ڕۆکەن ئەحمەد: ژنان بە هەبوونی خۆیان هەوڵ بۆ دەستکەوت و مافەکانیان لە سەدەی ٢١دا دەدەن

ڕۆکەن ئەحمەد، ئەندامی کۆنگرەی هاوپەیمانی ژنانی دیموکراتیکی هەرێمی ئاماژەی بەوەکرد، هاوپەیمانی نادا بنەو هەبوونی دروستبوو، ئامانجمان گەیشتنە بە ئەنجامێک لە هاوپەیمانی ژنان لە تەواوی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و ئەفریقا بە هاوپەیمانی یەکبوونی ژنان ئەنجام بدرێت.

هێلین ئەحمەەد  

  

سلێمانی_ ئەمڕۆ ١٥ی ئایاری ٢٠٢٥، بە دەستپێشخەریی ڕێکخراوی یەکێتی ژنانی کوردستان، لە شاری سلێمانی یەکەمین کۆنگرەی دوای دامەزراندنی هاوپەیمانی نەدا (هاوپەیمانی ژنانی دیموکراتیکی هەرێمی) بەڕێوەدەچێت و ماوەی سێ ڕۆژ دەخایەنێت، ژنانی تەواوی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بە جلوبەرگ و شێوازی کولتووری ناوچەکەی خۆیان بەشداری لە کۆنفڕانسەکەدا کردووە، لە کۆنگرەکەدا هەڵسەنگاندن لەسەر چەند بابەتێکی گرنگ سەبارەت بە پێشێلکارییەکانی سیستەمی سەردەستی پیاوسالاری، ئازادی ژنان، داگیرکاری، ئاشتی، ژیانی هاوبەش دەکرێت. 

 

جێگەی ئاماژەیە، هاوپەیمانێتی نەدا (هاوپەیمانی ژنانی دیموکراتیکی هەرێمی)، تۆڕێکی هەرێمی ژنانە لەسەر ئاستی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باکووری ئەفریقا، زیاتر لە ٢٠٠ ڕێکخراو و تۆڕ و کەسایەتی ژنان لە ١٨ وڵاتی جیاواز لەخۆ دەگرێت. 

  

" ئامانجەکان و دەستکەوتەکانی ژنان لە تەواوی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و ئەفریقا دەخرێتەڕوو"  

ڕۆکەن ئەحمەد، ئەندامی سکرتێری هاوپەیمانی نادا، ئەندامی کۆنگرە ستار، ئەندامی کۆنگرەی هاوپەیمانی ژنانی دیموکراتیکی هەرێمی، باس لە ڕێکخستنی چالاکییەکە کردو وتی: ئەم کۆنگرەیە لە ساڵی ٢٠٢١دا دامەزراوە، بەڵآم بە هۆکاری جەنگ و ئااشووبە لە ئەمڕۆدا یەکەمین کۆنگرەی خۆی ئەنجام دەدات، بە دروقشمی ژنان و جڤاکێکی دیموکراتیک یەکەم چالاکیمان ئەنجام دەدەین، لە ١٨ وڵاتی ڕۆژهەڵاتی ناوین و ئەفریقا، زیاتر لە ٢٠٠ ژن پێکدێت، لە تەواوی پارچەکانی کوردستان ژنان بەشداری تیدا دەکەن، ژنان بە هەبوونی خۆیان هەوڵ بۆ دەستکەوت و مافەکانیان لە سەدەی ٢١دا دەدەن، هاوپەیمانی نادا بنەمای دروست بوو، ئامانجمان گەیشتنە بە ئەنجامێک لە هاوپەیمانی ژنان لە تەواوی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و ئەفریقا بە هاوپەیمانی یەکبوونی ژنان ئەنجام بدرێت، ژنانی تەواوی پارچەکان بە هەبوونی دروشمی ژن، ژیان، ئازادی بەشداری دەکەن و بەردەوام دەبن لەسەر خەبات و ئامانجیان.  

  

لە کۆتایی قسەکانیدا وتیشی: ئەم کۆنگرەیە ماوەی سێ ڕۆژ دەخایەنێت، بابەتی سیستماتیک و هۆشمەندی باوکسالاری، دەوڵەت- نەتەوە و پسی شۆڕشی ژنان لە ناوچەکەدا، بەهاری گەلان و پااشان دەدستکەوتەکان و بەدەستخستنی ئەنجام ی چالاکییەکانی ژنان لە ناوچەکەدا، تەواوی ئەزموونەکانی ژنان دەهێنینە سەر زمان لەم کۆنفڕانسەکەدا، تەواوی بەڵگەکانی ژنانی کۆنفیدڕالیزم دەخرێتەڕوو، هەر وڵاتەو نوێنەری خۆی بۆ گفتوگۆکردن و خوێندنەوەی ڕاگەیەندراوی ناوچەکەی خۆی بەشداری دەکات، هەروەها لە راگەیەندراوەکاندا داواکاری بە تەواوی ژنان پێشکەش دەکرێت.