خالیدە بۆتی: مافی ژنان مەرجێکی بنەڕەتییە لە دەستووردا
خالیدە بۆتی ئەندامی کۆردیناسیۆنی کۆنگرە ستار لە کانتۆنی حەسەکە ڕایگەیاند، لە دەستووری نوێی سوریادا دەبێت بە ڕوونی بنەمای یەکسانی نێوان ژنان و پیاوان لە هەموو ماف و پابەندییەکانیاندا بخرێتەڕوو.
ڕۆنیدا حاجی
حەسەکە-لە کاتێکدا گەلی سووریا دوای ساڵانێک لە شەڕ و مەینەتی بەدوای داهاتوویەکی دادپەروەرتر و ئارامتردا دەگەڕێت، پێویستی دەستوورێکی نوێ کە ئاواتەخوازەکانی هەموو چین و توێژەکانی کۆمەڵگە ڕەنگ بداتەوە و مافە بنەڕەتییەکانی مرۆڤ بۆ هەمووان و بەتایبەتی ژنان دەستەبەر بکات، مافەکانی ژنان لە دەستووری نوێدا نیشانەیەکی گرنگ دەبێت بۆ پابەندبوونی دەوڵەت بە یەکسانی و دادپەروەری کۆمەڵایەتی و گەشەپێدانی هەمەلایەنە.
دوای گەیشتنی بە دەسەڵات، هەتەشە دەستوورێکی نوێی دەرکرد بەبێ ویستی هەموو دەنگدەرانی سووریا. جاڕنامەی دەستووری تەنیا خزمەت بە ئامانجێکی دەستکرد و یەکلایەنە دەکات و بە لەناوبردنی پێکهێنەرەکانی دیکە خۆی بەهێز دەکات. لە هەمانکاتدا، دوای ١٥ ساڵ خەباتی ژنان کە لە ئەنجامدا ڕژێمی بەعس ڕووخاند، جاڕنامەی دەستووری دیمەشق ئیرادەی ژنان و ئایینەکانی دیکەی تێدا نییە.
خالیدە بۆتی، ئەندامی کۆردیناسیۆنی کۆنگرەی ستار سەبارەت بەم بابەتە قسەی بۆ ئاژانسەکەمان کرد.
"دەستووری ئێستا دەستوورێکی ئایینی و ڕەگەزپەرستانەیە"
خالیدە بۆتی ڕایگەیاند کە ئەم دەستوورە بە پێی تاکەکان بونیاد نراوە نەک بە پێی شۆڕش و بە پێی هەموو پێکهاتەکان وتی: ئەم دەستوورە دەبێت خزمەت بە هەموو پێکهاتەکان و شۆڕشی سووریا بکات، دەستووری پێشووش یەکلایەنە بوو، هیچ مافێک بۆ پێکهاتەکانی دیکە و مافی ژنان نەبوو، بۆچوونەکانی خەڵک و پێکهاتەکان لەبەرچاو نەگیرا، ڕۆڵ و ئەرکی ژنان لە حکومەت و دەستووردا ئامادە نەبوون، دەستووری ئێستاش هەمان دەستووری پێشووە دەستوور ئەمە دەستوورێکی ئایینییە.
"ژنان نموونەی هێز لە هەموو بوارەکانی ژیاندا دادەنێن"
خالیدە بۆتی سەرنجی بۆ شۆڕشی ژنان لە ڕۆژئاوا ڕاکێشا و ڕایگەیاند کە ژنان جێپەنجەی خۆیان لەسەر ئەم شۆڕشە ١٥ ساڵە بەجێهێشتووە وتی: ژنان چەندین دەستکەوتیان بەدەستهێناوە، دەرفەتیان بۆ ژنان ڕەخساندووە کە خۆیان بەڕێوەببەن. ژنان ڕۆڵێکی گرنگی هەبووە لە بواری سەربازیدا لە ڕزگارکردنی جیهان لە تیرۆری داعش و نموونەی بۆ داناوە. ئێستا، دەستووری نوێ ڕۆڵێکی بە ژنان نادات. ئەم دەستوورە لە ڕۆژئاوا قبوڵ ناکرێت و دانیان پێدا نەنراوە، چونکە ژنان لێرە خوێنیان ڕشتووە و زۆر ماندووبوون بۆ ئازادی ژنان ئەمە قبوڵ ناکەن.
"دەبێت ئیرادەی هەموو ئایین و پێکهاتەکان لە دەستووری نوێدا قبوڵ بکرێت"
خالیدە بحتی کە ئەمڕۆ حکومەتی دیمەشق بەبێ ئیرادەی ژنان دەستوورێکی نوێ دەردەکات و ڕایگەیاندووە کە لەم دەستوورەدا هیچ ماف و شایستەیەک بۆ ژنان نییە. ئەگەر حکومەتی کاتی بەم شێوەیە بەردەوام بێت، سووریا ڕووبەڕووی قەیرانی نوێ دەبێتەوەو وتی: لە سووریادا ئایین و پێکهاتە زۆرن، ئێزدی، شیعە، عەلەوی، دروز، کریستیان هەن، ئاشووری، سریانی، کورد و تورکمان هەن، پێکهاتە و ئایدۆلۆژیا زۆرن، دەبێت ئیرادەی هەموو باوەڕ و پێکهاتەکان لە دەستووری نوێدا قبوڵ بکرێت لەبەرچاو بگیرێت مافی هەمووان دەبێت پارێزراو بن.
"بەهێزکردنی ژنان لە ڕووی دەستوورییەوە بە واتای بەهێزکردنی کۆمەڵگە"
خالیدە بۆتی جەختی لەوە کردەوە کە مافەکانی ژنان مەرجێکی بنەڕەتییە لە دەستووردا و وتی: دڵنیابوون لە جێبەجێکردنی دادپەروەرانە و هەمەلایەنەی مافەکانی ژنان لە دەستووری نوێی سووریادا تەنها داواکاری ژنان نییە، بەڵکو مەرجێکی بنەڕەتییە بۆ سەرکەوتنی گۆڕانی دیموکراتیک و دامەزراندنی دەوڵەتێکی مۆدێرن لەسەر بنەمای هاووڵاتیبوون و یەکسانی کۆمەڵگەیەکی یەکگرتووتر و دادپەروەرتر، توانای ڕووبەڕووبوونەوەی ئاستەنگەکان و بونیادنانی داهاتوویەکی باشتر بۆ هەموو سووریا هەبێت.