کۆمۆنی ژنانی ژینا ئەمینی لە شەفێڵد ئاهەنگی ٨ـی ئاداری ئەنجامدا
لە ئاهەنگی ٨ی ئادار کە لەلایەن کۆمۆنی ژنانی ژینا ئەمینی لە شەفێڵد ڕێکخرابوو، سڵاو لە پارادیگمای ئازادیخوازیی ژنی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان کرا و وترا: ئێستا کاتی ژنە.
ناوەندی هەواڵ
لە چوارچێوەی ٨ی ئادار، ڕۆژی جیهانی تێکؤشانی ژنا، لە شاری شەفێڵدی ئینگلتەرا لەلایەن کۆمۆنی ژنانی ژینا ئەمینییەوە ئاهەنگێک ڕێکخراو بە خولەکێک وەستان بۆ ڕێزگرتن لە یادی ئەو کەسانەی لە تێکۆشانی ئازادیی ژناندا گیانیان لەدەستداوە، دەستیپێکرد. لەو چالاکییەدا کە بە دروشمی "ئێستا کاتی ژنە" بەڕێوەچوو، سینەڤزیۆنێک لەسەر تێکۆشانی ژنانی کورد نمایش کرا.
لەو چالاکییەدا کە ژنانی کوردستانی بە جلوبەرگی فۆلکلۆریی کوردییەوە بەشدارییان تێدا کردبوو، پۆستەرەکانی ژینا ئەمینی، ساکینە جانسز، گەریلا ژنە شەهیدەکان و ڕێبەر ئاپۆ لە هۆڵەکەدا هەڵواسرابوون. لە چالاکییەکەدا کە بەردەوام دروشمی "ژن، ژیان، ئازادی"ی تێدا دەگوترایەوە، پەیامی ٨ی ئاداری ڕێبەر ئاپۆ خوێندرایەوە.
جەخت لەوە کرایەوە کە بۆ ژنانی کورد ٨ی ئادار تەنیا ڕۆژێکی یادکردنەوە نییە، بەڵکوو ساتێکە کە تێیدا ئەزموونە مێژووییەکان، لەدەستدانەکان و داواکارییە بەردەوامەکان، لە یادەوەریی گشتیدا سەرلەنوێ بیر دەهێنرێنەوە.
هەروەها ڕاگەیاندرا کە پارادیگمای یەکسانیی ڕەگەزیی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان، بۆ تەڤگەری ژنانی کورد و تێکۆشانی ئازادیی ژنانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست وەک ڕێبەرێک وایە.
لە دوای وتارەکان، ژنانی کوردستانی هەڵپەڕکێیان گێڕا و ٨ی ئاداریان بە جۆش و خرۆشەوە پیرۆز کرد.