کلیونا ڕالی: لەمساڵدا ٢٣٣ هەزار کەس لە جیهاندا کوژراون
ئاشکرا کرا لە ماوەی ئەمساڵدا ژمارەی کوژراوەکان لە شەڕەکانی جیهاندا گەیشتووەتە زیاتر لە ۲۳۳ هەزار کەس، لە هەر ٨ کەسێك یەكێك لەوانە ڕووبەڕووی هێرشی چەکداری بووە.
ناوەندی هەواڵ
کلیونا ڕالی، پرۆفیسۆری جوگرافیای سیاسی لە زانکۆی ساسکس و دامەزرێنەری ڕێکخراوی "ACLED"ی سوودان لە ڕاپۆرتێکدا ئاماری کوژراوەکانی لە شەڕەکانی سەرانسەری جیهاندا بڵاوکردەوەو ڕایگەیاند، لە ماوەی ئەمساڵدا ژمارەی کوژراوەکان لە شەڕەکانی جیهاندا گەیشتووەتە زیاتر لە ۲۳۳ هەزار کەس.
وتیشی: لە جیهاندا لە هەر ٨ کەسێك یەكێك لەوانە ڕووبەڕووی هێرشی چەکداری بووە، ژمارەی کوژراوەکان لە شەڕی چەکداری بە بەراورد بە ساڵی ڕابردوو بە رێژەی ٣٠% زیادی کردووە و هەروەها بەراورد بە ٥ ساڵ لەمەوپێشیش دوو هێندە بەرزبووەتەوە.
ئاماژەی بەوەشکرد، لە شەڕی ئۆکرایندا ٦٧ هەزار کەس کوژراون و خوێناوترین جەنگ بووە لە ئەمساڵدا، هەروەها غەززە گرژییەکی بەرفراوانی بەخۆوە بینیووە کە ٣٥ هەزار کەس کوژراوان.
لە کۆتاییدا وتی: لە سەرانسەری جییهاندا گرژیی و ئاڵۆزییەکان بەردەوامە و پێشبینی دەکرێت ململانێکان لە ساڵی داهاتوودا زیاتر بێت بە تایبەت لە ناوچەکانی ئێران، چاد، ئیکوادۆر و پاکستان.