ڕێکخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی داوای هەڵوەشاندنەوەی سزای سێدارەی فاتمە عەرولی دەکات

ڕێکخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی داوای هەڵوەشاندنەوەی سزای لەسێدارەدانی فاتمە عەرولی، چالاکوانی مافی مرۆڤی یەمەن دەکات کە ساڵێک پێش ئێستا دەرکرابوو.

یەمەن

 

ڕێکخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی داوای ئازادکردنی دەستبەجێی فاتمە عەرولی، چالاکوانی مافی مرۆڤی لە حوسییەکان کرد، هەروەها داوای هەڵوەشاندنەوەی سزای لەسێدارەدانی "نادادپەروەرانە"ی کرد کە ساڵێک بەر لە ئێستا دژی دەرچووە.

 

لە بەیاننامەیەکدا کە ڕێکخراوەکە لەسەر هەژماری خۆی لەسەر پلاتفۆرمی  “X” لە ١٤ی ئاب بڵاویکردووەتەوە، تێیدا هاتووە: حوسییەکان دەبێت سزای لەسێدارەدان لەسەر فاتمە عەرولی هەڵبوەشێننەوە، هاوکات دڵنیابن لەوەی کە بە دادپەروەرانە دادگایی دەکرێتەوەو ئازاد دەکرێت.

 

لە بەیاننامەکەدا ئاماژە بەوە کراوە کە فاتمە عەرولی هێشتا مەترسی لەسێدارەدانی لەسەرە، بەو پێیەی دادگای تاوانی تایبەتمەند کە لە ژێر کۆنترۆڵی حوسییەکانە لە سەنعا، لە ٥ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٣، دوای "دادگایەکی نادادپەروەرانە"، سزای لەسێدارەدانی بەسەردا سەپیندرا.

 

ڕێکخراوەکە ڕوونی کردەوە کە فاتمە عرولی ماوەی دوو ساڵە لەلایەن حوسییەکانەوە دەستبەسەر کراوە، لە ناوەندی دەستبەسەرکردنیدا زنجیرەیەک پێشێلکاریی بۆ کراوە، لەوانە بێسەروشوێنکردنی زۆرەملێ و دەستبەسەرکردنی بێ پەیوەندی، ئەشکەنجەدانی ڕەهاو جۆرەکانی تری مامەڵەی خراپ.

 

 فاتمە عرولی، بەرپرسی پێشووی نووسینگەی یەمەنی یەکێتی سەرکردایەتی ژنانی کۆمەڵەی دەوڵەتانی عەرەبی بووە و لە پێشخستنی مافەکانی ژنان چالاک بووە.