کۆنفرانسی ژنان بۆ دەستەبەرکردنی مافەکان لە قامیشلۆ دەستپێدەکات
ژنانی ڕۆژئاوای کوردستان بە دروشمی "وەرن با پێکەوە خەبات بکەین بۆ دەستەبەرکردنی مافەکانی ژنان لە دەستووری سوریا" لە شاری قامیشلۆ دەستیان بە کۆنفڕانسێک کرد.
قامیشلۆ
بە سەرپەرشتی کۆنگرە ستار، ڕێکخراو و دامودەزگا و ئەنجومەنەکانی ژنان لە ڕۆژائاوای کوردستان، کۆنگرەیەک بۆ دەستەبەرکردنی مافەکانی ژنان لە دەستووری سووریا لە پارکی ئازادی لە شاری قامیشلۆ بە دروشمی ”وەرن با پێکەوە خەبات بکەین بۆ دەستەبەرکردنی مافەکانی ژنان لە دەستووری سووریا" دەستیپێکرد، لەو کۆنفرانسیە دا ٤٠٠ ژن لە سەرجەم دامودەزگا و ڕێکخراوەکانی ژنان لە ڕۆژئاوای کوردستان بەشداریان کرد.
کۆنفرانسکە کە کە بە خولەکێک بێدەنگی دەستیپێکرد، ڕیحان لوقۆ، وتەبێژی کۆنگرە ستار وتی:لە کەسایەتی بەرخۆدانی کەرامەتدا دەنیز چیا، هەڤاڵ گدریلا، هەڤاڵ ڕۆژین، هەموو شەهیدانی بەرخۆدانی کەرامەت لە یاد ناکەین و سەریان بۆ دادەنێین، داواکاری بەردەوامی خەباتیان نوێ دەکەینەوە. خەباتی مێژوویی لە ڕۆزا لۆکسمبۆرگەوە تا سەریان بەردەوامە، لە بەرامبەر هەموو ئەو عەقڵانەی کە دەیانویست ژن لەناوببەن، بە بەرپرسیارێتی مێژووییەوە وتمان ئێمە درێژەپێدەری هێڵی ئازادی ژنانین، بە درێژایی ناوچەکانی شۆڕشی ڕۆژئاوای کوردستان، ئێمە بەو ڕۆحەوە خەباتمان بەڕێوە برد، لە هەر شوێنێک ویستیان قڕمان بکەن، لە هەموو بوارەکاندا، لە سەربازییەوە تا هونەری، بەرخۆدانێکی مێژووییمان ئەنجامدا، دەستکەوتی گەورەی ژنان لەسەر ئەم جوگرافیایە بەدەست هات، بەهۆیەوە هەموو ژنان و بزووتنەوەکانیان دەتوانن ناسنامەی خۆیان بپارێزن.
”ژن لەناو شۆڕشدا شۆڕشێکیان بنویادنا”
ئەو نموونەی کە شۆڕشی ژنانی دامەزراند بوو بە نموونە بۆ هەموو جیهان، لە کۆمینەوە تا شار، ئامادە بوون بڕیاری خۆیان بدەن، ژنان لە چوارچێوەی شۆڕشدا شۆڕشی خۆیان بونیادنا، نەک هەر لەم لایەنانەدا، ژنان لە بەرگریشدا دەستکەوتیان هەبوو، بۆ یەکەمجار لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست هێزێکی بەرگری بۆ پاراستنی ژنان لە ناوچەکەمان دامەزرا، کە ئەمەش بە زەحمەتی هەزاران هەڤاڵ شەهید دامەزرا، لەگەڵ زیادبوونی ئاستی خەبات و بەرخۆدانی ژنان، بوو بە نموونە بۆ هەموو ژنان، هەروەها ئەو نموونەیەی کە دامەزرا، نموونەی یەکسانی و ژیانی ئازادە، هەر نموونەیەک کە ژنانی تێدا نەبێت ناتوانێت نموونە بێت بۆ ژنان، کاریگەری شۆڕش لە هەموو جیهاندا بڵاودەبێتەوە، بە پێچەوانەی ئەمەوە ئاستی هێرش و شەڕی تایبەت لە دژی شۆڕشیش لە زیادبووندایە، کۆبوونەوەکەمان لەسەر ئەم بنەمایە دامەزراوە، بۆ ئەوەی لێرەدا دەنگی خۆمان بکەینە دەنگی مسۆگەرکردنی پاراستنی مافەکانی ژنان لە دەستووردا.
”خەبات زیاتر لە جاران”
بەو هاوارەی ئازادی کە لە هەموو ناوچە ئازادەکاندا بەرز دەبێتەوە، دەبێت بتوانین زیاتر ئاگاداری دەستکەوتەکانمان و یادەوەرییەکانی شەهیدەکانمان بین و بە شێوەیەکی یاسایی مسۆگەریان بکەین، ئێمە لە سەردەم و مێژوویەکی وادا کۆبووینەوە کە ئەمە پەیامێکی بەهێزە، بە پێداگری ژنان ئازادی ژن لەم جوگرافیایەدا دەنووسرێت، لێرە بەدواوە بە شێوەیەکی گەورەتر درێژە بە خەبات دەدەین، ئەم کاتانەی کە پێیدا تێدەپەڕین کاتێکی زۆر مێژوویین، ئێمە لێرەین بۆ پاراستنی مافەکانمان لە داڕشتنی سووریای نوێدا، ئەو شەڕەی کە دەکرێت، شەڕێکە لەسەر بوون و ناسنامەی ژن. ئێمە لەم پرۆسانەدا شاهیدی ئەم کردەوانە بووین، هەر لە فڕێدانی تەرمی شەڕڤانەکەمانەوە تا بڕینی کەزی هەڤاڵمان، ئەمە دیار بووە. کۆمەڵکوژی خێزانەکان و کۆچی زۆرەملێمان بینیوە، هەروەک چۆن ژنان هەمیشە خەباتی خۆیان کردووە، ئێمەش تەنانەت لە هەستیارترین و مێژووییترین سەردەمیشدا بەردەوام دەبین لە خەبات.
بەپێی بەرنامەی کۆنفرانسکە هەڵسەنگاندن بۆ دۆخی سیاسی دەکرێت، دۆخی سەربازی لەلایەن یەپەژەوە چارەسەر و هەڵسەنگاندنی بۆ دەکرێت، دۆخی یاسایی و دادوەری لەلایەن ڕێکخراوە سووریاییەکانەوە چارەسەر دەکرێت، لە کۆتاییدا پرسی ژنان لە یەکگرتن هەڵدەسەنگێندرێت.