خوێندکار ساریرا کەریمی دەستگیر کرا
ساریرا کەریمی خوێندکاری زانکۆی تاران لە لایەن هێزەکانی ئیتلاعاتەوە دەستبەسەر کراوە.
ناوەندی هەواڵ
ساریرا کەریمی، ئەندامی کۆنسەی یەکێتی خوێندکاران کە سکرتێری ئەنجومەنی یەکیەتیی خوێندکاران و خوێندکاری بەشی زانستی سیاسی و یاسای زانکۆی تارانە، شەوی ٣١ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٥ لە کاتی هەڵکوتانە سەر ماڵەکەی لە تاران دەستبەسەر کرا.
بەپێی ڕاپۆرتی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، سارریا کەریمی لەلایەن ئیتلاعاتەوە دەستبەسەر کراوە.