کۆمەڵەی ژنانی رۆژهەڵات: ئەوەی لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران ڕوودەدات تاوانی دژی مرۆڤایەتییە
ڕێکخراوی کۆمەڵەی ژنانی رۆژهەڵات ڕایدەگەیەنێت، ئەوەی لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان وئێران ڕوودەدات تاوانی دژی مرۆڤایەتییە و پێویستی بە وەڵامی ڕاستەقینەی نێودەوڵەتییە، داوا دەکەین بەرپرسانی کوشتن، سەرکوت بخەنە ژێر دادگایی ولێپرسینەوەی نێودەوڵەتی.
ناوەندی هەواڵ
راگەیاندنی ڕێکخراوی کۆمەڵەی ژنانی رۆژهەڵات سەبارەت بە دۆخی ڕۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران و پشتیوانیکردن لە ڕۆژئاوای کوردستان ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە.
لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە: ئەوەی لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران ڕووئەدات ،تاوانی دژی مرۆڤایەتییە و پێویستی بە وەڵامی ڕاستەقینەی نێودەوڵەتییە. هەر بۆیە داوا لە رێکخراوەنێودەوڵەتییەکان و رێکخراوە مافی مرۆڤیەکان ،دامەزراوە و دەسەڵاتە دیموکراتیکەکانئەکەین کە بێدەنگی بشکێنن، تاوانەکانی ڕژێمی کۆماری ئیسلامی وەک تاوانی دژیمرۆڤایەتی بناسن، و بەرپرسانی کوشتن، ئەشکەنجە و سەرکوت بخەنە ژێر دادگایی ولێپرسینەوەی نێودەوڵەتی.
سەبارەت بە ڕۆژئاوای کوردستانیش کۆمەڵەی ژنانی رۆژهەڵات دەڵێت: لەرۆژئاوا ژنان بوونەتە هێزی سەرەکیی بەرگری و ڕێکخستنی کۆمەڵگا، و بە تێکۆشانیاننیشانیان دا کە ئازادی ژنان دەتوانێت ببێتە بنەمای دروستکردنی سیستەمێکی نوێیکۆمەڵایەتی ،بەڵام ئەزموونی ڕۆژئاوا، لەگەڵ هەموو دەستکەوتەکانیدا، لە ڕووی سیاسی، سەربازی و نێودەوڵەتییەوە تووشی ئاڵۆزی هەڕەشەی بەردەوام بووە، هێرشەسەربازییەکان، گۆڕانکارییە ژئوپۆلیتیکییەکان، بێپشتگیری و دوودڵیی دەسەڵاتەنێودەوڵەتییەکان، و هەوڵی شکاندنی ئەزموونی خوۆبەرێوەبردن، ژیان و ئاسایش ودەستکەوتەکانی ژنان لەم ناوچەیەدا خستووەتە مەترسییەوە.
دەقی راگەیاندنی ڕێکخراوی کۆمەڵەی ژنانی رۆژهەڵات:
زیاتر لە چل ساڵە ژنان لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران بە شێوەیەکی ڕاستەوخۆ و ڕۆژانەتووشی ستەمی ڕەگەزی، سەرکوتی یاسایی،سزای توندوتیژی ،کوشتن، ئەشکەنجە ودەستبەسەرکردن بوونەتەوە، سەپاندنی حیجابی زۆرەملێ، تاوانبارکردنی ژنان بەهۆیشێوازی ژیان، و تاوانبارکردنی خۆڕاگری و تێکۆشان، هەموویان ئامرازگەلێکن بۆپاراستنی دەسەڵاتی ڕژێمێک کە بێ ئازادی ژنان، ناتوانێت بەردەوام بێت.
بەڵام ئەم مێژووە تەنیا مێژووی سەرکوت نییە،مێژووی خەباتی بەردەوامی ژنانیشە.
بزوتنەوەی ژنان لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران ، زیاتر لە ٤٠ ساڵی رابردوودا، هەمیشەپێشەنگی خەبات دژی نادادپەروەری ،دیکتاتۆری و داگیرکاریی فیکری و سیاسی بووە، ژنان، نەک تەنها قوربانی ستەم بوون، بەڵکو خۆیان بوونەتە هێزێک بۆ گۆرانکاری وهاواری ئازادیخوازی و سەرچاوەی هەڵگیرسانی شۆرش و دەربڕینی دەنگی نارەزایەتی.
