خەڵاتی ڕێزلێنان بەخشرایە ڕۆژنامەنووسان
لە مەراسیمێکدا خەڵاتی ڕێزلێنان لە پای ڕووماڵکردنێکی ئاهەنگی ڕۆژی جەژنی نەورۆز لە بناری گۆیژە، لەلایەن لیژنەی ئامادەکاری ئاهەنگەکە خەڵاتی ڕێزلێنان بەخشرایە ڕۆژنامەنووسان و ئاژانسی ژنها.
لە مەراسیمێکدا خەڵاتی ڕێزلێنان لە پای ڕووماڵکردنێکی ئاهەنگی ڕۆژی جەژنی نەورۆز لە بناری گۆیژە، لەلایەن لیژنەی ئامادەکاری ئاهەنگەکە خەڵاتی ڕێزلێنان بەخشرایە ڕۆژنامەنووسان و ئاژانسی ژنها.
ناوەندی هەواڵ
پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ لە هۆڵی خاک لە شاری سلێمانی مەراسیمێکدا بە ئامادەبوونی نوێنەرانی زۆرینەی بەڕێوەبەرایەتییەکانی شاری سلێمانی و سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی و ژمارەیەکی بەرچاو لە ئامادەکاران و بەشدارانی ئاهەنگەکە لەلایەن لیژنەی ئامادەکاری ئاهەنگی جەژنی نەورۆز مەراسیمێک ئەنجام درا.
لە مەراسیمەکەدا دوای وەستانی خولەکێک بۆ گیانی شەهیدان ڤیدیۆیەکی ١٠ خولەکی ئێوارەی ٢٠ی ئازار و ڕۆژی نەورۆز نمایشکرا، دواتر خەڵاتی لیژنەی ئامادەکاری ئاهەنگەکە بەخشرایە ئەو کەس و لایەنانەی کە هاوکاری ئەنجامدانی ئاهەنگەکەیان کردووە.
لە پاشدا خەڵاتی ڕێزلێنان بەخشرایە ڕۆژنامەنووسانی ئەو دەزگا ڕاگەیاندنانەی لەو ئێوارەیەدا ڕووماڵی ئاهەنگەکەیان کردبوو، لە نێویشیاندا ڕێزلێنان لەپای ڕووماڵکردنی ئاهەنگەکە بەخشرایە ئاژانسی ژنها و پەیامنێری ئاژانسەکە تەرزە تەها خەڵاتی ڕێزلێنانەکەی وەرگرت.
ت.پ