کۆمیسیۆنی چاودێری و بەدواداچوون بۆ ئاشتی ژنان دامەزرا
"دەستپێشخەری ژنانی پێویستم بە ئاشتییە" دامەزراندنی کۆمیسیۆنی چاودێری و بەدواداچوونی ئاشتی ڕاگەیاند و ئاماژەیان بەوەکرد، داوا لە هەموو ژنان دەکەن کە ئەم پرۆسەیە لەگەڵ ئەواندا پەیڕەو بکەن و لە هەموو قۆناغێکدا بەشداری لە کارەکانی کۆمسیۆن بکەن.
ناوەندی هەواڵ
دەستپێشخەری ژنانی پێویستم بە ئاشتییە، لە بینای کۆمەڵەی کاتەکانی ژنان لە ناوچەی بەیئحۆغلوی ئەستەنبوڵ کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی یەنجامدا بۆ ڕاگەیاندنی دامەزراندنی کۆمیسیۆنی چاودێری و بەدواداچوون بۆ ئاشتی ژنان.
ئەندامان و کارگێڕانی دامودەزگاکانی ژنان و چالاکوانانی تەژەئا، نوێنەری پارتە سیاسییەکان و ژمارەیەکی زۆر لە ژنان بەشداری کۆبوونەوەکە بوون، دەقی کوردی ڕاگەیاندراوەکە لەلایەن دەریا مۆرای ئەندامی کۆمیسیۆنی چاودێری و بەدواداچوونی ئاشتی ژنانەوە خوێندرایەوە، دەقی تورکیش لەلایەن فاتمە گۆک ئەندامی کۆمیسیۆنەوە خوێندرایەوە.
ڕاگەیەندراوی کۆمسیۆنەکە بەم شیوەیەیە؛
ئێمە وەک ژنان کە پێداگرین لەسەر ئاشتی، دەست دەکەین بە چاودێری و بەدواداچوونی پرۆسەکە بەرەو ئاشتییەکی هەمیشەیی، پێشتر هەوڵی چارەسەرکردنی کێشەی کورد هەبووە؛ بەڵام هەمیشە بنیاتنانی ئاشتی ڕێگری لێکراوە، ئێمە ئێستا لێرەین بۆ ئەوەی ئەم ئاشتییە بە کەمی و بە نییوەی نەمێنێتەوە.
“ئاشتییەکی بەردەوام پێویستە”
لەم چوارچێوەیەدا ئێمە دەپرسین؛ “چ جۆرە ئاشتییەک؟” ئاشتییەکی بەردەوام نەک تەنها وەستانی شەڕ و چەک، بەڵکو بوێری ڕووبەڕووبوونەوەی ڕابردوو، ئاشکراکردنی ڕاستییەکان، بەدەستهێنانی دادپەروەری، ڕێگریکردن لە دووبارەبوونەوەی توندوتیژی لە هەموو ڕوویەکەوە و دابینکردنی قەرەبووکردنەوەی کۆمەڵایەتیش لەخۆبگرێت، لایەنێکی گرنگی ئەمەش، دانانە نە بە شوێنەواری شەڕ، کۆچبەری زۆرەملێ و ئەو زیانانەی کە لە ناونەوەکاندا ئەزموون دەکرێن، جێپەنجەی خۆیان لەسەر ژیانی ژنان بەجێهێشتووە.
لەم چوارچێوەیەدا ئێمە بەشداری ژنان لە پرۆسەی ئاشتی وخاوەنداری کردنی ئەوان لە دەنگ و بەرپرسیارێتی یەکسانیان لە میکانیزمەکانی بڕیاردان بە مەرجێکی بنەڕەتی و بنەمایەک کە بەردەوامیی ئاشتی دیاری دەکات دەبینین.
یەکسانی جێندەری
زیاتر لە دوو ساڵ بەسەر دەستپێکردنی پرۆسەکە کە لە ئۆکتۆبەری ٢٠٢٤ دەستی پێکرد تێپەڕیوە، لەم قۆناغەدا پێمان وایە ئەو هەنگاوانەی نراون و ئەوانەی نەنراون بۆ ئاشتییەکی بەردەوام؛ ئەو بەڵێنانەی کە دراون، ئەو بەربەستانەی کە سەریان هەڵداوە، زمانی سیاسی بەکارهێنراو و ئەو میکانیزمانەی کە دامەزراون، دەبێت لە ڕوانگەیەکی سەربەخۆوە چاودێری بکرێن، ڕوانگەیەک کە دەستکەوتەکانمان وەک ژن دەپارێزێت، ئامانجی یەکسانی جێندەرییە و دوور بێت لە کۆنترۆڵی دەوڵەت یان دامەزراوەی سیاسی.
