خەدیجە بایکارای کە لەلایەن پۆلیسی تورکەوە ئەشکەنجە درا، کۆرپەکەی لە مەترسیدایە
پۆلیسی دەوڵەتی تورک لە کاتی هەڵکوتانە سەر ماڵی خەدیجە بایکارا ئەشکەنجەیان داو بورایەوە، بایکارا کە دووگیانە بەهۆی ئەشکەنجەکەوە ژیانی کۆرپەلەکەى ناو سکی لە مەترسیدایە.
ناوەندی هەواڵ
دوێنێ ١٦ی تەمموزی ٢٠٢١، لە گەڕەکی تورگوت ئۆزال لە ناوچەى هەزەخی شرنەخ،پۆلیس هەڵیکوتایە سەر ماڵی خەدیجە بایکارای دوو گیان، کە دوو گیانیەکەى لە ٨ مانگیدایە، پۆلیسەکان بە قۆناغی چەکەکانیان لە بایکارایان دابوو و بە قژ بەسەر زەویدا رایانکێشابو.
بایکارا بەهۆی ئەشکەنجەى قورسی پۆلیسەوە بورایەوە و دوای گواستنەوەی بۆ نەخۆشخانە لە ژێر چاودێریی وردی پزیشکدایە و پزیشکەکان رایانگەیاندووە، دۆخی کۆرپەکەی لە مەترسیدایە.