لە ماوەی زیاتر لە چوار دەیەی رابردوودا، ژنان بە شێوەیەکی بەردەوام هەوڵیان داوەژیانیان، جەستەیان و بڕیارەکانیان لە ژێر دەستی دەسەڵاتێکی سەرکوتگەر ڕزگاربکەن. ئەم خەباتە لە شێوەی ناڕەزایەتیە ڕۆژانەکانەوە، تا چالاکییە سیاسی وکۆمەڵایەتییەکان، تا خۆپیشاندان و شۆڕشە گشتییەکان درێژەی هەبووە، ژنان لەمێژووەدا هەرگیز تەنها قوربانی نەبوون، بەڵکو بەردەوام بوونەتە ئاڵاهەڵگر وڕێنیشاندەری خەبات.
شۆرشی ژینا ''ژن ،ژیان، ئازادی'' قۆناغێکی مێژوویی لە ئەم خەباتەدا دروست کرد، کوشتنی ژینا ئەمینی تەنیا تاوانێکی تاکەکەسی نەبوو،بەڵکو ئەو تاوانە بوو کە پەردەی لەسەر سیستەمێکی تاوانبار هەڵماڵی و توڕەییە پەنگ خواردوەکەی ژنان و خەڵکی سەرکوتکراو و بەزاڵەهاتوەی بۆ گۆرانکاری لەو دەسەڵاتە دیکتاتۆرەدا پێکهێنا.
ئەم شۆرشە، لە درێژەی شۆرشەکانی دیکە کە ساڵانێک بوو لە کوردستان سەریهەڵدابوو، ژنانی خستە ناوەندی سیاسی و کۆمەڵایەتی و نیشانی دا کە ئازادیی کۆمەڵگە بە بێ ئازادی ژنان مسۆگەر نابێت.
بزوتنەوەی ژینا ئەم ڕاستییەی بە ئاشکرا دەرخست کە بزوتنەوەی ژنان سنووری ناوخۆیی تێپەڕاندووە و بووەتە شۆرشێکی نێودەوڵەتی، کە ویستی گۆڕان لەسەر بنەمایکرامەتی مرۆڤ، یەکسانی ڕەگەزی و ئازادی گشتی دەهێنێتە پێشەوە، ئەم شۆرشە،هاوکات هێزی یەکگرتنی نێوان ژنان، لاوان و هەموو ئەو لایەنانەی کە داوای ژیانێکی ئازاد ئاسودە دەکەن و بەهێزتریشیان کرد.
ئێمە وەکو ڕێکخراوی کۆمەڵەی ژنان، لە بارودۆخێکدا ، ئەم ڕاگەیاندنە بڵاو دەکەینەوەکە ڕژێمی کۆماری ئیسلامی ئێران هەر بەردەوامە لە پێشێل کردنی مافی مرۆف وپەرەپێدانی ڕێکخراو و سیستەمی دژی ژنان، لاوان و کەمایەتیەکان کە خوازیای ئازادین لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران، ئەم تاوانانە تەنها وێنەیەک لە سەرکوتی ناوخۆیی نین، بەڵکوبەشێکن لە سیاسەتێکی فاشیستی کە لە ئەسڵییەتدا لە سەر ئەساسی پێشێلکردنیکرامەتی مرۆڤ و نابووتکردنی هەر جۆرە لە خۆراگری دامەزراوە.
هەروەها ئێمە جەخت لەسەر ئەوە دەکەینەوە کە خەباتی ژنان و داوای ئازادی، تەنها لەسنووری ڕۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران سنووردار نییە، بەڵکو لە هەموو پارچەکانی کوردستان و ناوچەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا بە شێوەیەکی ڕوون بەردەوامە، لەرۆژئاوا ژنان بوونەتە هێزی سەرەکیی بەرگری و ڕێکخستنی کۆمەڵگە و بە تێکۆشانیان نیشانیان دا کە ئازادی ژنان دەتوانێت ببێتە بنەمای دروستکردنی سیستەمێکی نوێی کۆمەڵایەتی ،بەڵام ئەزموونی ڕۆژئاوا، لەگەڵ هەموو دەستکەوتەکانیدا، لە ڕووی سیاسی، سەربازی و نێودەوڵەتییەوە تووشی ئاڵۆزی هەڕەشەی بەردەوام بووە، هێرشەسەربازییەکان، گۆڕانکارییە ژئوپۆلیتیکییەکان، بێ پشتگیری و دوودڵی دەسەڵاتەنێودەوڵەتییەکان و هەوڵی شکاندنی ئەزموونی خۆبەرێوەبردن، ژیان و ئاسایش ودەستکەوتەکانی ژنان لەم ناوچەیەدا خستووەتە مەترسییەوە.
