ڕێکخراوی لێبووردنی نێودەوڵەتی داوای ئازادکردنی وریشە مورادی دەکات
ڕێکخراوی لێبووردنی نێودەوڵەتی بڵاوی کردەوە، داوای هەڵوەشاندنەوەی سزای لەسێدارەدان و ئازادکردنی دەستبەجێی وریشە مورادی دەکەین، دەشڵێن، وریشە لە دادگاییەکی زۆر نادادپەروەرانە دادگای کراوە.

ناوەندی هەواڵ
ێکخراوی لێبووردنی نێودەوڵەتی دژی پەسەندکردنی سزای لەسێدارەدانی وریشە مورادی لەلایەن ڕژێمی ئێرانەوە ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوەو تێیدا هاتووە: داوای هەڵوەشاندنەوە و دەستبەجێ ئازادكردنی چالاکوانی کۆمەڵگەی مەدەنی کورد وەریشە مورادی دەکەین.
ئاماژە بەوەکراوە، لە دادگاییەکی زۆر نادادپەروەرانە وریشە مورادی دادگای کراوە و مەترسی لەسێدارەدانی لەسەرە.
باس لەوەشكراوە، دەبێت دەسەڵاتدارانی ئێران هەر پلانێک بۆ لەسێدارەدانی زیندانیە سیاسییەکان هەڵبوەشێننەوە بەهۆی نەبوونی دادگاییەکی دادپەروەرانە.
وریشە مورادی لە ١ی ئابی ٢٠٢٣ لە نزیک سنە لە لایەن هێزەکانی وەزارەتی ئیتلاعاتی ئێرانەوە دەستگیرکرا، دوای نزیکەی پێنج مانگ لێکۆڵینەوە لە ناوەندەکانی ئیتلاعات گواسترایەوە بۆ بەشی ژنانی زیندانی ئەوینی تاران، دواتر لە ١٠ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٤ لەلایەن قاسم سەلاوەتی سزای لەسێدارەدان بەسەر وریشە مورادی سەپێندرا.