کەمپینی ژنانی باشوور بۆ پشتیوانی ڕۆژئاوا ١٨٢مۆمیان لە ساڵڕۆژی ئەنفال داگیرساند
کەمپینی ژنانی باشوور بۆ پشتیوانی ڕۆژئاوا ١٨٢مۆم بۆ ڕۆژی ئەنفاڵ لە ناو ئاوی پارکی سەرچنار داگێرساند.

ناوەندی هەواڵ
لە پەڕەی فەیسبوکی کۆنگرەی ستاری باشووری کوردستان بڵاوکراوەتەوە، دوێنێ ٢٠ی نیسان، کەمپینی ژنانی باشور بۆ پشتیوانی ڕۆژئاوا، لە ساڵڕۆژی ئەنفاڵ لە ناو ئاوی پارکی سەرچنار ١٨٢ مۆمیان داگیرساند.
ئەنفال، کۆمەڵکوژیی کوردانی باشووری کوردستان بوو لەلایەن ڕژێمی بەعسی عێراق بە سەرۆکایەتی کۆماری عێراقی ئەو کاتە سەدام حسێن، کە لە کۆتاییی شەڕی ئێران و عێراقدا ئەنجام درا ، لە کۆمەڵکوژییەکەدا ١٨٢ هەزار کورد کۆمەڵکوژ کران.