خوشک و برایەتی گەلان؛ ویژدان و ئازایەتی بۆ یەکسانی
گوڵشین ساسۆن
خوشک و برایەتی لە وشەکانی زۆرترین وتراو و کەم بەکارهێنراون، قسەکردنیان ئاسانە و لە گۆڕەپانە گشتییەکاندا دەنگ دەدەنەوە، بەڵام کاتێک باس لە واتای ڕاستەقینەی خۆیان دەکرێت، دەبنە قورسایی و داوای بەرپرسیارێتی و بوێری دەکەن، خوشک و برایەتی تەنها حاڵەتێکی "پێکەوەبوون" نییە، بەڵکوو ئازایەتییە بۆ گەیشتن بە یەکسانی.
دەیان گەل دەتوانن لە یەک ناوچەی جوگرافیدا بژین، هەریەکەیان خاوەنی ئایین و بیروباوەڕ و کولتووری خۆیانن، ئەم گەلە پێکەوەژیانە دەبێ لە مافی یەکساندا بەهرەمەند بن و لە هەموو جیاوازییەکانیاندا یەکتر قبوڵ بکەن، پێکەوە بوەستن و هەمان مەترسییەکان هاوبەش بن و لە پێویستیە هاوبەشەکانیانەوە هاوسەنگی دروست بکەن.
ئەمەش پێویستی بە ڕەتکردنەوەی کۆنەپەرستانە و بەکارهێنان و پاوانخوازی هەیە، بۆیە خوشک و برایەتی حاشا هەڵنەگرە سیاسییە، لەو شوێنە دەست پێدەکات کە سیاسەت دەبێتە بەکۆمەڵ، بەشێکە لە هارمۆنی، کە ڕەنگی ناوازەی تێکەڵ بە هارمۆنی ڕەنگە جیاوازەکان دەبێت، یەکگرتنی دەنگە جیاوازەکانە بۆ یەک، لێکچوون نییە و لێبوردەیییەکی دووریش نییە.
زەوی شوێنێکی فراوانە کە زمانە جیاوازەکان تێیدا دەنگ دەدەنەوە و ڕووخساری جیاواز دەردەکەون، لەم شوێنەدا هەر گەلێک دەنگی خۆی هەڵدەگرێت، هەندێکجار لە گۆرانییەکی کولتووری، هەندێکجار لە چیرۆکێکی ئەفسانەییدا، هەندێکجاریش بە نیگایەکی بێدەنگ، خوشک و برایەتی گەلان ئەو دەوڵەتەیە کە ئەم دەنگانە بەبێ سەرکوتکردن و زیانگەیاندن بە یەکتر، لەگەڵ یەکتر پێکەوە دەژین، تەنژا لێکچوون یان لێبوردەیی ڕووکەش نییە، بەڵکو بە پێچەوانەوە، خواستێکی قووڵە بۆ زانین و تێگەیشتن، نە درێژایی مێژوو، سەدان گەل لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا ژیاون، زمان و کولتوور و بیروباوەڕەکانیان پاراستووە، بەڵام لەگەڵ هاتنی سەرمایەداریدا هەوڵی هاندانی گەلانی پێکەوە ژیان لە یەک ناوچەی جوگرافی دژ بە یەکتر دراوە.
چەمکی خوشک و برایەتی تەنها لە پەیوەندی خوێنیدا سنووردار نییە، دروشمی دەوڵەتە نەتەوەییەکان، یەک زمان، یەک ئاڵا، یەک ئایین، یەک کولتوور، ئەو گەلانەی کردە ئامانج کە پێکەوە دەژین، هەوڵیان دەدا کۆمەڵگەیەکی لە ڕادەبەدەر یەکسان دروست بکەن، تا ئەمڕۆش جیهان و بەتایبەت ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست گۆڕاوە بۆ ئەڵقەیەکی ڕاستەقینەی ئاگر، کە پڕ بووە لە ئاژاوە و ململانێ، دەوڵەتە نەتەوەییەکان و زلهێزە هەژموونخوازەکان بەردەوام سووتەمەنی ئەم ململانێیانەیان داوە.
بە درێژایی مێژوو، بۆ هەزاران ساڵ، گەلانی نیشتەجێی هەمان ناوچەی جوگرافی، پێکدادانیان هەبووە، دەوڵەتە نەتەوەییەکان هەوڵیان داوە پەیوەندی خوشک و برایەتی نێوان گەلان بپچڕێنن بە بەستنەوەی بە پەیوەندی خوێنەوە و بەم شێوەیە دابەشیانبکەن، بەڵام پێناسەی خوشک و برایەتی تەنها لە پەیوەندی خوێنیدا سنووردار نییە، هەروەها خوشک و برایەتی ئایینی، خوشک و برایەتی خێڵەکی، خوشک و برایەتی لە ژیانی دوای مردن و خوشکبو برایەتی بە خوێن دەگرێتەوە.
