سیمپۆزیۆمی بێسه‌روشوێنكراوانی كوردستان له هه‌ڵه‌بجه به‌ڕێوه‌چوو
سیمپۆزیۆمێک بە دروشمی "بێسه‌روشوێنكراوانی كوردستان ئه‌ركی دامه‌زراوه په‌یوه‌ندیداره‌كان و مافی كه‌سوكاریان" لە ڕۆژی جیهانیی بێسەروشوێنکراوان، ٣٠ی ئابدا ساز کرا.
هەڵەبجە
له ڕۆژی بێسه‌روشوێنكراوانی كوردستاندا، ٣٠ی ئاب، هه‌ریه‌ك له كۆلیژی یاسا و كارگێری زانكۆی هه‌ڵه‌بجه و كۆمه‌ڵه‌ی قوربانیانی كیمیاباران، به هاوبه‌شی ڕێكخراوی داك بۆ گه‌شه‌پێدانا ژنا ئێزدی و سه‌نته‌ری گه‌شه‌پێدانی چالاكی لاوان بە هاوکاری کۆمسیۆنی نێوده‌وڵه‌تی كاروباری بێسه‌روشوێنكراوان سیمپۆزیۆمێكیان ساز كرد
سیمپۆزیۆمەکە بە دروشمی "بێسه‌روشوێنكراوانی كوردستان ئه‌ركی دامه‌زراوه په‌یوه‌ندیداره‌كان و مافی كه‌سوكاریان" لە هۆڵی کتێبخانەی زانکۆی هەڵەبجە بەڕێوەچوو، لۆرد حبیب حەنا، سەرۆکی بەشی دەستپێشخەری ICMP وتی: له‌سه‌ر بنه‌مای په‌یماننامه دامه‌زراوه كار ده‌كه‌ین بۆ فه‌راهه‌مكردنی پشتیوانی بۆ حكومه‌ت و دهسەڵاتدانان بۆ دانانی چاره‌نووسی بێ سهروشوێنانان، پشگیری حكومه‌ت ده‌كه‌ین بۆ ئه‌وه‌ی كار بكه‌ن بۆ دۆزینه‌وه‌ی گۆڕە ونبووه‌كان و دابینكردنی هاوكاری دارایی و پشگیری كردنی كه‌سانی كه‌سوكار ونبوو و پشگیری كردنی پرۆژه‌ی بچوك و سیمپۆزیۆمێكی بچوكی له‌م شێوه‌یه تا خزمه‌ت ڤه كه‌سوكاری بێبسهروشوێنان بكه‌ین.
ڕووبار محەمەد، له كۆمه‌له‌ی قوربانیانی كیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه، وتی: ئێمه په‌یوه‌ندییه‌كی باشمان هه‌یه له‌گه‌ڵ ڕێكخراوی ICMP له ساڵانی ڕابردوو چه‌ند سه‌رژمێرییه‌كمان ئه‌نجامداوه و بۆ ئه‌وه‌ی ئامارێكمان له ده‌ست بێت و بزانین ئه‌و بێسه‌روشوێنبووانه رێژه‌یان چه‌نده، چونكه ژماره‌كه‌یان روو له زیادبووندایه و ئێمه كارمان له‌سه‌ر منداڵانی ون بوو كردووه، حكومه‌ت زۆر خه‌م سارده و له ئاست مندالانی ونبوو تاوه‌كو ئێستا بڕیارێكی وانهدراوه تا منداڵه‌كان بدۆزرێنه‌وه و سه‌نته‌رێكی پێشكه‌وتوو نییه، تاوه‌كو منداڵان به كه‌سوكاریان شاد بێته‌وه.
ڕووبار محەمەد ئاماژه‌شی به‌وه‌دا، كه هه‌وڵه‌كان به‌رده‌وامن و به هه‌وڵی ڕێكخراوه‌كان له هۆڵەندا بڕیاری داوە بە بێبەرامبەر سەمپڵی خوێنەکان وەربگرێت و بە کەسوکاریان شاد بکاتەوە، بەڵام حكومه‌تی هه‌رێم خه‌م سارده له ئاست كه‌سوكاری قوربانیان.