆیان بەلاوە گرنگە، ئەم دۆخەش ئاڵۆزییەکان درێژدەکاتەوە و ڕێگرە لە ژیانێکی ئاشتیانە و بەڵام گەورەترین وڵام بۆ ئەمە ئیرادەی هاوبەشی گەل و پێکەوە ژیانە، بۆیە ئێمە لەو باوەرەداین کە سووریایەکی ئازاد تەنها بە پێکەوەژیانی گەلان دادەمەزرێت، نەک بە عەقڵیەتی شۆڤێنیانە، هیوادارین ئەم جەژنی نەورۆز و ڕەمەزانە ببێتە سەرەتای سەردەمێکی نوێ کە ژنان بتوانن لە سووریای داهاتوو بە ئازادی بژین، گەلان بە ئاشتی و ئارامی پێکەوە بژین و ئاشتی و دادپەروەری لە وڵاتەکەماندا بەرقەرار بێت.