خۆبەڕێوەبەری لە کانتۆنی جزیرە سەفەربەری گشتی ڕاگەیاند
خۆبەڕێوەبەری دیموکراتیک لە کانتۆنی جزیرە، لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا سەفەربەری ڕاگەیاندو دووپاتی کردەوە کە سەفەربەری لە چوارچێوەی پاراستنی دەستکەوتەکانی شۆڕشی ڕۆژئاوا و بەهێزکردنی ڕۆحی بەرخۆدان و پاراستنی ڕەوای خاک و کەرامەت دێت.
قامیشلۆ
ڕاگەیاندنی سەفەربەری لەلایەن خۆبەڕێوەبەری باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا لە ناوچەی جزیرە، هاوکات لەگەڵ١٣یەمین ساڵیادی دامەزراندنی، ڕەنگدانەوەی پابەندبوونێکی پتەوی پاراستنی دەستکەوتەکانی شۆڕشی ١٩ی تەمووزە، کە بەرهەمی قوربانیدانی بێئەندازە و خەباتێکی درێژخایەن بوو دژی ستەمکاری و تیرۆر.
ئەمڕۆ ١٩ی کانوونی دووەم سەبارەت بەو سەفەربەریە ڕاگەیەندراوێک لە بارەگای ئەنجومەنی جێبەجێکردن لە قامیشلۆ خوێندرایەوە، کۆکردنەوەی گشتی لە سەرانسەری ناوچەکەدا ڕاگەیاند.
لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە: ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری دیموکراتیکی کانتۆنی جزیرە بەشداریی تەواوی خۆی لە سەفەربەری ڕادەگەیەنێت، دووپاتیدەکاتەوە کە ئەم سەفەربەریە ئەرکێکی نیشتمانی وڕەوشتی پێکدەهێنێت بۆ پاراستنی گەلەکەمان و دەستکەوتەکانی شۆڕشەکەمان. ئامانجی بەهێزکردنی ڕۆحی بەرخۆدان و پاراستنی ڕەوای خاک و کەرامەتمانە، گۆڕینی بۆ دۆخی هۆشیاری بەکۆمەڵ، ڕێکخستن، و بەرپرسیارێتی، هاوکاتە لەگەڵ ١٣یەمین ساڵیادی دامەزراندنی.
جەختی لەوە کردەوە کە ئەم ڕاگەیاندنە لە چوارچێوەی پابەندبوونیەتی بۆ پاراستنی دەستکەوتەکانی شۆڕشی ڕۆژئاوا و شۆڕشی ١٩ی تەمووز کە بەرهەمی قوربانیدانی بێئەندازە و خەباتێکی درێژخایەن بوون لە دژی ستەمکاری و تیرۆر.
ئەوەشی تێدا هاتووە: ئێمە وەک لایەنێکی چالاک و هەمیشەیی دەمێنینەوە لە هەر ڕێگایەکدا کە ئامانجی چارەسەرکردنی هەموو ئەو قەیرانانەیە کە سووریا پێیدا تێدەپەڕێت، لەسەر بنەمای باوەڕمان بە گفتوگۆ وەک بژاردەیەکی ستراتیژی، و بە چارەسەرێکی سیاسی دیموکراتیکی ناناوەندی کە مافی هەموو پێکهاتەکان گەرەنتی بکات و سەقامگیری و ئاشتی بەدەستبهێنێت. لەکاتێکدا دووپاتی دەکەینەوە کە ئێمە داکۆکیکاری ئاشتیین، ئێمە ڕایدەگەیەنین لە هەمان اتدا کە ئاشتی ڕاستەقینە بەبێ خۆپاراستن بەدی نایەت ئەگەر شەڕ بەسەر ئێمەدا بسەپێندرێت یان بوونی ئێمە و مافەکانی گەلەکەمان بکرێتە ئامانج، ئێمە ئامادەیی تەواومان بۆ پاراستنی ڕەوا دووپات دەکەینەوە، و ئامادەکاری تەواو دەبین بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی هەر هەڕەشەیەک کە کاریگەری لەسەر ئاسایش و سەقامگیری ناوچەکەمان هەبێت.
خۆبەڕێوەبەری دیموکراتیکی کانتۆنی جزیرە جەختی لە مافە دەستوورییە ڕەواکانی هەموو پێکهاتەکانی ناوچەکە کردەوە، وەک مافێکی سروشتی کە ناتوانرێت نکۆڵی لێ بکرێت یان سازشیان لەسەر بکرێت، داوای کرد کە بە شێوەیەکی دەستووری لە چوارچێوەی سووریایەکی دیموکراتیک و فرەیی کە گەرەنتی یەکسانی و دادپەروەری بۆ هەموو گەلەکەی بکات.
لە کۆتایی ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە:هێزمان لە یەکڕیزی پێکهاتەکانماندا بوو و دەمێنێتەوە، ئێمە کورد و عەرەب و سریانی و ئاشوورین، ئێمە بە درێژایی مێژوو پێکەوە ژیاوین، لە داهاتووشدا پێکەوە دەژین، خوێنی شەهیدەکانمان لەسەر ئەم خاکە تێکەڵ بووە، هەمووان شان بە شانی یەک قوربانییان داوە لە پاراستن و لە ئازادی و کەرامەت و پێکەوەژیان. ئێمە نوێ دەبینەوە بەڵێنمان بە گەلەکەمان کە بە وەفا دەمێنینەوە بۆ بنەماکانی ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری، ئێمە لە ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری دیموکراتیک لە کانتۆنی جزیرە بەردەوام دەبین لە سەفەربەری گشتی تا دۆخی ئەمنی ناوچەکە سەقامگیر دەبێت.