کۆنگرەی هاوسەرۆکایەتی: بەرەو پێشەنگایتیکردنی سووریا بە دیدێکی هاوبەش

کۆنگرەی هاوسەرۆکایەتی کە لە پارێزگای رەققە لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا بەڕێوەچوو، هەوڵیدا مۆدێلی هاوسەرۆکایەتی وەک مۆدێلێکی جیهانی دابمەزرێنێت، چونکە تاکە سیستەمێکە کە توانای دەستەبەرکردنی دادپەروەری بۆ ژنان و پاراستنی مافەکانیان و توانای ئەوەیان پێبدات.

سیلڤا ئیبراهیم

 

رەققە- بەشداربووانی کۆنگرەی هاوسەرۆکایەتی کۆمار بانگهێشتکردنی ئەم کۆنگرەییەیان بە وەڵامدانەوەیەک بۆ ئەو بیروبۆچوونە توندڕەوە زانی کە جیهادیەکانی هەتەشە پەیڕەوی لێدەکەن، هەوڵدەدەن مۆدێلی ئەفغانستان لە سووریا جێبەجێ بکەن. دڵنیای پابەندبوونی خۆیان بە درێژەدان بە خەباتدا تا ئەو مۆدێلە جیهانی نەکەن.

 

ئەنجومەنی کۆمەڵەی ژنانی زەنوبی دوێنێ ٢٧ی ئایار یەکەم کۆنگرەی هاوسەرۆکایەتی خۆی ئەنجامدا بە ئامانجی بەهێزکردنی ئەم سیستەمە و کردنی بە مۆدێلێک بۆ وەرگرتنی لە ژێر دروشمی "لە هەمەجۆرییەوە هێزمان سەرچاوە دەگرێت... و لە هاوبەشییەوە ئیرادەمان بنیات دەنرێت". کۆنگرەکە لە پارێزگای رەقق لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا بەڕێوەچوو.

 

سیستمی هاوسەرۆکایەتی جێگرەوەیەکە بۆ ئەو بیروبۆچوونە کە لەسەر بنەمای دەسەڵاتی یەک ڕەگەز و یەک ئایدۆلۆژیا دامەزراوە. پێکهاتەیەکی نوێیە بۆ سیستمەکانی حوکمڕانی، لە ناو خۆیدا ئەو دەسەڵاتە ئەخلاقی و پراکتیکییە هەڵدەگرێت کە پێویستە بۆ گواستنەوە بۆ دیموکراتی، بە درێژایی مێژوو هەمیشە کەم بووە و جێبەجێکردنیشی بەستراوەتەوە بە پیاوەوە.

 

مۆدێلی هاوسەرۆکایەتی...ئەزموونێک لە پاراستن و دەستەبەرکردنی مافەکانی ژنان

ژیان دیرک، کارگێڕ لە ئەنجومەنی گشتی کۆمەڵەی ژنانی زەنوبیا ڕایگەیاند، "ئەمە یەکەمجارە کۆنگرەیەک لەسەر سیستەمی هاوسەرۆکایەتی لە ناوچەکەدا بەڕێوەبچێت، هەوڵدەدەین ئەم کۆنگرەیە بکەینە پێشەنگ لە دامەزراندنی ئەزموونی سیستەمی هاوسەرۆکایەتی، نەک تەنها لە سووریا بەڵکو لە سەرانسەری ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستیشدا. ئەم سیستەمە سەرکەوتووە، بەڵام تا ئێستا هیچ وڵاتێک لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا پەیڕەوی لێنەکردووە. هەموو ژنانی سووریا لە هەموو شارەکانی سووریا دەتوانن ئەم ئەزموونە وەربگرن بۆ پاراستن و دەستەبەرکردنی مافەکانیان".

باسی لە کارەکانی حکومەتی کاتی لە دیمەشق کرد و وتی: ئەوەی حکومەتی کاتی لە دوای دەستبەکاربوونی دەسەڵاتەوە کردوویەتی، سڕینەوەی ژنانە لە مێژوودا، کە نموونەی کەسایەتییەکانی خولە بنت ئەزوار و شاژنە زەنوبیا. هیچ ڕۆڵێکی لە حکومەتدا بە ژنان نەبەخشیوە، لەم کارەشدا هەوڵدەدات مۆدێلی ئەفغانی لە سووریا جێبەجێ بکات. لەگەڵ ئەوەشدا ئەم کۆنگرەیە وەڵامێکە بۆ هەموو ئەوانەی چاوپۆشی لە ژنان دەکەن، بە ئەنقەست دەیانکوژن، وەک چارەنووسی تاریکی و کۆیلایەتی دەیانبینن، پێویستە هەمووان درک بەوە بکەن کە هەر شوێنێک بەبێ ژن سەرکەوتوو نابێت.

