کۆنگرەی ستار: بە تووڕەیییەکی زۆرەوە ئیدانەی کوشتنی مورسەل نەبیزادە دەکەین

کۆنگرەی ستار سەبارەت بە کوشتنی سیاسەتمەداری ئەفغانستان مورسەل نەبیزادە دەڵێت: "لە بەرامبەر کوشتنی دڕندانەی سیاسەتمەداری ئەفغانستان مورسەل نەبیزادە، وەک کۆنگرەی ستار ئازارمان پێگەیشت و تووڕەین".

ناوەندی هەوال

مورسەل نەبیزادە، سیاسەتمەداری ئەفغانی کە لە ساڵی ٢٠١٨دا وەک ئەندامی پەرلەمانی ئەفغانستان هەڵبژێردرا، دوو ڕۆژ بەر لە ئێستا لە کابولی پایتەختی ئەفغانستان لە لایەن چەکدارێکی تاڵیبانەوە تەقەی لێکراو بەو هۆیەوە گیانی لەدەستدا.

 

سەبارەت بە کوشتنی مورسەل نەبیزادە، کۆنگرەی ستار ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەووەو ئیدانەی ئەو کوشتنە دڕندانەیە دەکات و تێیدا هاتووە: "لە بەرامبەر کوشتنی دڕندانەی سیاسەتمەداری ئەفغانستان مورسەل نەبیزادە، وەک کۆنگرەی ستار ئازارمان پێگەیشت و تووڕەین، مورسەل نەبیزادە، لە ساڵی ٢٠١٨دا وەک ئەندامی پەرلەمانی ئەفغانستان هەڵبژێردرا، لەو پەرلەمانە ٦٩ ئەندامی ژنی لەخۆگرتبوو پاش ئەوەی لە مانگی ئابی ٢٠٢١دا تاڵیبان دەستی بەسەر ئەو وڵاتەدا گرتەوە، هەڵیوەشاندەوەو لە ئەنجامدا زۆربەی نوێنەرانی خەڵک هەڵاتن یان لە تاڵیبان خۆیان حەشارداوە، مورسل نەبیزادە یەکێک بوو لەنوێنەرانی گەلی ئەفغانی کە سەرەڕای مەترسی لەسەر ژیانی وڵاتەکەی بەجێنەهێشت، ڕاپێچکردنی ئیرادەی گەلی لە لایەن تاڵیبانەوە قبوڵ نەکردو مایەوە، لە پەیامێکدا وتی: "ئەم وڵاتە خواردنگەیەک نییە کە من حەزم لە خزمەتکردن نەبێت و بڕۆم، ئەمە وڵاتی منە و لەگەڵ گەلەکەم دەمێنمەوە" .

 

کۆنگرەی ستار ئاماژە بەوەشکردووە کە مورسەل نەبیزادە سیاسەتمەدارێکی چالاک و داکۆکیکارێکی چالاک بوو لە مافەکانی ژنان ساڵانێکی زۆر پشتیوانی خۆی بۆ بزووتنەوەی شۆڕشگێڕی ژنانی ئەفغانی دەربڕی، ڕۆژی یەکشەمە لە ماڵەکەی خۆی لە کابولی پایتەخت کوژرا، ئەوەش هاتووە: "ئێمە بڕوامان بەوە نییە کە ئەمە ڕێکەوتە ئاشکرایە کە مێشک و دڵی کراوەتە ئامانج، ڕژێمی دوژمن بە کوشتنی ئەو دەیەوێت پەیامێک بۆ هەموو ئەو ژنانەی ئەفغانستان بنێرێت کە بەردەوامن لە بەرخۆدانی خۆیان لە بەرامبەر تاڵیبان و تێکۆشانیان بۆ ژیانێکی ئازاد".

 

ئەوەش ڕاگەیەندراوە کە دوای ئەوەی کە بەڕێوەبەرایەتی "DYE" بەناوی ناتۆوە ئەفگانستانی ڕادەستی تاڵیبان کردەوە، دەستبەجێ شەڕی دژی ژنان بەرپاکرا، تاڵیبان وردە وردە ژنان و کچان لە بواری گشتی و سیاسەت و کار و دامەزراوەکانی پەروەردە و هەموو ژیانی کۆمەڵایەتی دەردەکەن، بەمەش دەیانەوێت ژیان، ناسنامە و ئیرادەی ژن بهێننە خوارەوە بۆ بوونێک کە تەنیا گوێ لە هەژموونی پیاوی زاڵ بگرێت.

 

کۆنگرەی ستار ئاماژە بەو ژنە بوێرانە دەکات کە دەبنە ئامانجی تاڵیبان و وتی: "ئەو ژنانەی کەلەبەرامبەر ئەم ڕژێمە فاشیستەی پیاوە دەسەڵاتدارەکە بەرگەدەگرن ە پێشڕەویی بەرخۆدان دەکەن، بە گەورەترین مەترسی دەبینرێن چونکە لە تاریکیدا ڕووناک دەکەنەوە، هیواخوازن، بوێری و هێزی بەرگری بڵاو دەکەنەوە، بەهۆی ئەو ڕاستییەوە دەکرێنە ئامانج و ئەشکەنجە دەدرێن و دەستگیر دەکرێن و دەکوژرێن، تاڵیبان پێیان وایە ئەو کاتە دەتوانێت بەرخۆدانی بشکێنێت و خەڵکی ئازادی ئەفغانستان تەسلیم بکات کە سەرکردایەتی ژنانیان لەناوبردووە".

 

ئێمەی ژنانی کورد هەمان دۆخمان هەیە

کۆنگرەی ستار ئاماژە بە دۆخی ژنانی کورد دەکات و وتی: "وەک ژنانی کورد هەمان دۆخمان هەیە دەوڵەتی تورکیای فاشیست دەیەوێت بە شەهیدکردنی پێشەنگەکانمان بەرخۆدانی ئێمە لەناوببات، بەڵام بە هەموو شەهیدبوونێک دڵسۆزیمان، پەیوەندیمان بە شۆڕشی ژنان و تێکۆشانی ئێمە بۆ ژیانێکی ئازاد لە وڵاتێکی ئازاددا هێزێکی زیاتر بەدەست دەهێنێت، لەم چوارچێوەیەدا ئێمە بە شێوەیەکی بەرچاو بەرخۆدانی خۆمان بەرزدەکەینەوە بۆ هێنانەدی هیوا و خەونی هەڤاڵان و پێشەنگە شەهیدەکانمان".

لە کۆتایی ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە: "وەک کۆنگرەی ستار سەرەخۆشی لە خانەوادە و خۆشەویستانی مورسەل نەبیزادە خوشک و هەڤاڵانی ئەفغانی خۆمان دەکەین، ئێمە دەمانەوێت بزانن کە تێکۆشانی ئێوە تێکۆشانی ئێمەیە و بەرخۆدانی ئێمە بۆ ئێوەیە، ئیوە هیوا و هێزمان پێدەدەن، هیوادارین شۆڕشی ئێمەی ژنان هێز و متمانەتان پێ ببەخشێت".