کەمپینی "ئاسایشمان نییە" بۆ سەلامەتی پەیامنێرانی ژن
FFWIJ هەڵمەتی #GuvendeDegiliz (ئاسایشمان نییە)، بۆ دڵنیابوون لە سەلامەتی پەیامنێرانی ژن دەستپێکرد، داواش لە هەموو لایەک دەکەن کە پشتگیری لە هەڵمەتەکەیان بکەن.
FFWIJ هەڵمەتی #GuvendeDegiliz (ئاسایشمان نییە)، بۆ دڵنیابوون لە سەلامەتی پەیامنێرانی ژن دەستپێکرد، داواش لە هەموو لایەک دەکەن کە پشتگیری لە هەڵمەتەکەیان بکەن.
ناوەندی هەواڵ
کوالسیۆنی پەیامنێرانی ژن-FFWIJ لە دژی توندوتیژی پۆلیس بۆ سەر ژنانی ڕۆژنامەنووس هەڵمەتێکی واژۆ کۆکردنەوەیان دەستپێکرد، دەقی نووسراوی هەڵمەتەکە باسی لەوە کردووە، کە لە ساڵی ٢٠٢١ پۆلیسی تورکیا هێرشیان کردووەتە سەر ٤٤ پەیامنێر، لە کاتی بەدواداچوونی هەواڵەکاندا ١٣ پەیامنێری ژن دەستگیرکراون.
هەر لە نووسراوەکەدا ئاماژە بەوەکرا، کە ڕۆژانە پۆلیس توندوتیژی بەرامبەر پەیامنێرانی ژن بەکاردەهێنێت، بەپێی داتاکانی ساڵی ٢٠٢٠ توندوتیژی دژ بە ژنان ٪٥٨.٨٢ لە تورکیادا زیادی کردووە.
ئەوەش هاتووە: لە دژی هەموو ئەو هێرشانە، ئێمە وەک FFWIJ هەوڵ دەدەین لەگەڵ پەیامنێرانی ژندا بین، هەوڵ دەدرێت بە یاسا و دەوڵەت و پۆلیس بە تەنیا جێمان بهێڵین، بانگەوازی لە هەمووان دەکەین کە بەشداری کەمپەینی واژۆکەمان ببن، لەم بارودۆخەدا دەمانەوێت پەیامنێرانی ژن ئازاد بن و بە سەلامەتی بژین.
چەندین پەرلەمانتاری هەدەپەش پشتیوانیان لە کەمپەینەکە کرد و بەشداربوون.
ت.پ