کۆنفرانسی "ژن و ڕێبەر" بە زنجیرەیەک بڕیار کۆتایی دێت

کۆنفرانسی "ژن و ڕێبەر" کە لەلایەن یەکێتیی ژنانی گەنجەوە بە دروشمی "لەگەڵ هەڤاڵایەتی کۆمین، لەگەڵ ڕێبەر ئاپۆ بژی" ڕێکخرابوو، بە زنجیرەیەک بڕیارنامە کۆتایی هات.

قامیشلۆ

 

کۆنفرانسی "ژن و ڕێبەر" تیشکی خرستە سەر ڕۆڵی پێشەنگانەی ژنانی گەنج لە گەیشتن بە ئازادی جەستەیی ڕێبەر عەبدوڵا ئۆجالان، لە ڕێگەی داڕشتنی پلان و پەسەندکردنی زنجیرەیەک بڕیار.

 

ڕۆژی ٢٨ی کانوونی یەکەم، لە قامیشلۆ، لەسەر ئاستی کانتۆنی جزیرە لە  باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا، یەکیەتیی ژنانی گەنج کۆنفرانسی "ژن و ڕێبەر"ی بەڕێوەبرد، ١٥٠ نوێنەری سەرجەم پێکهاتەکانی کانتۆن بە کورد و عەرەب و ئەرمەنی و سریانیەوە بەشدارییان لە کۆنفرانسەکەدا کرد.

 

لە میانەی بەرنامەی کۆنفڕانسەکەدا فیلمێکی دۆکیۆمێنتاری لەسەر پەیوەندیی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان لەگەڵ ژنان لە ئاستی ئایدیۆلۆژیدا و پشتیوانیکردنی لە خەباتی ڕزگاریخوازانەیان نمایشکرا، هەروەها بەشداربووان هەڵسەنگاندنیان بۆ کار و چالاکییەکانی یەکێتی ژنانی گەنج کرد.

 

کۆنفرانسەکە بە ڕاگەیاندراوێک کە لەلایەن پێرڤین جی، کارگێڕی یەکێتیی ژنانی گەنجەوە لە شاری حەسەکە، خوێندرایەوە،  بەم شێوەیە دەستیپێکرد، ڕێبەر عەبدوڵا ئۆجالان بە بانگەوازەکەی بۆ ئاشتی و کۆمەڵگەیەکی دیموکراتیک، ڕێگایەکی نوێی دەستپێکرد، جارێکی دیکە بەرپرسیارێتییەکی مێژوویی لە ئەستۆ گرت، وتی: لەو ڕۆژەوەی ڕێبەر ئۆجالان خەباتی بۆ ئازادی دەستیپێکرد، ئەوە ڕوون بوو کە ئەم خەباتە ناوازە و بەردەوام دەبێت و ڕێبەر ئۆجالان پێشەنگایەتی بە ژنان بەخشی دوای ئەوەی کردیان بە خاوەنی ناسنامە و زانست و بیرکردنەوە و خاک و دەرفەتی ژیانی بۆ ئێمە و بۆ هەموو مرۆڤایەتی ڕەخساند.

 

لە کۆنفرانسەکەی ڕۆژی ٢٨ منوگ کۆنفرانسی ''ژن و سەرکردایەتی''مان بە دروشمی ''بە هەڤاڵایەتیی کۆمین، لەگەڵ ڕێبەر ئاپۆ بژی، بۆ گەیشتن بە ژیانێکی ئازاد و بەکۆمەڵ لەگەڵ ڕێبەر عەبدوڵا ئۆجالان ئەنجامدا،  کۆنفرانسەکەمان بە پەرەپێدانی پلانەکان بۆ گەیشتن بە ئازادی جەستەیی ڕێبەر ئۆجالان کۆتایی هات.

 

لە ڕاگەیەندراوەکەدا کۆمەڵێک بڕیاری ئاشکرا کراوە، کە لە میانی کۆنفرانسەکەدا دراون، وەک یەکێتی ژنانی گەنج، ئازادی جەستەیی ڕێبەر ئۆجالان پەیوەستە بە سەرکەوتنی کار و هەوڵەکانمانەوە، جەخت لەسەر گرنگی بینینی ژنانی گەنج لە بەردەم مێژوودا وەک بەرپرسیار و خەبات بۆ ئازادی جەستەیی ڕێبەر ئۆجالان کراوەتەوە.

 

ئاماژە بەوەشکراوە، لە چوارچێوەی هەڵمەتی ''یەکگرتن''، ژنانی گەنج لە هەموو کۆمین و گەڕەک و گوندێکدا کۆبوونەوە بۆ گەیاندنی فەلسەفەی ئاشتی و کۆمەڵگەیەکی دیموکرارتیک بە خەڵک ڕێکدەخەن، لە چوارچێوەی هەڵمەتی "ئێمەش دەمانەوێت ڕێبەر ئاپۆ ببینین" بۆنە و چالاکیی جیاواز  ڕێکدەخرێن، بە هیوا و باوەڕەوە، ئەو ڕۆژە پیرۆز دەکەین کە لەگەڵ ڕێبەردا چاومان پێی دەکەوێت بە شانازی و سەرکەوتتنەوە.