کۆمسیۆن: ٢٥ ملیۆن دەنگدەر مافی دەنگدانیان لە هەڵبژاردنی عێراقدا هەیە
کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق ڕایگەیاند تا ١ی ئاب فەرمانبەری سنوقەکانی دەنگدان تۆمار دەکرێن، بۆ ئەمساڵیش ٢٥ ملیۆن کەس مافی دەنگدانی هەیە.
ناوەندی هەواڵ
دوێنێ ٦ی حوزەیران کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق ئامادەکارییەکانی هەڵبژاردنی ١٠ی تشرینی ئەکەمی ئەمساڵی خستەڕوو کە تێیدا ٢٥ ملیۆن کەس مافی دەنگدانیان هەیە.
لە ڕاگەیاندراوێکدا کۆمسیۆن ئاماژەی بەوەداوە بۆ ئەمساڵ ٢٥ ملیۆن کەس مافی دەنگدانی هەیە، سێ هەزار کەس ناویان وەک کاندید تۆمار کردووە، تا ١ی ئاب خۆتۆمار کردن بۆ سەر سنوقی دەنگدان بەردەوام دەبێت.
بۆ ئەمساڵ لەسەر داوای عێراق بە چاودێری ئەنجومەنی گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان هەڵبژاردنەکان بەڕێوەدەچێت و بە ئەلکترۆنی دەنگەکان جیا دەکرێتەوە.
ت.پ