 

"سیستەمی هاوسەرۆکایەتی کۆمەڵگە یەکدەخات و پێشەنگایەتی دەکات"

ئاماژەی بەوەشکرد، قۆناغی ئێستای ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست پێویستی بە مۆدێلی هاوسەرکردایەتی هەیە. "جێبەجێکردنی ئەم مۆدێلە لەلایەن ژنانەوە پێشەنگایەتی دەکرێت. هەروەک چۆن پێشەنگ بوون لە مێژوو و کۆمەڵگەدا، پێشەنگیش دەبن لە پێشکەوتن و بنیاتنان. بۆیە کۆمەڵەی ژنانی زەنوبیا دەستپێشخەری ئەم کۆنگرەیەی کردووە، چونکە پێی وایە ئەم مۆدێلە ئەوەیە کە کۆمەڵگە یەکدەخات و بەرەوپێشی دەبات. گەورەترین بارگرانی دەکەوێتە سەر ژنان، بەو پێیەی ژنان ئەوانەن کە کۆمەڵگە و وڵات بەرەو سەلامەتی دەبەن.

 

ڕوونیشیکردەوە، ئەو بیروبۆچوونە ڕادیکاڵییەی حکومەتی کاتی پەیڕەوی لێدەکات لای ژنان جێگەی قبوڵکردن نییە. ژنان بەگشتی خۆبەڕێوبردن کاندید دەکەن بۆ ئەوەی سووریا بەرەو سەلامەتی ببەن، بە مۆدێلێکی ئایدیاڵ دەزانن کە یەکێتی گەلی سووریا و پێکهاتەکانی دەپارێزێت، هەروەها ئازادی و مافەکانی ژنانیش دەپارێزێت، یەکخستن و ڕێکخستنی ئەو هەڵوێستانە دەبێتە هۆی دانانی ئیرادەی ئازادی ژنان لە پێشەوە، چونکە هێز لە یەکڕیزیدایە. بۆیە گرنگە ڕیزەکانی ژنان یەکبخرێن. ئەمەش وادەکات هەموو ژنانی سووریا زیاتر هەست بە پەیوەندییەکان بکەن، دۆسیەکەیان دەکاتە یەکگرتوو.

 

"ژیانێکی ئازاد و یەکسان لە چوارچێوەی سیستەمی هاوسەرکردایەتیدا بەدەست دێت"

نەسرین حەسەن، هاوسەرۆکی کۆنفیدراسیۆنی ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی دیموکراتیک لە پارێزگای رەققە ڕوونیکردەوە، سیستمی هاوسەرۆکایەتی بەگوێرەی ئەو بیرۆکانەی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان خستیانە بواری جێبەجێکردنەوە جێبەجێکرا، کە لەسەر بنەمای هاوبەشی و ژیانی یەکسان و ئازادانە بۆ هەردوو ڕەگەز. ئەم مۆدێلە کاندیدە بۆ جێبەجێکردن لە هەموو وڵاتانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، بەو پێیەی ئەم ناوچەیە زیاتر لە جاران پێویستی بەم مۆدێلە هەیە.

 

ئاماژەی بەوەشکرد، جێبەجێکردنی سیستمی هاوسەرۆکایەتی ڕۆڵی ژنانی لە کۆمەڵگەدا بەهێزتر کردووە. وتی: سەدەی بیست و یەکەم بە سەدەی ئازادی ژنان ناسرا، بەو پێیەی ژنان پێشەنگایەتی شۆڕشەکانیان دەکرد کە مافی بەشداریکردنی دادپەروەرانەیان لە کایە سیاسی و ئابووری و کۆمەڵایەتییەکانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریادا دەستەبەر دەکرد، بەتایبەتی لەو ناوچانەی لە ساڵانی ڕابردوودا لە دەستی داعش ڕزگارکرابوون، وەک تەبقا، رەققە و دێرەزوور. دوای هەزاران ساڵ لە پەراوێزخستن و دوورخستنەوە، ژنان لە ڕێگەی پێگەی خۆیانەوە لە سیستەمی هاوسەرۆکایەتیدا، بوونەتە پێشەنگ لە پێشخستنی کۆمەڵگەکانیان و پایەیەکی بنەڕەتی سەرکەوتنی سیستەمی خۆ بەڕێوبردنن.

