کۆمیتەی بنەماڵەی شەهیدانی مەخموور ١٣یەمین کۆنفرانسی ئەنجامدا
١٣یەمین کۆنفرانسی کۆمیتەی بنەماڵەی شەهیدان لە کامپی پەنابەرانی مەخموور بە دروشمی"ڕێزگرتن لە شەهیدان بە بونیادنانی کۆمەڵگەیەکی دیموکراتیک و کۆمەڵایەتی" بەڕێوەچوو.
					مەخموور
١٣یەمین کۆنفرانسی کۆمیتەی بنەماڵەی شەهیدان لە کامپی پەنابەرانی شەهید ڕۆستەم جودی "مەخموور" بە دروشمی "ڕێزگرتن لە شەهیدان بە بویادنانی کۆمەڵگەیەکی دیموکراتیک و کۆمیناڵ" بەڕێوەچوو. کۆنفرانسەکە لە هۆڵی کۆنفڕانس بەڕێوەچوو و بۆ ماوەی دوو ڕۆژ بەردەوام بوو.،هەروەها پێشکەش بە شەهیدانی تەڤگەری ئازادی ڕۆژگەر هەلین و ئاسیا عەلی کرا.
کۆنفرانسەکە بە خولەکێک ڕێزگرتن بۆ هەموو شەهیدانی ئازادی کوردستان دەستیپێکرد. دوای ڕێزگرتن عەلی بلەحی، هاوسەرۆکی ئەنجومەنی گەل، وتارێکی سەرەتایی پێشکەش کرد.
"کۆنفرانسەکە پشتیوانییەکە بۆ دەستپێشخەرییەکەی ڕێبەر ئاپۆ"
عەلی بلەحی پیرۆزبایی کۆنفرانسەکەی لە ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان کردو وتی: بەڕێوەچوونی کۆنفرانسی بنەماڵەی شەهیدان لە پڕۆسەی 'کۆمەڵگەی ئاشتی و دێموکراتیک'دا دەبێ ڕێگایەک بێت بۆ پشتیوانی لە دەستپێشخەرییەکەی ڕێبەر ئاپۆ. لەسەر ئەو بنەمایە، لە ساڵیادی شەهیدبوونیاندا، کۆنفرانسەکە پێشکەش بە شەهیدان ڕۆژگەر و ئاسیا دەکەین. یادی هەموو شەهیدانی تێکۆشانی ئازادیی کورد لە کەسایەتی خۆیاندا دەکەینەوە.
دوای وتاری کردنەوەی کۆنفرانسەکە، دەستەی سوێندخواردنی کۆنفرانسەکە هەڵبژێردران.
لە یەکەم ڕۆژی کۆنفرانسەکەدا سینەفزیۆنێک لەسەر شەهید ڕۆژگەر هەلین ئاسیا عەلی ئامادەکرابوو. دواتر دیدگاکانی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان خوێندرایەوە. پاشان، ڕاپۆرتی کاری دوو ساڵەی کۆمیتەی بنەماڵەی شەهیدان خوێندرایەوە. جگە لەوەش پەیامی شنگال و هەرجوار لای کوردستان کە نێردرابوو خوێندرایەوە.
لە ڕۆژی دووەمی کۆنفرانسەکەدا بارودۆخی سیاسی و ڕێکخراوەیی هەڵسەنگێندرا، دوای هەڵسەنگاندنەکان، پەیڕەو و ڕەشنووسی بڕیارنامەکان خوێندرایەوە و پەسەند کران. پاشان، دەستەی دیسپلین هەڵبژاردنێکی بۆ هەڵبژاردنی هاوسەرۆکانی دامەزراوەی بنەماڵەی شەهیدان ئەنجامدا. لە ئەنجامی هەڵبژاردنەکەدا، قەدری شیریشەیی و ئەڤین تایبۆخا وەک هاوسەرۆک هەڵبژێردران.
لە کۆتاییدا وتاری کۆتایی لەلایەن قەدری شیریشی پێشکەش کرا و کۆنفرانسەکە کۆتایی هات.
هەزار نەرەخی، ئەندامی کۆمیتەی بنەماڵەی شەهیدان سەبارەت بە ئامانجی کۆنفرانسەکە قسەی بۆ ئاژانسەکەمان کردو
سەرەتا شەهیدانی تەڤگەری ئازادی، ئاسیا عەلی و ڕۆژگەر هەلینی بەبیرهێنایەوەو وتی: ئامانجمان بوو هەڵسەنگاندن بۆ کار و هەوڵەکانی ئەو دوو ساڵە بکەین، ئەو کەموکوڕیانەی کە ئەزموون کراون، گفتوگۆیان لەسەر کرا، ئەو کار و هەوڵانەی کە بۆ دوو ساڵی داهاتوو بەردەوام دەبین، بەتایبەتی چۆن دەتوانین ئاگاداری شەهیدەکانمان بین، هەڵسەنگێندرا سەرکردایەتی ڕێبەر ئاپۆش هەڵسەنگێندرا، ئەو خاڵانەی کە هاتنە پێشەوە، پشتیوانی شەهیدان و ڕەخنەی ڕێبەر و شەهیدان و تەڤگەرەکە بوون.
"لە هێڵی ڕێبەر ئاپۆ و شەهیدان خەباتمان زیاتر دەکەین"
کۆتایی قسەکانیدا وتی: بەهۆی قورسایی پڕۆسەکە پێویستی بە خێراترکردنی کار و هەوڵەکانمان هەیە، بۆ ئەوەی بتوانین ئاگاداری کارەکانمان و تەڤگەرەکەمان و ڕێبەرمان بین، ئامانجەکانمان گەورەن، هیواکانمان هەروەها گەورەن، هیوادارین ئەنجامی کۆنفرانسەکە ببێتە بنەمایەک بۆ بونیادنانی کۆمەڵگەیەکی کۆمەڵایەتی و دیموکراتیک بۆ هەر چوار گۆشەی کوردستان تێکۆشانمان لە هێڵی ڕێبەر ئاپۆ و شەهیدان زیاد بکەن و کار و هەوڵەکانمان بەرەو بەرزترین ئاست ببەین.