بەدرێژایی ساڵان، چ لە نموونەکانی سەرانسەری جیهان و چ لە ئەزموونەکانی خۆمان لێرە، فێربووین کە ژنان بە شێوەیەکی جیاواز ئەزموونی شەڕ دەکەن؛ لە زیندانەکاندا، لە ناو ئەو هەژارییەی کە بەهۆی ململانێکانەوە قووڵتر بووەتەوە، لە دژی توندوتیژیی پیاوان و ئیستغلالکردنی ڕەنجیان، لە ناو وێرانکارییە جوگرافییەکان و لەسەر ڕێگاکانی کۆچی زۆرەملێ، بەڵام لە پرۆسەکانی ئاشتیدا ئەم ئەزموونانەی ژنان پشتگوێ دەخرێن و دیار نین، بۆیە دەزانین هەموو جۆرەکانی هەژموون و نایەکسانی، بەتایبەتی هەژموونی پیاو، دەکرێت لەسەر مێزی دانوستانی ئاشتی سەرهەڵبداتەوە یان تەنانەت بەهێزتر بکرێن.
ژنان، تەنانەت لە سەختترین کاتەکانیشدا، هەرگیز لە شەڕکردن بۆ ئاشتی ڕانەوەستاون و ئەمەیان بە ڕوونی ڕاگەیاندووە، ئێمە هەمیشە جەختمان لەوە کردووەتەوە کە ئێمە “کردەیی ئاشتی”ین، ئەمڕۆ بە سوودوەرگرتن لەم ئەزموونانە و هێز و ئەو زانیاریانەی بە تێپەڕبوونی کات بەدەستمان هێناوە، دەمانەوێت چاودێری ئەم پرۆسەیە بکەین، ئامانجمان پەرەپێدانی سیاسەتەکانە بۆ ئەوەی دڵنیابین لەوەی کە هەموو هەنگاوێک کە دەگیرێتەبەر نەک تەنها بەشداربێت لە پرۆسەکەدا بەرەو ئاشتییەکی بەردەوام، بەڵکو یەکسانی جێندەریش لە پێشەنگدایە نەک لەدوای خۆی بەجێبهێڵرێت.
دوای کۆبوونەوەیەک لەگەڵ نزیکەی ١٠٠ ژن، کە نوێنەرایەتی ڕێکخراو و دامەزراوە و پێکهاتەی سیاسییەکانی ژنان و LGBTI+ دەکەن، بڕیارماندا لە ژێر ناوی “کۆمیسیۆنی چاودێری و بەدواداچوونی ئاشتی ژنان” دەستپێبکەین. بەم لێدوانە، ئێمە دامەزراندنی کۆمیسیۆنەکەمان ڕادەگەیەنین، هێشتا لە سەرەتای ئەم ڕێگایەداین، ئەرکی سەرەکیمان چاودێریکردنی جێبەجێکردنی یاسای چوارچێوە (یاسای ژمارە ٧٥٩٥) دەبێت کە پەرلەمان پەسەندی کردووە، لەگەڵ هەموو پاساو و ئەو پێشنیارانەی کە لە بەشی ٦ و ٧ـی ڕاپۆرتی کۆمسیۆندا هاتووە، هەروەها چاودێریکردنی هەنگاوە یاسایی و سیاسییە پێویستەکان بۆ چارەسەرکردنی پرسی کورد و دیموکراتیککردنی تورکیا.
بانگەواز
ئامانج لێی هەڵسەنگاندنی ئەم هەنگاوانە و یاسا دەرچووەکان و میکانیزمەکانی دامەزراو لەوانەش کاریگەرییان لەسەر ژیانی ڕۆژانە و ئاستەنگەکانی بەردەمیان و کەموکوڕییەکانیان و ئەوەی نەکراوە و ئەوەی نابینرێت، لە ڕێگەی چاوی ژنان و ئەزموونی تێکۆشانی ئازادیی ژنانەوە، هەروەها دەربڕینی تێڕوانینی خۆمانە لەسەر ئەو پرسانە، ئێمە پێمان وایە لە هەر بارودۆخێکدا کە هەنگاوی پێویست نەنرێت، پێویستە فشار بخرێتە دروستبکرێت بۆ ئاشتی.
لەم پرۆسەیەدا نابێت بێدەنگ بین؛ بە پێچەوانەوە دەبێت دەنگمان زیاتر بەرز بکەینەوە، ئێمە ئەم کارە لە ڕێگەی ڕاپۆرت، سەردان، ئەرکی چاودێری، لیژنەی بچووکی پسپۆڕ و شێوازەکانی دیکە کە بەکۆمەڵ پەرەیان پێدراوە، بەرەوپێش دەبەین و ئەنجامی کارەکانمان بۆ ڕایگشتی بڵاودەکەینەوە، داوا لە هەموو ژنان دەکەین لەگەڵ ئێمە ئەم پرۆسەیە پەیڕەو بکەن و لە هەموو قۆناغێکدا بەشداری کۆمسیۆنەکان بکەن.
وەرن با پێکەوە بەرپرسیارێتی بنیاتنانی ئاشتییەکی دادپەروەرانە و بەردەوام بنخەینە سەر شانی خۆمان، لەو کەسانەی کە لە پۆستی بڕیارداندان دەڵیین: ئێمە چاودێری ئێوە دەکەین، ئیمەی ژن شوێنکەوتوانی پرۆسەی ئاشتین.