 

هەروەها باسی لە دەرکردنی یاسایی سیستمی هاوسەرۆکایەتی لە ناوچەی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا کرد. ئاماژەی بەوەشکرد، "گرێبەستە کۆمەڵایەتییەکە تیشکی خستەسەر جێبەجێکردنی سیستمی هاوسەرۆکایەتیی و دانانی بڕگەی تایبەت کە دەستەبەرکردنی مافی ژنان بۆ بەشداریکردن لە هەموو بوارەکانی ژیاندا بە ڕێژەی لە ٥٠٪. ئەمەش لەسەر بنەمای بنەماکانی پاراستنی مافەکانی ژنان و ئامادەبوونیان لە هەموو مەکۆکان و پاراستنیان لە هەموو جۆرەکانی توندوتیژی و هەڵاواردن و دوورخستنەوە و پاراستنی دەستکەوتەکانی شۆڕشەکەیان دامەزراوە". کە ئەم ئەزموونە بۆ هەموو وڵاتانی جیهان بڵاودەبێتەوە.

 

"ئێمە پێمانوایە بەم هاوبەشییە دەتوانین سووریا بەرەو سەلامەتی ببەین"

شەهرەزاد جاسم، وتەبێژی ئەنجومەنی کۆمەڵەی ژنانی زەنوبیا ڕایگەیاند، "کۆنگرەکە دوای چەند کۆبوونەوەیەکی بچووک بۆ ڕوونکردنەوەی چەمک و میکانیزمی جێبەجێکردنی سیستمی هاۆسەرۆکایەتی لە ناوچەکەدا، داڕشتنی پلان و بەرنامەیەک کە سەرکەوتنی ئەو ئەزموونە ناوازەیە لە ناوچەکەدا مسۆگەر بکات، بەڕێوەچوو، کۆنگرەکە لەژێر ڕۆشنایی ئەو ئاڵەنگاریانەی ڕووبەڕووی ناوچەکە بووەتەوە، بە "پەیامێک بۆ حکومەتی کاتی، تیشک دەخاتەسەر ئامانج و پرەنسیپەکانمان کە ساڵانێکە کاریان بۆ دەکەین و هەوڵدەدەین لە سوریا جێبەجێی بکەین بۆ ئەوەی ببێتە مۆدێلێک بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست.

 

ئاماژەی بەوەشکرد، تاقیکردنەوەی سیستمی هاوسەرۆکایەتی لە ناوچەی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا سەرکەوتوو بووە. "ئەم مۆدێلە بۆ یەکەمجار لە ناوچەکانمان جێبەجێکرا، سەرکەوتوو بووە لە دامەزراندنی دادپەروەری و یەکسانی لە نێوان هەردوو ڕەگەزدا لە بڕیاردانی سیاسی و ئابووریی چارەنووسسازدا. ئێمە پێمان وایە بەم هاوبەشییە دەتوانین سووریا بەرەو سەلامەتی ببەین.

 

ڕوونیشیکردەوە، ئەم سیستمە لەسەر بنەمای "هۆشیاری و ڕێزگرتنی یەکتر بۆ بۆچوونەکانی هەردوو ڕەگەز، هاوشانی هاوکاری هاوبەشە. چەمکی ملکەچبوونی ژنان بۆ پیاوان لەناو دەبات. ئەم هاوبەشییە بووەتە میتۆدێک کە لە ناوچەی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریادا گیراوەتەبەر، لە ئەنجامی کۆبوونەوە و کۆڕ و هەڵمەتی هۆشیاری کە هانی ئەو یەکگرتنە دەدەن کە ئەم سیستەمە هێناویەتییە ئاراوە.

 

دەستکەوتە دیارەکانی پڕۆژەی نەتەوەی دیموکراتیک و شۆڕشی ژنان

شەهرەزاد جاسم لە کۆتایی قسەکانیدا ڕایگەیاند، ژنان زۆر کاریان کردووە بۆ ئەوەی ببنە هاوبەشی کاریگەر لە جێبەجێکردنی هاوسەرکردایەتیدا، هەروەها هەوڵی بەرچاویان داوە بۆ دەستەبەرکردنی سەرکەوتنی ئەم ئەزموونە و جێبەجێکردنی دروستی، لەسەر بنەمای شێوازی ژیانی بەشدارانە. هاوسەرکردایەتی یەکێکە لە دەستکەوتە هەرە دیارەکانی پڕۆژەی نەتەوەی دیموکراتیک و شۆڕشی ژنان، بەو پێیەی بەرهەمی قوربانیدانی ژنانە، کە لەلایەن شۆڕش و خەباتی ماندوو نەناسانەوە بۆ بەدەستهێنانی دادپەروەری و یەکسانی دروستکراوە.