"کۆمەڵکوژی هەڵەبجە سیاسەتێکە تا ئەمڕۆش بەردەوامە"
فاتمە عەلی، ئەندامی نووسینگەی ژنی ئەنجومەنی بنەماڵەی شەهیدان لە حەسەکە ڕایگەیاند، سیاسەتی کۆمەڵکوژی لە دوای کۆمەڵکوژی هەڵەبجەوە تا ئەمڕۆش بەردەوامە، دژی سیاسەتی جینۆساید و کۆمەڵکوژی داوای هۆشیاری کرد.
ڕۆنیدا حاجی
حەسەکە-ڕژێمی بەعسی عێراق بە ڕێبەرایەتی دیکتاتۆر سەدام حسێن کۆمەڵکوژییەکی لە دژی گەلی کورد ئەنجامدا لە ١٦ی ئاداری ١٩٨٨ ڕژێمی بەعس بە چەکی کیمیایی شاری هەڵەبجەی بۆردومان کرد و زیاتر لە ٥ هەزارو ٥٠٠ کوردی شەهیدکرد، کە زۆربەیان ژن و منداڵ بوون. فاتمە عەلی، ئەندامی نووسینگەی ژنی بنەماڵەی شەهیدان لە حەسەکە، بۆچوونی خۆی دەربڕی.
فاتمە عەلی ئاماژەی بەوەکرد، کۆمەڵکوژی هەڵەبجە پیلانێک بوو لە دەستی دەوڵەتە هەژموونییەکاندا و وتی: بۆ سەدان ساڵە سیستمی سەرمایەداری کۆمەڵگای سەرکوت کردووە و ئەم سیستمە دەوڵەت وەک بنەمایەک بۆ بونیاد و گەشەپێدانی خۆی دەبینێت، لە کۆمەڵکوژییەکەی هەڵەبجەدا، سەدام حسێن بە چەکی قەدەغەکراو شاری هەڵەبجەی بۆردومان کرد، ئامانجی ئەو کۆمەڵکوژی گەلی کورد بوو، تا ئەمڕۆش ئەم سیاسەتە بەردەوامە، دەوڵەتی تورکی داگیرکەر بەردەوام دەبێت لەسەر هەمان سیاسەت و ناوچەکانی پاراستنی میدیا بە چەکی قەدەغەکراو دەکاتە ئامانج.
"بەکارهێنانی چەکی کیمیایی سیاسەتی جینۆسایدی گەل، سروشت، زەوی و بوونە"
مێژووی دەوڵەتی هەژموونی بە شەرمەزارییەوە نووسراوە و هێشتا لە نووسیندایە، لە کۆمەڵکوژی هەڵەبجەدا ئەو وڵاتانەی کە داوای ئازادی دەکەن شەرمەزار بوون و بێدەنگ بوون بەرامبەر ئەم کۆمەڵکوژییە بە ئازارە، ئەمە تاوانێکە دژی مرۆڤایەتی، یاسا و ئەخلاق. ئەمانە سیاسەتی جینۆسایدی گەلە، سیاسەتی جینۆسایدی سروشت، زەوی و بوون، چونکە کاتێک چەکی قەدەغەکراو بەکاردەهێنرێت، کاریگەرییەکی خراپی هەیە لەسەر هەموو شتە زیندووەکانی گەردوون، ئەم سیاسەتە بۆ بەدیهێنانی بەرژەوەندییەکانی خۆی لەناودەبات.
"هەمان سیاسەت دەوڵەتی تورک بەردەوامی پێدەدات"
فاتمە عەلی وتی: ئەگەر بگەڕێینەوە بۆ مێژوو، چەندین کۆمەڵکوژی ئەنجام دراون، چەندین کۆمەڵکوژی لەسەر سەیانی و ئەرمەنەکان و کوردەکان هەبووە، دەوڵەتی تورکی داگیرکەر چەندین کۆمەڵکوژی لە هێرشەکانیدا بۆ سەر باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا ئەنجام دا، لە ماوەی داگیرکردنی عەفرین، سەرکانی و گرێ سپی، چەکی قورس و قەدەغەکراوی بەکارهێنا و کۆمەڵکوژی دژی خەڵک ئەنجام دا، نموونەیەک لە کۆمەڵکوژی تل ڕەفعەت و سوتاندنی لاشەی منداڵێک بە فۆسفۆڕ بە ناوی محەمەد لە سەرێکانی، ڕۆژانە لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا کۆمەڵکوژی دەبینین، بە ئامانجگرتنی پێشەنگانی شۆڕش و خەڵکی مەدەنی خۆی کۆمەڵکوژیە.
"سیستمی خۆبەڕێوەبەری گەلان لە کۆمەڵکوژی دەپارێزێت"
فاتمە عەلی وتیشی: ئەمڕۆ خۆبەڕێوەبەری لەلایەکەوە خۆی بونیاد دەنێت و لە لایەکەوە گەلەکەی لە هێرش دەپارێزێت، سیستمی خۆبەڕێوەبەری بووە نموونە بۆ هەموو جیهان، ئەمڕۆ مافی ئەوەمان هەیە کە خۆمان و بەهاکانمان بپارێزین، خۆبەڕێوەبەری سیستمێکی ئازادی بۆ هەموو گەلان دەخوازێت، منداڵەکانمان نەک تەنها خاک و گەلەکەیان دەپارێزن، بەڵکو لەم کاتەی هەبوونی چەتەکانی داعشدا مرۆڤایەتی لە تیرۆریزم دەپارێزن، بۆیە ئەمڕۆ هێرشی دڕندانە بۆ سەر ئەم سیستمە ئەنجام دەدرێت، ئەم کۆمەڵکوژییانە دژ بە شەنگال و عەفرین و سەرێکانی ئاستی ڕق و کینە لە دژی گەلی کورد نیشان دەدات، مەترسییەکی گەورە لەسەر خۆبەڕێوەبەری هەیە کە لەسەر بنەمای بیر و فەلسەفەی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان دامەزراوە، بۆ یەکەم جارە لە مێژوودا، خۆبەڕێوەبەری لە لایەکەوە خۆی بونیاد دەنێت و لە لایەکەوە خۆی دەپارێزێت.
لە کۆتایی قسەکانیدا فاتمە عەلی داوای لە هەموو گەل و کۆمەڵگە کرد دژی سیاسەتی جینۆساید و کۆمەڵکوژی هۆشیار بن و تێبکۆشن.