کۆنگرەی ستار هەزارو ٥٠٠ نامەی بۆ ڕێبەر ئۆجالان کۆکردەوە
کۆنگرەی ستار لە شاری حەسەکە لە ١١ ناوەندەکەیەوە نامەی بۆ ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان کۆکردەوە و سەبارەت بە ئەنجامەکان ڕاگیەەندراوێکی بڵاوکردەوە.

حەسەکە
کۆنگرەی ستار لە شاری حەسەکە لە ١١ ناوەندی خۆی، تل تەمر، دربەسی، شەداد، هۆڵ، کامپی واشۆکانی، سەرێکانی و حەسەکە، نامەی بۆ ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان کۆکردەوە و سەبارەت بە ئەنجامەکان ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە.
ژنان بە جلوبەرگی فۆلکلۆری خۆیانەوە لە بەردەم ناوەندی کۆنگرەی ستار لە شاری حەسەکە لە گەڕەکی مەرشۆی شاری حەسەکە کۆبوونەوە.
دوای کۆکردنەوەی نامەکان، ڕاگەیەندراوەکە لەلایەن ئالا حەنتوش ئەندامی کۆردیناسیۆنی کۆنگرەی ستار لە شارەکە خوێندرایەوە. لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە: بە پشتبەستن بە بانگەوازی مێژوویی بۆ ئاشتی و کۆمەڵگەیەکی دیموکراسی کە لە ٢٧ی شوباتی ٢٠٢٥ لەلایەن ڕێبەر عەبدوڵڵا ئۆجالان بۆ بەهێزکردنی بەهاکانی دیموکراسی و ئاشتی و پێکەوەژیانی نێوان گەلان دەستیپێکرد، کۆنگرەی ستار لە شاری حەسەکە لە ٩ی ئەیلوولدا هەڵمەتێکی ژنانی بە ناوی “دەمەوێت لەگەڵ ڕێبەر عەبدوڵا ئۆجالان کۆببمەوە" دەستپێکرد، لەم هەڵمەتەدا چەندین چالاکیی بەڕێوەچوو، لەوانە شەوێکی شیعر، سیمینار لە کۆمۆنەکان، نامەنووسین و ڕێپێوان.
"هەزارو ٥٠٠ نامە کۆکراوەتەوە"
لەکۆتایی راگەیەندراوەکە باس لەوە کراوە کە هەزارو ٥٠٠ نامە لە ژنان کۆکراونەتەوەو هەڵمەتەکە دەنگی دایەوە و هەموو ژنان بەشداریان کرد، کورد و عەرەب و سریانی و ئەرمەنیش لە شار و شارۆچکە جیاوازەکاندا بەشداربوون و ژمارەیەکی زۆر لە ژنانیش لە دامودەزگاکانەوە بەشداریان کردووە، بە ڕای گشتی ڕادەگەیەنین کە ئەم مانگە لە ٢٣ی ئەیلوولدا چالاکییەکانمان کۆتایی پێهێنا بە وەرگرتنی ژمارەیەک نامە کە لەلایەن ژنانەوە نووسراون و دەربڕینی خۆیان وابەستەبوون بە سەرکردە و بیری ئازادی، هەزارو ٥٠٠ نامە ئێمە لە ڕێگەی ئەم ڕاگەیەندراوەوە ئەنجامی هەڵمەتی نامەنووسین بە لایەنی پەیوەندیدار ڕادەگەیەنین.
هەڵمەتەکەمان بە دروشمی “ژن، ژیان، ئازادی” بۆ گەیشتن بە مافی هیوا بۆ ئازادی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆ بەردەوامە، ئێمە پشتگیری لەوە دەکەین کە داواکارییەکەمان لە چوارچێوەی مافە بنەڕەتییەکانی مرۆڤدا بێت، بە پلەی یەکەم مافی هیوا و ئازادی و ئاشتی و دادپەروەری.
راگەیەندراوەکە بە دروشمی “بێ ڕێبەر ژیان نییە” کۆتایی هات.