جگە لەوەش قەتیسکردنی چەمکەکانی خوشک و برایەتی بەتەنها لەم دوو پۆلەدا هەڵەیە، لەبەر ئەوەی سیستەمی سەرمایەداری و دەوڵەتە نەتەوەییەکان لە ڕوانگەیەکی تەسکەوە لە چەمکەکانی خوشک و برایەتی نزیک دەبنەوە، بە بەردەوامی بە گروپێکی دیاریکراوەوە دەیانبەستنەوە، سیاسەتی جیابوونەوە و دابڕان لە نێوان گەلاندا پەیڕەو دەکەن بەم شێوەیە خوشک و برایەتی لە هەڵوێستێکی ڕەوشتیدا کورت دەبێتەوە.
بەڵام خوشک و برایەتی پەیوەندی ویژدانێکە کە پێش پەیوەندییەکانی خوێن و ئایین و مەزهەب و تەنانەت ژیانی دوای مردنیش دێت، پێویستی بە هاوبەشکردنی هەمان ئازار هەیە، بینینی بەشێک لە خۆت لە خۆشییەکی دیکەدا، هاواری دایکێک لە ناوچەیەکدا، هاواری بێدەنگی دایکێک لە ناوچەیەکی دیکە، هاواری منداڵێک لە نێو شەڕدا، هەموویان دەڕژێنە هەمان ڕووباری مرۆڤایەتی.
خوشک و برایەتی گەلان واتە داننان بەم چارەنووسە هاوبەشە، چەمکی خوشک و برایەتی هیچ سنوورێک ناناسێت، خوێن و زمان و ئایین و زانین تێدەپەڕێنێت، چونکە خوشک و برایەتی چارەنووسێکی بایۆلۆژی و نەتەوەیی نییە، بەڵکو هەڵبژاردنێکی هۆشیارانەیە، هەندێک جار بە واتای وەستانەوە لەگەڵ گەلێک کە نایناسیت لە خەباتی دادپەروەرانەییاندا، واتە هەستکردن بە ئازاری ئەو کەسانەی کە لە زمان و ئایین و کولتوور و خوێنی تۆ نین و لایەنگری ئەوانیت، لەم خاڵە وردەدا خوشک و برایەتی دەبێتە هەڵوێستێکی ڕەوشتی: خاوەندارێتی ئیرادە بۆ وەستان لەگەڵ ماف، نەک لەگەڵ ستەمکار.
خاڵی بناغەی لێرەدا ئەوەیە کە خوشک و برایەتی دەگۆڕێت بۆ هەڵوێستێکی ڕەوشتی: خاوەندارێتی ئیرادە بۆ وەستان لەگەڵ ڕاستگۆکان نەک لەگەڵ دەسەڵاتداران.
بۆچی یەکێکیان قسە بکات و ئەوی تریان بێدەنگ بێت؟
سەرمایەداری و ئایدۆلۆژیاکانی دەوڵەتی نەتەوەیی خۆیان وەک خوشک و برایەتی بەنرخ نیشان دەدەن، بەڵام هەوڵ دەدەن واتاکەی بەتاڵ بکەنەوە، ئەوان خوشک و برایەتی بچووک دەکەنەوە بۆ تەنها شێوازێک کە خۆی لە چارەسەرکردنی نادادپەروەری بەدوور دەگرێت و دەوترێت: هەموومان خوشک و براین، بەڵام هەرگیز ناپرسن بۆچی خوشک و براکان وەک یەکسان ناژین، خوشک و برایەتی ڕاستەقینە ئەم پرسیارە لە ناوەڕۆکی خۆیدا دادەنێت، بۆچی یەکێک قسە بکات لە کاتێکدا یەکێکی تر بە زۆر بێدەنگ بێت؟ بۆچی ڕێز لە خەم و پەژارەی کەسێک دەگیرێت لە کاتێکدا مێژوو، زمان، کولتووری کەسێکی دیکە، خودی یادەوەرییەکەی، بە تاوان دادەنرێت؟ خوشک و برایەتی ئەم نایەکسانییە قبوڵ ناکات، بەڵکو ئاشکرای دەکات، دژی دەجەنگێت و بەرامبەری دەوەستێتەوە و لایەنگری ئەو کەسانە دەکات کە ڕاست دەکەن، لە سەرووی هەمووشیانەوە ئازایەتی لەگەڵ ویژدان یەکدەخات.
