خێزانێکی کورد کۆمەڵکوژکران
خێزانێکی کورد کە لە ٧ کەس پێکهاتبوون لە شاری کۆنیای تورکیا لەلایەن فاشیستەکانی تورکیاوە کۆمەڵکوژکران و خانووەکەشیان سوتێنراوە. ناوەندی هەواڵ
خێزانێکی کورد کە لە ٧ کەس پێکهاتبوون لە شاری کۆنیای تورکیا لەلایەن فاشیستەکانی تورکیاوە کۆمەڵکوژکران و خانووەکەشیان سوتێنراوە.
ناوەندی هەواڵ
بەپێی هەواڵی ڕاگەیاندنەکانی تورکیا، لە شاری کۆنیای وڵاتی تورکیا خێزانێکی کورد کە لە حەوت کەس پێکهاتوون هێرش کراوەتە سەریان و کۆمەڵکوژکراون.
پاش هێرش و کۆمەڵکوژکردنیان ئەو فاشیستانەی هێرشیان کردوونەتە سەر خانووی ئەو خێزانە کوردەیان سوتاندووە، لەنێو ئەو خێزانەشدا ژن و منداڵ هەیە.
ئەمە دووەم ڕووداوی لەم جۆرە لەم مانگەدا ڕووی دابێت، لە ١٢ ئەم مانگەشدا ژمارەیەک فاشیستی دیکە هێرشیان کردە سەر هەمان خێزان و بریندارییان کردن، بەڵام ئەو فاشیستانە دوای دەستگیرکردیان ئازادکران.