کۆنگرەی ستار داوای کۆتاییهێنان بە هاندانی میدیایی دژی کورد دەکات
کۆنگرەی ستار لە کانتۆنی فورات داوای کۆتایی هێنان بە هاندانی میدیایی دژ بە کورد دەکات دەڵێت: ئیرادەی گەلی کۆبانێ بووەتە ئاماژەی بەرخۆدان و ڕزگاربوون لە تیرۆر، داوای لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی و ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ کرد دەستوەردان بکەن بۆ ڕاگرتنی هەڵمەتەکان.
کۆبانێ
لە کاتێکدا بانگەوازی ڕێکخراوەکانی ژنان و مافی مرۆڤ بۆ ڕاگرتنی ئەو هەڵمەتانە کە بە تایبەتی ژنانی شەڕڤان و چالاکوانانی سیاسی دەکەنە ئامانج بەردەوامە، هاندانی میدیایی و سیاسی دژ بە گەلی کورد لە ڕۆژئاوای کوردستان درێژەی هەیە.
کۆنگرەی ستار لە ناوچەی فورات ٣١ی کانوونی دووەم ڕاگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە و لەلایەن لۆژین سالم، ڕێکخەری کۆنگرەکەوە خوێندرایەوە، لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە: ئەمە کۆبانێیە نەک غەززە، ئەمە ئیرادەی ئەو گەلەیە کە گەورەترین تیرۆری شکاند کە جیهانی تیرۆر کرد، ئەم ئیرادە و هێزەکانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریای ئازادکرد بەبێ جیاوازی لەنێوان شارە عەرەبی و کوردییەکان، ئەمڕۆ بدداخەوەە لەلایەن میدیا و فراکسیۆنەکانی سەر بەحکومەتی نوێ و هەندێک هۆزه عەرەبییەکانەوە هاندانێکی ڕوون لە دژی کورد هەیە، کوا هەستی کەرامەت؟ کوا ویژدان؟ کوا ویژدانی زیندوو لە دڵتاندا؟ لەبیرتان چووە کورد برای عەرەبە؟ ئایا پەیوەندی هەزاران ساڵەی خۆتان لەبیر کردووە، پەیوەندییەکی بەهێز کە لەسەر خۆشەویستی و گەلان بونیاد نراوە؟
ئاماژە بەوە کراوە، کە پێکهێنانی هێزەکانی سووریای دیموکرات”قەسەدە” هاوبەشی نێوان پێکهاتەکانی بەهێزتر کرد، بەو پێیەی ستراتیجی پێکەوەی لە بەرەکانی جەنگدا لە ڕێگەی یەکگرتوویی خوێنی عەرەب و کوردەوە دەرکەوت، ڕەخنەی لەوە گرت کە بە هاندانی میدیایی لە دژی کورد و بەتایبەت ژنانی شەڕڤان و سیاسەتمەدارە چالاکەکان پێناسەی کرد.
ڕوونیشیکردەوە، کە ئەم وتارە چاوپۆشی لەو ڕۆڵە دیارە دەکات کە ژنانی کورد لە ڕووبەڕووبوونەوەی داعشدا دەیگێڕن، بەو پێیەی بەشدارییان لە شەڕەکانی ڕەققە و دێرەزوور و مەنبەجدا کردووە و بەشدارییان لە شکستی داعشدا کردووە، ژنانەی کە لە لایەن یاسا ئیلاهییەکان و پێغەمبەری ئیسلامەوە ڕاسپاردە کراوە، تا ئێستاش تووشی ئازاردان و توندوتیژی و کوشتنە دەبنەوە، هەرچەندە ژنان ئیرادەی بەهێز و بەرخۆدانی کاریگەر بووە و ئێستاش هەیە.
کۆنگرەی ستار لەڕێگەی ڕاگەیاندراوەکەیەوە دووپاتی کردەوە، کە هەوڵی شکاندنی ئیرادەی ژنانی کورد هەیە و ڕایگەیاندووە، گەلی کورد، کە لە پێناو برایەتی لەگەڵ پێکهاتەکانی دیکەدا گەنج و ژنی خۆی کردۆتە قوربانی، ئەمڕۆ خۆی دەبینێتەوە کە هیچ پشتیوانییەکی نییە جگە لە گەلەکەی خۆی.
ڕوونیکردەوە، کە کشانەوەی هێزە کوردییەکان لە ناوچەکانی ڕەققە و تەبقا عەرەبی نیشانەی لاوازی یان شکست نەبوو، بەڵکو هەنگاوێک بوو بۆ دووربوون لە پێکدادان و خوێنڕشتن، ڕاگرتنی هاندانی میدیایی و ناتەبایی نێوان گەلی کورد و عەرەبی.
کۆنگرەی ستار، لە ڕێگەی ڕاگەیاندروەکەیەوە، بانگەوازی بۆ ئەو کەسە بەڕێزانە کرد کە ڕاستییەکان دەبینن و دەنگیان نییە، وتی: بێدەنگی سەبارەت بەم پێشێلکارییانە ئازارەکان زیاتر دەکات و متمانە بە دادپەروەری و سیاسەت تێکدەدات، ئێمە وەکو کۆنگرەی ستار و بە ناوی هەموو ژنانی ناوچەی فورات و عەرەب و کوردەوە، بە دەنگی بەرز داوا دەکەین بۆچوونی گشتی و ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ و فەقهێیە و سیاسەتمەداران واز لەم هاندانە بهێنن دژی گەلەکەمان و ژنانمان، کەزی ژنانمان گەورەترە لەم دەنگۆیان و هاندانە، بژی ئەو دادپەروەرییەی کە دادپەروەرە و خۆشەویستی نێوان کورد و عەرەب دەچێنێت، هەر بژی ئەو دادپەروەرییەی کە خۆشەویستی لە نێوان کورد و عەرەبدا دەچێنێت، دادپەروەری بۆ ژنان دەکات کە بە ئیرادەی بە هێزی خۆیان جیهان دەشکێنن و کەزیەکانیان بە سەرکەوتنەکان مێژوو دەنووسن.