خوشک و برایەتی نائارامکەر و یاخیگەرییە، چونکە بەدوای ئەم گۆڕانکارییەدا دەگەڕێت
هەر لەبەر ئەمەشە کە خوشک و برایەتی لەگەڵ سیستەمی سەرمایەداری و دەوڵەتە نەتەوەییەکان ناگونجێت، سەرمایەداری زیاتر پێویستی بە پلەبەندییە لەوەی کە پێویستی بە خوشک و برایەتی و یەکسانی هەبێت و زیاتر پێویستی بە دەسەڵات هەیە لەوەی پێویستی بە ویژدان هەبێت، ئاسانە بۆ ئەوانەی دەسەڵاتدارن بە "خوشک و برا" قسە لەگەڵ خەڵک بکەن، بەڵام بۆ ئەوان ئەستەمە گۆڕانکاری ڕاستەقینە بگەیەنن، خوشک و برایەتی نائارامکەر و یاخیگەرە، چونکە ئارەزووی ئەم گۆڕانکارییە دەکات، پلەبەندی دەسەڵاتی هەبوو هەڵدەوەشێنێتەوە و بێدەنگی دەشکێنێت و دەمامکی بێلایەنی لادەبات و ڕۆحی بەرخۆدان دەگرێتەبەر، لە بنەڕەتدا برایەتی بریتییە لە بەرخۆدانی بەکۆمەڵ لە ڕۆحێکی بەرخۆدان.
”ژیانی بەکۆمەڵ لەسەر چیرۆک و مێژوو و کولتوورەکانی گەلانی جیاواز بونیاد نراوە”
خوشک و برایەتی لە ڕێگەی یەکپارچەییەوە دەرنابڕدرێت، برایەتی هەر بناغەی ژیانی بەکۆمەڵە، ئینتەرناسیۆنالیستە، لە خەباتی دادپەروەرانەی خەباتکارێکدا دەنگی بەرز دەکاتەوە و دەبێتە دەنگی هەموو جیهان، واتای ڕاستەقینەی لە خەونی ئەو کەسانەدا دەبینرێت کە خەونەکانیان بەدی نەهاتووە، ئەوانەی بەهۆی شەڕ و بەکارهێنان و جینۆسایدەوە ناچارن کۆچ بکەن، ژیان لە بەرخۆدانی دایکێکی عەرەبدا دەبینێت و ئازار و توڕەیی دایکێکی کورد دەگێڕێتەوە کە قژی کچەکەی بڕاوە، خوشک و برایەتی گەلان دەنگدانەوەی قفڵی پچڕاوی قژی شەڕڤانێکی کوردە، کە سیمبولی بەرخۆدانی ژنانە لە سەرانسەری جیهاندا، ئەم ژیانە پارچەپارچەکراوانە، ئەم گەلە پەکارهێنراوانە و پەراوێزخراو و جینۆسایدانە یەکدەخات و ڕایدەگەیەنێت ئەمە ئازاری جیاواز نین، بەڵکو کێشەیەکی هاوبەش و سیستماتیکین، کاتێک ئەم باوەڕە دەگۆڕێت بۆ کردەی سیاسی، دەبێتە خوشک و برایەتی.
ڕەنگە مرۆڤەکان لە هەموو ڕوویەکەوە یەکسان نەبن
هەموو خوشک و برایەتییەک بەبێ باج نایەت، بە پێچەوانەوە زۆرجار خەباتێکە، ئەوانەی دژی نادادپەروەری دەوەستنەوە باجەکەی دەدەن، هەندێک جار بەدەر دەکرێن، هەندێک جار بێدەنگ دەکرێن، بەڵام ڕێک ئەمەیە کە وا دەکات ڕاست بێت، چونکە قسەکردن هەڵدەبژێرێت نەک لە بەرامبەر ستەمکاریدا بێدەنگ بێت، لە ڕێگەی دادپەروەرییەوە ئاشتی بونیاد دەنێت نەک بێدەنگی، ئەمڕۆ قسەکردن لەسەر خوشک و برایەتی ڕاگەیاندنێکی ڕوونە بۆ جیهان: ڕەنگە مرۆڤەکان وەک یەک نەبن، بەڵام دەبێت وەک یەکسان بژین، ئەم ڕاگەیاندراوە دژی شەڕ و ڕەگەزپەرستی و بەکارهێنان و هەموو جۆرە هەژموونێکە، بە ڕوونی پێگەی خۆی دیاری دەکات و کاتێک وتی: بۆ هەمووان، ئاماژە بە دوورخراوترینەکان دەکات و پەراوێزخراوترینەکان بانگ دەکات بۆ پێشەوە.
خوشک و برایەتی تەنها هەستێک نییە، بەڵکو خەباتێکی بەردەوام نوێبووەوەیە، جۆرێکە لە بەرخۆدان، ناوی هاوبەشی ژیانی کۆمەڵایەتییە و بەردی بناغەی سۆسیالیزمە، دەبێت هەموو ڕۆژێک دووبارە هەڵبژێردرێتەوە، بەو پێیەی کێ لە پشتیەوە وەستاوە و لەگەڵ کێدا خۆت ڕێکدەخەیت و چ بێدەنگییەک دەشکێنیت دەپێورێت.