ئێمە باوەڕمان وایە کە ئەوەی لە ڕۆژئاوا ڕوودەدات، بەشێکە لە هەمان شەڕی گشتی دژی ئیرادەی ژنان. بێدەنگی یان مامەڵەی دووانەی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی بەرامبەر ئەم ئاڵۆزییانە، تەنها هێزی هێرش و سەرکوت بەهێزتر دەکات و ڕێگە بە دووبارەکردنەوەی تاوانەکان دەدات.
ئێمە، وەک ڕێکخراوی کۆمەڵەی ژنان، پابەندین بەوەی خەبات بۆ ئازادی، یەکسانی ودادپەروەری بەردەوام بێت، تا ئەو ڕۆژەی کە هیچ ژنێک بەهۆی ڕەگەز، بیروباوەڕ یانشێوازی ژیان تاوانبار نەکرێت و هیچ دەسەڵاتێک نەتوانێت بە هۆی ترس و توندوتیژی، دەنگی ژنان کپ بکات و پێشمان وایە کە بێدەنگی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی، بە شێوەیەکی ڕاستەوخۆ، بەردەوامی ئەم جنایتانەی ڕێگە پێداوە، بۆیە جارێکی دیکە جەخت لەسەر ئەوە دەکەینەوە کە پێویستە وەڵامێکی ڕوون، توند و کارا بدرێت، نە تەنها لە ئاستی وتاردا، بەڵکو لە ئاستی کردەوە و لێپرسینەوە و سزا داناندا.
ئێمە داوا لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی، ڕێکخراوە مافی مرۆڤییەکان و هەموو لایەنە دیموکراتیکەکان دەکەین، کە پاراستنی ژیان، ئازادی و دەستکەوتەکانی ژنان لە ڕۆژئاوا و هەموو ناوچەکانی دیکە بە بەشێک لە بەرپرسایەتی مێژوویی خۆیانی بزانن و هەروەها بە ئاشکرا ڕادەگەیەنین کە ئەوەی لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران ڕوودەدات، تاوانی دژی مرۆڤایەتییە و پێویستی بە وەڵامی ڕاستەقینەی نێودەوڵەتییە، هەر بۆیە داوا لە رێکخراوە نێودەوڵەتییەکان و رێکخراوە مافی مرۆڤیەکان و دامەزراوە و دەسەڵاتە دیموکراتیکەکان دەکەین کە بێدەنگی بشکێنن، تاوانەکانی ڕژێمی کۆماری ئیسلامی وەک تاوانی دژی مرۆڤایەتی بناسن و بەرپرسانی کوشتن، ئەشکەنجە و سەرکوت بخەنە ژێر دادگایی ولێپرسینەوەی نێودەوڵەتی.
ئێمە، وەک ڕێکخراوێکی ژنان ڕادەگەیەنین کە خەبات بۆ ئازادی و دادپەروەری نابێت ڕابوەستێت و ژنان هەرگیز لە داواکانیان بۆ ژیانێکی ئازاد، یەکسان و مرۆیی دەستهەڵناگرن و باوەڕمان وایە کە شۆرش، یەکگرتن و هاوپێچی نێودەوڵەتی دەتوانێت ئەم سیستەمە تاوانبارە بڕوخێنێت.
ئێمە جەخت لەسەر ئەوە دەکەینەوە کە خەباتی ژنان، لە ئێران، کوردستان، ڕۆژئاوا یان هەر شوێنێکی تر، یەک خەباتە و خەبات بۆ ژیانێکی بێ ستم، بۆ کەرامەتی مرۆڤ و بۆداهاتوویەک کە تێیدا ژنان نەک تەنها قوربانی نەبن ، بەڵکو سەرچاوەی هێز و بڕیاردەر بن.
''ژن، ژیان،ئازادی''
ڕێکخراوی کۆمەڵەی ژنانی ڕۆژهەڵات